▪ بەهێزی ئیرادە لە رۆژانی تەنگانە و سەختەكاندا دەردەكەوێت
رێبوار حەمەلاو شوانى
گەلی كورد ، ئەو نەتەوەیە كە لە ماوەی زیاتر یەك سەدەی رابردوو ، بەتایبەتی لەو كاتەوەی كە دوور لە ویستی خۆی بە عێراقەوە لكێنراو، بە جۆرها پیلانگێری و چەكی كۆمەڵكوژی و سیاسەتی پەراوێز خستنی و هەوڵی گوڕینی شوناسی ڕەسەن و جوگرافیای مافەرەواكانی پێشێڵ و ستەمی گەورەی لێكراوە ، ڕووبەڕووی سەختترین هەڵومەرجی سڕینەوە بەڕێگەی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال و چەكی قەدەغەكراوی كۆمەڵكوژی كیمیایی وكۆِڕەو وئاوارەیی وپەنابەری وڵاتان بوەتەوە ، هەر كاتێكیش هەنگاوی بەرەو ئامانجە رەواكانی ناوە و نزیكبۆتەوە لە خەونەكانی ، ئەوا بەڕێگەی پیلانگێری دەرەكی و نێوخۆیی و هێنانەوە پاساویی بێ بنەما هەوڵی خامۆشكردن یان دروستكردنی ئاستەنگ كراوە تا كاروانە خەباتەكەی بوەستێنێت .
بە هەڵوەستەكردنی حكوومڕانییەكەی لەماوەی 32 ساڵەی ئەزموونی هەرێمی كوردستان و قەوارەكەی بە ئێستادا ، رووبەڕووی هەوراز و نشێو و پیلانگێری هەمەچەشن بە ڕێگەی سیناریۆ و پاساوی جۆراوجۆر بووەتەوە، ئیتر هەر لە ڕێگەی هەلگیرساندنی شەڕی ناوخۆ بە پاساوی كورسی هەڵبژاردن و ئینجا دواتر بە پاساوی گەندەڵی و دواتر هێنانی تیرۆریستان و شەڕی تیرۆریستان و ئینجا گەمارۆدانی ئابووری هەرێمی كوردستان لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو و دواتر هێرش وپەڵاماردانی سەربازی ومیلیشیایی و چڕتربوونەوە ئەو هەوڵانە لە ماوەی 7 ساڵی رابردوو و هێرشی مووشەكی و شەڕانگێزی و بابەتی دارایی و ئابووری و خەونی بچووكردنەوەی هەنگاوەكانی كوردستان لەرووی سیاسی و ئابووری و پشت بەستن بەخۆی بەڕێگەی ئامرازی دەرەكی و نێوخۆیی ئەوەش ئاماژە كە دوژمنان وداگیركەران و بەكرێگیراوەكانیان بەدرێژایی مێژوو بەردەوام بوونە لە دروستكردن ئاستەنگ لە بەردەم كاروانی خەباتی كوردستان بۆ وەدیهێنانی ئامانج ومافەرەواكانی .
هەرێمی كوردستان و كابنیەی نۆیەم هەم بەهێز وهەمیش نموونەی خۆراگرییە ، بەتایبەت خاوەن سەركردایەتییەكی ژیرانەیە كە زۆر سەركەوتووانە و لەماوەی چەندساڵی دامەزراندنی كابینەكەی توانی ڕووبەڕووی چەندین قەیران و رووداوی سەخت و دژوار لە نێویاندا ڤایرۆسی كۆڕۆنا و دابەزیننی نرخی نەوت و شەڕی سیاسی و قەیرانسازی هەندێك حزب و لایەن و ئینجا گەمارۆ بەردەوامە داراییەكانی دەسەڵاتدارانی عێراق لەلایەك و ئینجا هێرش وپەڵاماردانی دەرەكی بە پاسا و بیانوویی بێ بنەما بەڵام لە پێناو شكستهێنان بەهەنگاوەكانی حكوومەتی كوردستان لە گشت بوارەكاندا ببێتەوە ، بەڵام بە پشتیوانی خوا و گەلێكی خۆراگری توانیی ئیدارەی هەموو ئەو كێشە وئاستەنگانە بكات و ئیرادە و رەمز وشكۆمەندییەكانی گەل و نیشتیمانەكەی بپارێزێت كە ئەوە ڕەنگدانەوەی بیروباوەری بارزانی وڕێبازەكەیەتی .
