▪ بەرزی پێگەی ھەرێمی کوردستان تەواو خۆی لە سەردانەکانی مسرور بارزانی دەبینێتەوە .

مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لە یەکەم ساتی بنیاتنانی کابینەی نۆیەمی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان ، رایگەیاندوە ھەوڵدەدەن پەیوەندییەکی ئابوری و کشتۆکالی و وەبەرھێنانی و ژێر خانێکی بە ھێز بۆ کوردستان بنیات بنێین ، کە ببێتە جێگای سەرنجی گشت ولاتانی ناوچەکە و جیھان ، بە ھۆیەوە ھەرێمی کوردستان بتوانێت خۆی لە ئاستی ولاتاندا ببینێت و پەیوەندییەکی دبلۆماسی و ئابوری و بازرگانی و دۆستایەتی لەگەل گشت ولاتاندا ھەبێت ، ھەر ئەم سیاسەتە بەھێز و حەکیمانەی مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان بوو وای کرد ئێستا ھیچ کۆربەند و لۆتکە و دانیشتنی ولاتانی ناوچەکە و جیھانی بە بێ نوێنەر و ئالای ھەرێمی کوردستان بەرێوە نەچێت ، وەک بینیمان لە کۆوبوونەوەی لوتکەی حکۆمەتەکان لە ولاتی ئیمارات بە بەشداری چەندین سەرۆک و سەرۆک وەزیران و جێگر و حاکم و بازرگانانی ولاتان و لە نێوانیشدا بینینی مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان لە رێزی پێشەوەی ئەم کوربەندە ، دانانی ئالای ھەرێمی کوردستان لە رێزی ئالای ولاتانی جیھان ، دەرخەری ئەو راستییەن کە ھەرێمی کوردستان پێگەیەکی بەھێزی ئابوری و دبلۆماسی و بازرگانی لای ولاتانی بەشدار بوو ھەیە ، ھەر لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی هەبوو لەگەل سەرۆک و سەرۆک وەزیران و جێگر و حاکم و بازرگانانی ولاتان ، کە باسیان لە بەرەوپێشبردنی گشت پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ولاتانی بەشدار لەم کۆربەندە کردووە لە ( پەیوەندی ئابوری و بازرگانی و کشتۆکالی و دۆستایەتی و برەودان بە پتەوکردنی دەرفەتەکانی گیانی هاوکاری ) ھەروەھا جەخیتشیان لەوە کردووە کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت سوود لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئەو ولاتانە لە بواری بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەدا وەربگرێت ، بۆ ئەمەش حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو روویەکەوە ھاوکاری و کار ئاسانی بۆ تەواوی ئەو ولاتانە دەکات کە دەیانەوێ لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان ئەنجام بدەن ،ھەر لە دوای ئەم کوربەندە مسرور بارزانی سەرۆکی حکۆمەتی ھەرێمی کوردستان لە پێناو دروستکردن و بەھێزکردنی پەیوەندییە ئابوری و دبلۆماسی و دۆستایەتی درێژەی بە سەردانەکەی دا بەرەو ولاتی فرەنسا ، تاوەکۆ لەگەل سەرۆک و بەرپرس و سەرکردەکانی ئەو ولاتە کۆببێتەوە ، شایەنی باسە ولاتی فرەنسا دۆستایەتیەکی لە مێژینەی لەگەل ھەرێمی کوردستان و گەڵی کوردا ھەیە ، لای ھەمووشمان روونە لە سەردەمی شەری داعش ، ولاتی فرەنسا ھاوکاریەکی زۆری ھەرێمی کوردستانی کرد ، لەو کاتەی کە ھەموو ولاتانی دوورووبەر سنورەکانی خۆی لەگەل ھەرێمی کوردستان داخست بوو ، بەلام ولاتی فرەنسا کە پەیوەندییەکی دۆستانەی بەھێزی لەگەل ھەرێمی کوردستان ھەبوو ، نەی ھێشت ولاتانی دەورووبەر داخستنی سنورەکان وەک فشارێک بەرامبەر ھەرێمی کوردستان بەکار بھێنن ، بەمەش ولاتی فرەنسا دەرگا داخراوەکانی بە رووی ھەرێمی کوردستاندا کردووە پلان و بەرنامەکانی ناحەزانی ھەرەسی پێ ھێنا .

ھشیار شکاک خورشید

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.