▪ ترس له‌ هه‌ڵبژاردن و كاری تێكده‌رانه‌ ومافیایگه‌رانه‌ ….


رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


مێژوو گه‌واهیده‌ره‌ هەست و بیری نیشتمانیی و نەتەوەییمان ئەو راستییە کە بۆ دوژمنان و نەیاران و ناحەزانی کوردستان سەلمێنراوە، ولە هەرشوێنێک کوردێک جەستەی بریندار بێت ئەوا خوێن لە جەستەی ئێمە دەچۆرێ ، زیانگەیاندن بە هەر پارچەیەکی تری کوردستان ئه‌وا پارتی وبارزانی به‌ خه‌م و ئازاری خۆی زانیووه‌ .كه‌س ناتوانێت نكۆڵی له‌و راستییه‌ بكات كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئارامی و سه‌قامگیری هه‌یه‌ سه‌روماڵ و ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان پارێزراوه‌. بازرگان و كاسبكاران و پیشه‌وه‌ران سه‌رجه‌م چینوتوێژه‌كان به‌ئازادی وسه‌قام گیری كاروباره‌كانی خۆیان ئه‌به‌ن به‌ڕێوه‌.
دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌ چاوساغی كۆیله‌ و به‌كرێگیراوه‌كانیان ، به‌ هه‌موو توانایه‌كی ده‌ره‌كی و نێوخۆیی قه‌یرانی گه‌وره‌ی دارایی و ئابووریان بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستكرد تا له‌رێگه‌یه‌وه‌ خه‌ڵكی كوردستان بێ ئیراده‌ و هان بده‌ن كه‌ دژی شوناس و ده‌ستكه‌وته‌كانی بووه‌ستنه‌وه‌ یان یش ئه‌گه‌ر پێیان بكرێت به‌ شێوازی جیاواز بیروخێنن ، هه‌ر بۆیه‌ش تا به‌ ئه‌مڕۆ دڕیغیان نه‌كرد له‌ هێرش وپه‌ڵاماردان میدیایی و تیرۆر و تابووری پێنجه‌م بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وگه‌لی كورد .
ئاشكرایه‌ ، كه‌ رێچکەی نەتەوەیی و نیشتمانیی پارتی کوردایەتییە، پارتی و بارزانی له‌ پێناو كوردبوون و كوردایه‌تیی باج و قوربانیی زۆری به‌خشیووه‌ به‌ بێ جیاوازی به‌ تایبه‌ت له‌ قۆناغانه‌دا كه‌ به‌كرێگیراو كۆێڵه‌كان چاوساغی دووژمنانی و ناحه‌زان و بێگانە بوون، پارتی و بارزانی به‌كرده‌وه‌ و بۆ مێژوو بەرگری لە خاک و نه‌ته‌وه‌كه‌ی کردووەو لەو پێناوەشدا قوربانی و باجی زۆری داوە،،بەڵام ئەوە بە شانازی و سەربەرزی و شکۆمەندی دەزانین کە به‌ ئه‌ركی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆی زانیووه‌ .
‎هه‌نگاوه‌ كوردپه‌وه‌رانه‌ و نیشتمانپه‌وه‌ره‌كانی پارتی به‌رابه‌رایه‌تیی بارزانی بۆ خزمه‌تكردنی كورد و كوردستان به‌ به‌ هیچ پیلانگێری و گه‌له‌كۆمه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی ناوه‌ستێت و مێژوویش ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ بەری رۆژ بە بێژینگی ناحه‌زان و به‌كرێگیراوه‌كانیان ناگیرێت مێژوو گەواهیدەری راستیەکانە و به‌رده‌وامه‌ رێباز و بیری بەرزی رێبازی کوردایەتی كۆڵنه‌دان، گەرچی له‌ پێناو كوردایه‌تیی باجی قورس و زۆریشمان لەسەرداوە بەڵام هەڵبژاردنی بەرەی گەل و نەتەوەو نیشتمان ئاسان نیەو باجی دەوێ ،پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌ربڵندییه‌وه‌ ئه‌و شانازییه‌ بۆ كورد و كوردستان تۆمار كردووه‌ .
یه‌كێتیی و كڵكه‌كانی كه‌ ئاڕاسته‌ی فه‌رمان وه‌ڕگرتنیان دژ به‌ كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی دیارن ،هه‌موو خه‌سڵه‌ت وهه‌نگاوه‌كانیان نه‌ك هه‌ر خزمه‌تی كوردایه‌تیی وكوردستان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانی نه‌كردووه‌ ، به‌ڵكو له‌ هه‌ر شوێنك هه‌ر لایه‌نێكی دژی كورد بوونی هه‌بوو بێت ئه‌وا بوونه‌ته‌ هاوبیرو ڕێنشانده‌ریان له‌ پێناو زیان گه‌یاندن به‌ شوناس و مێژوو و شكاندنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی مان ، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و دروشمانه‌ی كه‌ به‌رزیان كردبۆوه‌ به‌ ناوی جیاواز و نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی و دیموكراسی به‌ تێپه‌ڕینی كات هه‌موویان پێچه‌وانه‌ بوونه‌ته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا ترسی گه‌وره‌یان له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ ، چونكه‌ باش ده‌زانن كه‌ چیتر له‌ نێو گه‌لی كورد و هه‌تا ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانیشیان جێگه‌ی متمانه‌ نین به‌ هۆی هه‌ڵوێسته‌ نانیشتمانی و نانه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ،هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ باش ده‌زانن كه‌ له‌ پێناو مانانه‌وه‌یان له‌ ده‌سه‌ڵاتی مافیایی و نایاسایی تاكه‌ڕێطه‌یان تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری و زیانگه‌یاندنه‌ به‌ به‌رژوه‌ندییه‌گشتییه‌كانی هاوڵاتیانی كوردستانه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ هه‌ررۆژه‌ به‌ سیناریۆ و پیلانگێرییه‌ك كار بۆ ئاژاوه‌گێری و تێكدانی ئاشتی و ئارامی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ئه‌گه‌ر پێیان بكرێت هه‌موو كوردستان ده‌كه‌ن ، به‌تایبه‌ت له‌م چوار ساڵه‌ی دواییدا ، هیچ كارێكی تێكده‌رانه‌ له‌ ناخۆ و ده‌ره‌وه‌ به‌ پاڵپشتی ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان نه‌ما دژ به‌ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كورستان به‌ دیاریكراویی نه‌كرێت ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ئیراده‌ خۆراگرییه‌ و باوه‌ربوون به‌ دۆزی ره‌وایی گه‌له‌كه‌مان بوو ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو له‌ كۆتاییدا به‌ لۆژیك و دیپلۆماسی ڕێزدارمه‌سروور بازرانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان و رژدبوونی له‌ سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی ماف و شایسته‌داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان توانرا ڕێككه‌وتنێكی مێژوویی له‌گه‌ڵ عێراق تۆماڕ بكرێت، كه‌ ئه‌وه‌ش خۆی له‌ خۆیدا گه‌وره‌ترین گورز وشكست بوو به‌ په‌یكه‌ری ناحه‌زان و به‌كرێگیراوان و تووشبوونیان به‌هیستریایی گه‌وره‌ و خه‌ون بینین به‌ پیلانگێری و سیناریۆی تر بۆ تێكدانی ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌ڤه‌ری سلێمانی و هه‌موو كوردستان كه‌ به‌دڵنییاییه‌وه‌ ، ئه‌و خه‌ون و سیناریۆیه‌شیان ده‌بێته‌ بڵقی سه‌ر ئاو و ته‌نها شكست و ریسواییان بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.