به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ده‌یانه‌وێت به مه‌به‌ستی واسته و واسته‌كاری سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه بكه‌ن كه به هیچ جۆرێك سه‌ردانییان نه‌كه‌ن چونكه به‌ر له ئێستا و ته‌ناته‌ت ئه‌مساڵیش هیچ كه‌سێك كه ناوی له تیروپشك نه‌بێت به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ناكات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خستووته‌ڕوو كه پرۆسه‌ی حه‌ج وپرۆسهیهكی ئایینیه و رێگه پێدراو نی یه هیچ كه‌سێك كه به واسته فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌ر له راگهیندراوهكهی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌دا هاتووه كه ئه‌مساڵ ناوی نوێ بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج وتۆمار ناكرێت و ئه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه پارساڵ به هۆی رێككاره‌كانی په‌تای كۆرۆنا و زۆری ته‌مه‌نیان یان به‌رنه‌كه‌وتنیان به‌هۆی رێزبه‌ندی و هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ساڵانی پێشووتر ناویان به یه‌ده‌گ ده‌رچووه.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.