▪ بەهۆی بیابانبوون، عێراق ۱٥%ی زەوییە کشتوکاڵییەکانی لەدەست دەدات
سەرۆکی سەنتەرەکە، فادل ئەلغەراوی، ڕایگەیاندووە، “ڕووبەری زەوییە بیابانییەکان لە عێراق نزیکەی ۲۷ ملیۆن دۆنم، کە یەکسانە بە نزیکەی ۱٥%ی خاکی وڵاتەکە”. ئەو ڕووبەرە لە کاتێکدا بە نزیکەی ٥٥%ی ڕووبەری عێراق دادەنرێت کە مەترسی بیابانبوونیان لەسەرە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، ١٢ هەزار و ٢١٢ خێزانی عێراقی بەهۆی وشکەساڵییەوە لە دە پارێزگاکانی عێراق لە ناوەڕاست و باشووری عێراق ئاوارەبوون”. ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو پارێزگارانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، پارێزگاکانی زیقار و میسان و دیوانییەن، بەپێی ڕێکخراوەکە، هەروەها لەسەدا ٧٦ی خێزانە ئاوارەبووەکان دەچنە ناوچە شارییەکان”.
هۆکاری سروشتی و مرۆیی هەن کە دەبنە هۆی بیابانبوون لە عێراقدا، وەک کەشوهەوای وشک و گەرم، کەمی بارانبارین، بای زاڵ، گۆڕانی کەشوهەوا و پیسبوونی نەوت.
“
ئەلغەراوی داوای لە حکومەت کرد کە “پڕۆژەی بوژانەوەی ژینگە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا دەستپێبکات، کە بریتییە لە چاندنی دارستان و یەدەگی سروشتی لە بیابانەکان، بەکارهێنانی تۆوکردنی هەوری دەستکرد، و دروستکردنی ڕووباری خولانەوەی بۆ پاراستنی ئاوەکانی دیجلە و فورات ، ڕێگریکردن لە بولدۆزەرکردنی باخەکانی میوە و فرۆشتنیان وەک پارچەی نیشتەجێبوون، دەستپێکردنی دەستپێشخەرییەک بۆ چاندنی ملیارێک دارخورما، قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانی ژینگە، و چارەسەرکردنی کێشەکانی پیسبوونی ژینگە.”
لەگەڵ کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، ئەو وشکەساڵییەی کە عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت، لە ئەنجامی بڕینی لقەکانی ڕووباری دیجلە لەلایەن ئێرانەوە و کەمبوونەوەی لێشاوی ئاوی تورکیا بەرەو عێراق لە ڕێگای ڕووباری فوراتەوە، وڵاتەکەی خستۆتە بەردەم وشکەساڵییەکی بێ وێنە قەیران، کە بووەتە هۆی بچووکبوونەوەی ناوچە کشتوکاڵییەکان بۆ نیوە و بێبەشکردنی چەند پارێزگایەک لە کشتوکاڵ بە تەواوی، بەپێی پلانەکان.
بەپێی ئامارەکان، بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەواوە، ساڵی ۲۰۱۷ عێراق بە پلەی پێنجەم دێت کە زیانی بەرکەوتووە، بەڵام تا ئێستا ۲۰۲٤ عێراق لەو پلەیەدا ماوەتەوە نەیتوانیوە هیچ گۆڕانکارییەک درووست بکات، لە کاتێکدا وڵاتی میسر، پلەی دووەم بوو ئێستا پلەکەی گۆڕیوە بۆ سی و نۆیەم ووڵات.
بەرکەوتەی کەمبوونەوەی بێ وێنەی ڕێژەی بارانبارین و داهاتی ئاو، عێراقیش یەکێکە لە وڵاتانی کە سەرچاوەکانی ئاوی لەناو خاکی وڵاتانی دراوسیێدایە، کەمی ڕۆیشتنی ئاو کاریگەری لەسەر زیادبوونی ڕێژەی بیابانبوون و کەمی زەوییە بەپیتەکان هەیە و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی بە بیابانبوون.
