▪ تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیانتاقیكردنهوهیه بۆ هه‌مووان
*مه‌عروف حه‌مه‌دسه‌عید
ترس له تاقیکردنەوەکان دیاردەیەکی باوە کە کاریگەری لەسەر قوتابیان دەبێت، پێش تاقیکردنەوە و لە کاتی تاقیکردنەوەدا هەستکردن بە دڵەڕاوکێ شتێكی ئاساییە، چونکە تاقیکردنەوەکان وه‌كو هه‌ڵسه‌نگاندن و ئه‌زموونكردن بۆ ئاستی زانست و لێهاتوویی و تواناکان سەیر دەکرێن. بەڵام کاتێک قوتابی دوچاری فشاری دەروونی توند دەبێت، له‌و كاته‌دا کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی قوتابی و ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌بێت. زۆرجار قوتابیان له‌ناو خۆیانه‌وه، یان له‌لای دایک و باوکیان، یان مامۆستاکانیانەوە هەست بە گوشار ده‌كه‌ن بۆ ئەوەی لە تاقیکردنەوەکاندا ئاستێکی باش به‌ده‌ست بهێنن، ئەم گوشاره مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه پاڵنه‌رێك بێت بۆ سەرکەوتن و به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی به‌رز و خوێندن لە کۆلێژ یان زانکۆیەکی باش، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه به‌هۆی ترسێك بێت له ده‌رنه‌چوون و شکستهێنان و كه دواجار دڵەڕاوکێ و ترسی له‌ڕادده به‌ده‌ر له ئاست و ئه‌دای قوتابی كه‌مده‌كاته‌وه و زیانی پێده‌گه‌یه‌نێت و هەستی کۆنترۆڵکردنمان لەناو ده‌بات، وا ده‌كات قوتابی متمانەی بەخۆی نه‌بێت و ئاست و ئه‌نجامێکی باش به‌ده‌ست نه‌هێنێت. به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كان بارێكی نائاسایی و ترس نەک هەر توشی قوتابی ده‌بێت، بەڵکو به‌نێو خێزانه‌كانیشدا بڵاو دەبێتەوە و كاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئاسوودەیی و دڵنیایی قوتابی و ماڵبات ده‌بێت و هۆكاری ئه‌وه‌ش تێڕوانین و دڵه‌ڕاوكێیانه له پاشه‌ڕۆژ و ئایینده‌ی منداڵه‌كانیان. ئه‌مه پاڵیان پێوهدەنێت بۆ ئەوەی بە شێوازی جۆراوجۆر گوشار بخه‌نه سه‌ریان تاكو لە کتێبەکە دوور نهکەونەوە و رێگربن له‌وه‌ی بچووكترین کەمتەرخەمی بنوێنن كه پێویسته هه‌وڵی تێگه‌یشتنی بارودۆخی قوتابییه‌كانیان بده‌ن و ئاستی فشار لەسەر منداڵەکانیان كه‌مكه‌نه‌وه و به وریاییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕێنن پێویسته له‌سه‌ر دایبابه‌كان په‌نا ببه‌نه به‌ر شێوازێكی زانستی و سوود له بۆچوونی شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده‌یی وه‌رگرن بۆ رێكخستنی كات و چۆنیه‌تی خوێندن و پێداچوونه‌وه به بابهتهكان به‌پێی خشته‌یه‌كی زانستی.
پێویسته قوتابی ئه‌وكاته خوێندنه‌وه بكات كه هزر و بیر و خه‌یاڵی ته‌نها لای بابه‌تی په‌رتووكه‌كه‌ی بێت و زۆر به وردی و شه‌وق و زه‌وق و سه‌لیقه‌وه خوێندنه‌وه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به‌باشی و به ئاسانی وه‌ریبگرێت و له‌هزر و بیریدا بمێنێته‌وه و عه‌مبار ببێت.
تا بابه‌تێك به ته‌واوی فێر ده‌بێت و رادێت له‌سه‌ری ئینجا بچێته سه‌ر بابه‌تێكی دیكه تا هه‌موو بابهتهكان به‌مشێوه‌یه له هزر و هۆشیدا جێگیر ده‌بن. پێویسته له‌وكات و له‌و شوێنه خوێندنه‌وه بكات له كه‌شوهه‌وایه‌كی هێمن و بێ ژاوه‌ژاو و هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌كی تری نه‌بێت جگه له په‌رۆشی و بۆ ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه.
ئه‌گه‌ر به‌و شێوازه نه‌بوو خوێندنه‌وه‌ش بكات ناچێته ناوبیر و هۆشی، بۆیه ده‌بێت ئه‌وكاته پشوو بدات تا هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات و بیروهزری ئاماده‌یی تێدا بێت بۆ وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان. باشترین كات ئه‌و كاتانه‌یه كه ده‌وروبه‌رت كپ و بێده‌نگ بێت بۆ خوێندنه‌وه و باشتریش وایه كاته‌كانی به‌یانیان به‌ر لهخۆرههڵهاتن بێت، هه‌روه‌ها نابێت ئه‌وه له‌بیر بكرێ كه پێویسته كاتی باش بۆ خەوتن و حه‌سانه‌وه ته‌رخان بكرێت، ڕەنگە خوێندن لە درەنگانی شەودا نه‌ك سوودی هه‌بێت به‌ڵكو ئه‌و فێربوون و زانیارییانه هه‌ڵته‌كێنێت كه له‌كاتی رۆژدا قوتابی وه‌ریگرتووه، بەڵگەی زۆر هەیە دەریدەخات کە كه‌مخه‌وی له ئاستی خوێندن کەم دەکاتەوە و خەوتن بۆ توانای جەستەیی و دەروونی و هەروەها بۆ فێربوون زۆر گرنگە. خوێندن له‌هه‌ر كاتێكدا بێت ئاساییه به مه‌رجێك شوێنێكی هێمن و بێ غه‌ڵبه‌غه‌ڵب بێت، یا هه‌ر كات هه‌ستی كرد كه زیاتر بابه‌ته‌كه له مێشكی ئاماده نیه بۆ وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان با په‌رتووكه‌كه‌ی وه‌لاوه بنێ و ده‌موچاوی بشوات و پشوویه‌ك به مێشكی بدات تا جارێكی دیكه هزر و بیری ئاماده ده‌بێته‌وه، ئه‌وكاته ده‌ست به خوێندن بكاته‌وه.
ئه‌گه‌ر هزر و بیری ئاسووده نه‌بوو خه‌یاڵی لای بابه‌ته‌كه نه‌بوو هه‌رچه‌ند جار بابه‌ته‌كه بخوێنێته‌وه بێسووده، بۆیه ده‌بێ ئه‌وكاتانه پشوو بدات.
ده‌بێ دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك له تێگه‌یشتنی دڵنیا بێت و شرۆڤه‌ی بكاته‌وه ئینجا بچێته سه‌ر بابه‌تێكی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه و بڕوابه‌خۆبوونی دروست بكات كه ماندوبوونی ئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه، ده‌بێ وره‌ی به‌رز بێت و بێ هیوا نه‌بێت و هه‌ركات به‌و شێوه‌یه بیری كرده‌وه متمانه و بڕوا به‌خۆبوونی بۆ دروست ده‌بێت و به ئومێده‌وه ده‌ڕوانێته داهاتوو، به‌رده‌وام به‌و ئامانجه ده‌كات كه مه‌به‌ستیه‌تی. كاتێ قوتابی دێت بۆ قوتابخانه له رۆژانی ئه‌زموونی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری ته‌واوی كردوه و خوێندویه‌تی هێشتا هه‌ست به نائارامی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات، بۆیه پێویسته مامۆستایانی چاو‌دێر هه‌میشه ره‌چاوی بارودۆخی ده‌روونی قوتابی بكات و كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌بار و گونجاو له‌ناو هۆڵی ئه‌زموونی بخولقێنن، هێمن و رووخۆش بن و وه‌كو كه‌سی نزیكی قوتابی ره‌فتار بكه‌ن و به په‌رۆش بن بۆ ئه‌وه‌ی قوتابی ئه‌و بارودۆخه تێپه‌ڕێنێت هه‌تا له جووله و قسه‌كردن نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی شێلو بێت و نه‌توانێت جه‌خت بكاته پرسیار و وڵامدانهوهكانی.
قوتابی وا هه‌ست بكات كه مامۆستاكه‌ی بۆی به په‌رۆشه و له‌بارودۆخی تێده‌گات و تا زیاتر هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌روون بكات و به‌شێوازێكی باش وڵامه‌كانی بداته‌وه و ئه‌نجامی زۆرباشی هه‌بێت و ده‌ربچێت له ئه‌زموونه‌كان.
*به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خه‌بات
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.