▪ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی كەركووك سێیەم گەندەڵترین پەروەردەی عێراقە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی كەركووك سێیەم گەندەڵترین پەروەردەی عێراقە
پەروەردەی بەغدا و دیوانیە یەكەم و دووەم گەندەڵترینی عێراقن
ئەمڕۆ هەینی دەستەی دەستپاكیی عێراقی فیدڕاڵ ئاشكرای كرد كە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی كەركووك سیێەم گەندەڵترین پەروەردەیە لەسەر ئاستی عێراق.
بەپێی بەدواداچوونی دەستەكە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە لە كەركووك و شارەكانی عێراق لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، دەركەوت پەروەردەی ڕەسافەی دوو لە بەغدا لە ریزبەندی یەكەم دێت بۆ وەرگرتنی بەرتیل و پەروەردەی دیوانیە بە پلەی دووەم دێت و هەروەها پەروەردەی كەركووك بە پلەی سێیەم دێت بۆ گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل.
دەستەكە كەمترین رێژەی وەرگرتنی بەرتیلی لە پەروەردەی پارێزگای موسەننا دەستنیشان كردووە، ئاماژەشی بەوە داوە كە عێراق تەنراوە بە گەندەڵی و لە كەرتی پەروەردەشدا گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل هەیە.
لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە عەرەبێك كراوەتە بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی كەركووك و لە سایەی ئەوەوە، زۆرترین گەندەڵی لە كەرتی پەروەردەی كەركووك دەكرێ و بە پارە ناوی خەڵكیان بەرز كردووەتەوە بۆ ئەوەی لە كەرتی پەروەردەدا لە كەركووك دابمەزرێن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.