پێشتریش وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاندبوو، عێراق ساڵانە ۱۰۰ هەزار دۆنم لەدەست دەدات بەهۆی کێشەی بیابانبوون و دەسدرێژی بیابانەکانەوە، هەروەها مەترسیدارترین شت پەرەسەندنی تەپۆڵە خۆڵەکانە لەو ناوچانەی کە هەمیشە بەپیت و بەڵێندراو بوون لە کشتوکاڵ و دەستەبەرکردنی بەرهەمی ئاسایشی خۆراکی وڵات”.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی سەنتەری پولیتزەر، کە ئاماژەی بەوە کردووە گۆڕانکاری کەشوهەوا لە عێراقدا بووەتە هۆی گۆڕانکاری لە ژیان و کەمی ئاو و کەمبوونەوەی ڕێژەی بارانبارین، بۆ زیاتر وشکەساڵی و بیابانبوون، بەو پێیەی وشکەساڵی بووەتە هۆی ئەوەی عێراق لەسەدا ٤۹ی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی بەفیڕۆ بدات.
پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تا ساڵی ٢٠٥٠ وشکەساڵی کاریگەری لەسەر زیاتر لە سێ لەسەر چواری دانیشتوانی جیهان هەیە. بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان
پێشبینییەکان بۆ بەبیابانبوون.
زەوییەكان و وشكەساڵیی: بۆ ساڵی ۲۰۳٥ وا خەمڵێنراوە ۱.٨ ملیار كەس بە هۆی كەم ئاوییەوە بناڵێنن و، سێیەكی جیهانیش لە زۆربەكارهێنانی ئاو، تێیبپەڕێنن.
– زەوی و ئاسایشی مرۆیی: بە پێنانە ناو ساڵی ۲۰٤٥، نزیكەی ۱۳٥ ملیۆن كەس كۆچ و ڕەو دەكەن.
– زەوی و ژینگە: گێڕانەوەی خاكی سیستمی ژینگەیی داهێزراو، دەتوانێت ساڵانە نزیكەی ۳ملیار تۆن لە كاربۆن خەزن بكرێت، كە یەكسانە بە نزیكەی ۲٥٪ بەكارهێنانی زەوییەكان
هۆكارەكانی بەبیابانبوون..
دوای زانینی زیانەكانی بەبیابانبوون، پێویستە هۆكارەكانی دروستبوونیشی بزانین، بەشێوەیەكی گشتی زیاتر بەهۆی ئەم هۆكارانەوە دیاردەی بەبیابانبوون دروست دەبێت:
ـ زیادەڕەوی لە لەوەڕاندند، لەدەستدانی ڕووەكی سروشتی،لەناوبردنی دارستانەكان
ـ چڕی دانیشتووان لە ناوچەیەكی،دیارییكراوی زەویدا،گۆڕانی كەشوهەوا،برسێتیو هەژاریو ناسەقامگیری سیاسی،وشكەساڵی
هۆكاری سەرەكیی ئەو دیاردەیەش، بریتییەلە چالاكییەكانی مرۆیی و بارگۆڕانەكانی ژینگەیی.
رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون کە لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە، تاکە رێککەوتنی نێودەوڵەتییە کە لەڕووی یاساییەوە پابەندکەرە و ژینگە و گەشەپێدان بە بەڕێوەبردنی بەردەوامی زەویەوە دەبەستێتەوە. لایەنەکانی پەیماننامەکە پێکەوە کاردەکەن بۆ پاراستن و گەڕاندنەوەی بەرهەمهێنانی زەوی و خاک و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە ناوچە وشکەکان، ناوچە وشکەکان، نیمچە وشکەکان و وشکەکانی ژێر شێدار کە هەندێک لە ئیکۆسیستەم و گەلە هەرە لاوازەکان تێیدا هەڵکەوتوون.
کۆبوونەوەی گشتی ڕایگەیاند کە بیابانبوون و وشکەساڵی کێشەی ڕەهەندی جیهانین بەو پێیەی کاریگەرییان لەسەر هەموو ناوچەکانی جیهان هەیە، هەروەها کردەوەی هاوبەش لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون و وشکەساڵی بەتایبەت لە ئەفریقا، ئەمەش لە ۱۷ی حوزەیران بوو وەک.
“ڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون و وشکەساڵی” بە بڕیارنامەی ١١٥/٤٩٥ی خۆی کە لە کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەسەند کرا.
ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.