▪ بەڵایەکی ترسناک ڕووی لە هەرێمە
سەلام عەبدوڵڵا
گومان له‌وه‌دانییه كه هه‌رێمه‌كه‌مان ناحه‌زی زۆره و به چه‌ندین مێتۆد له هه‌وڵدان بۆ لاوازكردن و بێ هێزبوونی كه یه‌كێكیان ئه‌مڕۆ به‌ئاشكرا و به‌چڕی ده‌بینرێت ئه‌ویش دزه‌كردنی به‌لێشاوی مه‌وادی هۆشبه‌ره. ترسناكی ئه‌م شێوازه، به‌پله‌ی یه‌كه‌م، رووی له لاو و گه‌نجانی هه‌رێمه و مه‌به‌ست لێی بێ ئیراده‌كردن و دوورهپهرێزخستن و گۆشه‌گیری ئه‌و توێژه گرنگه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مانه كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه‌وه ببێته بێ ئاگایی كردنی له دۆخی وڵات و گه‌له‌كه‌ی كه ئامانجی سه‌ره‌كی ناحه‌زانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه.
ئه‌م دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه به‌رفراوانه‌ی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه، به‌و لێشاوه‌ی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا، به هه‌رێمیشه‌وه، دوای رووخانی رژێمی دیكتاتۆری كارا بووه، چونكه ئه‌و دیارده‌یه نه‌ك به‌و به‌رفراوانیه نه‌بوو، به‌ڵكو تاڕاده‌ی نه‌بوون وجودی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سزای زۆر قوڕس، كه تا ئاستی مه‌رگ بۆ به‌كارهێنه‌ران و بارزگانانی ئه‌و جۆره مادده هۆشبه‌رانه سزای قورس له ئارا‌و كارا دابوو.
كه‌چی هه‌ر به‌دوای رووخانی ڕژێمه‌وه ئه‌م دیارده‌یه به ئاستێك په‌ره‌ی سه‌ند كه ئه‌مڕۆ، رۆژانه ده‌یان كیلۆ و ملیۆنانان حه‌بی هۆشبه‌ری جۆراوجۆر مامه‌ڵه و بارزگانی پێوه ده‌كرێ و بۆته به‌ڵایه‌كی ترسناكیش بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان. ئه‌وه‌تا هه‌ر پێرێ، ڕاگه‌یاندراوێك له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت: (9) گه‌وره بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون و ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی زیاتر له (452) كیلۆگرام حه‌بی كه‌پتاگۆن و په‌نجا كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری ئه‌فیون گیراوه.
هه‌روه‌ك له پارێزگای دهۆك (3) گه‌وره بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون و بڕی (236) كیلۆ حه‌بی كه‌پتاگۆن و (35) كیلۆ ئه‌فیون ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به ملیۆنان له‌و حه‌به هۆشبه‌ره رۆژانه له شاره جیاجیاكانی عێراق له‌به‌رده‌ستدایه و ته‌نانه‌ت كارخانه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره حه‌به له شاری موسه‌ننا له خوارووی عێراق له‌گه‌ڵ دوو ملیۆن حه‌بی كه‌پتاگۆن ده‌ستی به‌سه‌رگیراوه.
له شاری سلێمانیش – به‌پێی شه‌فه‌ق نیوز 17/5/2023 – سه‌دو بیست كیلۆ مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌م بازرگانی و به‌كاربه‌ری ئه‌و جۆره مادده هۆشبه‌رانه له شاره‌كانی كوردستانیش به‌ربڵاوه و زه‌نگێكی گه‌لێك مه‌ترسیداره به‌تایبه‌تی كه ئه‌م جۆره مادده هۆشبه‌رانه به‌تایبه‌تی رووی له توێژی گه‌نج و لاوهكانمانه، كه ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمه‌كان پێك ده‌هێنن كه ئه‌مه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كی ناحه‌زانی ده‌وروبه‌رمانه.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.