خەونی دوژمنان وناحەزانی ئەم گەل وقەوارەیە بۆ ئەوە بووە كە ، نەك خەڵكی كوردستان خاوەن شكۆ و حكوومەت و ئیرادەی خۆی بێت ، بەڵكو رۆژ بە رۆژ كاریان لە سەر ئەو راستییە كردووە كە دۆزی كورد بەڕێگەی جۆراجۆر لە رووی بیروباوەری كوردایەتی و نیشتیمانپەوەری لاواز بكەن ، بەتایبەتی لەم ماوەی ئەم 5 ساڵەی كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی ، سەرۆكی حكوومەتی كوردستان ، بەرەنگاری چەندین ئاستەنگ و كۆسپی گەورە بووە بەڵام بوونی خۆراگرییەكی بێ و ئیرادەیەكی پۆڵایین و پەروەدەی بەڕێزیان لەو قوتابخانە و ڕێبازە كە ڕێبازی كوردبوون و كۆڵنەدانە ڕێبازی بارزانییە ، فیدراكارانە و خاكەڕێیانە شەو رۆژی خستۆتە سەر یەك لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و ئیدارییەوە لە پێناو چەسپاندن مافەرەواكانی گەلەكەی و پارێزگاریكردن لە دۆز و ئەزموونی هەرێمی كوردستان كە بەرهەمی ڕەنج و قوربانیدان دەیان ساڵەیە ، هەر بۆیە ، بەكردەوە و پلانی وردبینانە و ژیرانە كاری كردووە تا قەوارەی هەرێمی كوردستان و گەلەكەی بە شكۆمەندی و سەرفرازییەوە هاوشێوەی هەموو گەل و نەتەوەكانی ناوچەكە و جیهان بژێت .
ئەوەی گرنگە كە ئاماژەی پێكەین و راستییەكی حاشاهەڵنەگرە ، هەنگاوە گرنگ و ستراتیژییەكانی كابینەی نۆیەمە چ لە رووی ئاوەدانی و ئابووری و ئیداری و بەتایبەتی پرۆسەی چاكسازییە كە لەگەڵ یەكەم هەنگاویدا ، دوژمنان و ناحەزان لە هەموو لایەكەوە پەڵاماریان دا چونكە نەیاران باش دەیانزانی ئەو هەنگاوانەی كابینەی نۆیەم هەرێمی كوردستان لە گشت ڕوویەكەوە لە قۆناغێك بۆ قۆناغێكی پێشكەوتووتر دەبات ، بۆیە ڕووی چەك و مووشەك و چڕكردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەكانیان بەرەو ئەم حكوومەتە و خەڵكی خۆڕاگری كوردستان و بەتایبەتی پەڵاماردانی پارتی و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بوو ، بەڵام سەڕەرای ئەوەی كە حزب و كەسانێك لە نێو پرۆسەی حكوومرانی هاوبەش بوون پشتیان لەم ئەزموون و حكوومەتەكرد و پارتی وبارزانییان بەتەنیا هێشتەوە، ئەوەی مایەوە خۆراگری و دڵسۆزانی ئەم نیشتیمانەبوو و بارزانی كە بە ئیرادەیەكی چیا ئاسا دژی ستەمی نەیارانی كورد بەڕێگەی چەكی ئابووری ومیدیایی و دەروونی وەستایەوە و چۆكی بە دوژمنان دانا .
ئەو شەڕەی كە نەیارنای كورد لە عێراق لەڕووی ئابووری و سیاسی و بەرێگەی دادگایەكی نادەستوروی دژی خەڵكی كوردستان دەستیان پێكردووە ، خۆراگری و بەرپرسیاریەتیی و ئەركێكی قورسە كە مەسروور بارزانی و كابینەی نۆیەم بەرامبەر هەموو ئەو پێشێڵكاری و ستەمكارییانەی نێو پرۆسەی سیاسی عێراق بووەتەوە ، بەتایبەتی كە هەر هەنگاوێكی خۆراگری گەلەكەمان رۆژ بە رۆژ زیاتر دوژمنان و نەیارانی بێ ئومێد دەكات ،چونكە حكوومەتی كوردستان لەگەڵ هەر پیلانگێری و كۆسپێك دا وەڵامی گونجاو و بریاری وردبینانە و ژیرانە دەدات و هیچ بیانوو وپاساوێكیان بۆ نەهێشتۆتەوە ئەوەش وایكردووە كە دەسەڵاتدارانی بەغدا رۆژ بە رۆژ زیاتر تووشی بێ ئومێدی و شكستی پیلانەكانیان ببینن و لە هەماكاتیشدا هەنگاوەكانی حكوومەتی كوردستان ئەو راستییەیە بۆ هەموو دوونیان سەلماند كە چەندە ڕاشكاو و شەفاف و راستگۆیە و چەندە هەنگاوەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانە بەڕێگەی دەستوور لەگەڵ هەموو ئەو كارە دوژمنكارانە و ئاستەنگانەی هەندێك كەس ولایەن لە عێراق دژ بە هەرێمی كوردستان پەیرەویان كردووە .
بۆیە، ئیتر دوژمنان باش لەو راستییە گەیشتوون كە كوردستانێك بە خوێن و خۆراگری بەردی بناغەی دانرابێت ، ئەوا ئەستەمە بە مووشەك و گەمارۆدان و پیلانگێری و بەكارهێنانی بەكرێگیراوی نێوخۆیی و سیاسەتی برسیكردن دەستبەرداری خاك و نیشتیمانەكەی بێت و بەدڵنییاییەوە ئەو ئەو ئیرادە و خۆراگرییە لە نێو ناوچەیەكی پڕ كێشە و ململانی و عێراقێكی ئاڵۆزدا ، بە پشتیوانی خوا و گەلێكی خۆراگر و سەركردایەتییەكی ژیرانەی بارزانی و هەر بە شكۆمەندی و سەركەوتوو دەبێ بەرەو قۆناغێكی تری ئاسوودەیی وسەقامگیری و گەشەسەندن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.