زێ بادینان – سۆران:
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست زێ بادینان كەوتوون، بڕیاری گۆڕینی سەرۆكی شارەوانی و چەند بەرێوەبەری دیكە دراوە و لە داهاتوویەكی نزیك دەكەونە واری جێبەجێ كردنەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زێ بادینان ووت ” گۆڕانكارییەكان بەردەوام دەبن، بەڵام جارێ كاتی ماوە باسی لێوە بكرێت”.
لەبارەی گۆڕینی سەرۆكی شارەوانی سۆرانیش هەژار حەكیم گووتی ” بۆ یەكەمجار ئافرەتێك بە فەرمی دەبێتە سەرۆكی شارەوانی سۆران و لە ماوەیەكی نزیك دەستبەكار دەبێت”.
هەژار حەكیم دركاندنی ناوی ئەو بەربژێرە ئافرەتەی بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران نەدركاند.
بەلام بە پێی بەدواداچوونەكانی زێ بادینان ئەو ئافرەتە ناوی ” ئەندازیار سەلوە شۆڕۆ ئەسعەدە”.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.