▪ توێژەرێکی زانستیی کورد لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

سەرمەد لەتیف


بنکەی زانیاری ئیندێکس و ئەبستراکتی سکۆپەس (Scopus (نوێترین لیستی توێژەرانی عێراق، لە بواری لێشاوی ئاو لە
بەنداوەکان (Inflow Reservoir(ی ڕاگەیاند .
جێگای خۆشحاڵییە کە توێژەرێکی زانستیی کورد بەناوی )سەرمەد دەشتی لەتیف( پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا.
جێگای ئاماژە پێکردنە ئەو رێزبەندییە لەسەر بنەمای ژمارەی توێژینەوە پەیوەندیدارەکان، کە لە گوڤارە نێودەوڵەتییە ئاستبەرزەکان
باڵوکراونەتەوە و هەروەها ژمارەی سایتەیشنەکان ئەنجام دراوە.
سکۆپەس )Scopus :)گەورەترین داتابەیسی تایبەت بە باڵوکراوەی جیهانی ئێلسڤیرە )Elsevier )کەلەسەر بنەماى سایتەیشن و
ئەبستراکت ڕیزبەندى کراوە، بوارە جیاوازەکانى تەندروستى و ئەندازیاری و فیزیا و زانستە کۆمەاڵیەتییەکان و چەندانى تر لەخۆ
دەگرێت . سەرچاوەکانى ناو داتابەیسەکە بریتین لە گۆڤاری کلۆس ئەکسێس و گۆڤاری ئۆپن ئەکسێس و کۆنفرانس پەیپەر و کتێب و
باڵوکراوە بازرگانییەکان، ئەم داتابەیسە لە کۆتاییەکانى ٢٠٠٤ دەستى پێکردوە، ڕۆژانە ئەم داتابەیسە نوێدەکرێتەوە، جۆڕناