▪ تا چەند ڕاستە؟؟؟؟
كەمال كوردی
هەر كات لە مێژوودا بگەڕێی دەبینی باس لەوە كراوە كە وا عەرەبەكان ھێڕشیان كردووتە سەر ئێران و ئێرانیەكان، ئەمەش وای كردووە كە وا ئێران و ئیڕانی ڕقی لە عەرەب ببێتەوە و هەروەها عەرەبیش ڕقی لە ئێرانی ببێتەوە، ئەم مەسەلەیە میژوویەكی زۆر كۆنی هەیە. بەڵام ئایا بەڕاستی عەرەبەكان هێڕشیان كردووتە سەر ئێران؟؟؟ یانیش ئەوا هەندێ بەكرێ گیراوی جوولەكە و جوو لە ژێر ئاڵای خەواریجی جووەكانی ئەسفەهان(لە دین دەرچووەكانی یەهوود) هێڕشی ئایینی و مەزهەبیان كردووتە سەریان؟؟؟ئایا شتی وا موومكینە و دەتوانین بڵێین كە وا مەزهەبی شیعه و سووننە تا ڕادەیەكی زۆر كەوتووتە بەر ئەم هێڕشە ئایینیەكەی جووە لە دین دەرچووەكان و خەواریجەكان؟؟؟ ئایا حەدیس و گیڕانەوەكان و ئەو قسانەی بەناو پەیامبەری ئیسلام كراوە دەستی ئەوانیان تێدایە؟؟؟
هەمووی ئەمانە گریمانەیە و ڕەنگە لە ڕاستی نەچێت و تەنیا خەیاڵێكی وەهمی بێت بەڵام كە كەمێك بە مێژوو و بە ئایین و مەزهەبدا قووڵ دەبیەوە و ئەملا و ئەولای مێژوو و ئایین دەپشكنی پێت سەیر دەبێت ئاخۆ چوونە هیچ كام لە ئیمام و مەرجعەكانی سوننە عەرب نین و بەڵكۆ لە فارسەكان و لە خوراسانی گەورەن و گوایە كتێبی گرنگتر لە قورئانیشیان نووسیوەتەوە؟؟؟؟!!!!!!
بۆچی هەموو ئەوانەی گێڕانەوە و حەدیس باس دەكەن و لە زمانی پەیامبەر و سەحابەكانی گێرانەوەیان كردووە و یانیش فیرقە و گروپە ئیسلامیە عەرەبەكان هەر هەموویان لە سەرزەمینی فارس و توركەكانن؟؟؟؟
ئەو ناوانەی لە خوارەوە دەبینن هەر هەموویان لە وەڵاتی فارس و توركن
- ابو حنیفە النعمان – فارس
- ابوحنبل لە دایكبووی فارس
- عبدالقادر الجیلانی(گەیلانی)-فارس
- ئیبن تەیمیە(ابن تیمیە)- تورك
- ئیبن ماجه(ابن ماجه)-فارس
- مسلم بن حجاج نیشابووری(فارس)
- ترمذی- خوراسان
- محمد بخاری بن یزدیزدبە- زەردەشتی(فارس)
- النسائی- فارس
- ابو داود -فارس
- محمد ناصرالدین البانی بن نوح نجاتی لە ئەڵبانیا، توركە و خەڵكی فارسە و زەردەشتی و ….. هتد.
- ئیمام و ڕێبەرە ئایینیەكانی عەرەبەكان نە عەرەبن و نە حیجازی و نە نەجدی!!!بەڵكۆ هەر هەموویان فارسن و زەردەشتی كە واتە لەم ناوەدا عەرەب و عەربیاتی لە كوێە و چی لێهات؟؟؟؟ ئەی عەرەبەكان شانازی بە چی دەكەن كاتێك ئایین و مەزەهەبیشیان لە لایەن فارس و توركە وە بەڕێوە دەچێت.
جا ئێستاش هەر باوەڕتان بەوە هەیە كە عەرەبەكان هێڕشیان كردبێتە سەر ئێرانیەكان لە كاتێكدا كە هەر چییەك هەیە لە لایەن ئەم لە دەین دەرچووە جووەكان بە ساختە كردنی مێژوو بووە و ئەمانە هەموو خەیاڵ و ئەفسانەن، بەڵام لەوەیا دەتوانین بڵێێن كە ئاا ئەوا ئەوانن كە بە مەزهەب و فیرقە و گروپە ساختە و درۆكان هێڕشیان كردووتە سەر عەرەبەكان!!! و تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت ئەوا مەرجعە ئایینیەكانی سەهیۆ شیعەی ئانووسی بوونە كە حووكمڕانی عێراق و سنووری كەنداوی فارسییان كردووە و دەكەن،باشە جگە لە(سیستانی و شێرازی و نەجەفی و ئەسفەهانیەكان و ….هتد) كەسی تر حووكمڕانی دەكات ؟؟؟؟؟
بەڕاستی عەرەبەكان كویلە و بەند كراوی چ كەسانێكن!؟؟؟؟
جا لە دوای خوێندنی ئەم بابەت و كەمێك بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بۆتان بە ئاشكرا دەردەكەوێت كە وا بۆچی ئەم ناوچەیە بەم جۆرە گیڕۆدەی كێشە و ئالۆزیەكانە؟؟ و لەوەتەی میژوو هەیە ناوچەكە خێری بە خۆوە نەدیوە. كە بەدواداگەڕانتان بۆ كرد ئینجا لە كێشە و مەسەلەكە تیدەگەن و ڕەنگە دواتر قوڵتر بیربكەنەوە و هەڵەكانی مەزهەب لەم وەڵاتە بدۆزنەوە. كۆتایی- 2023
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.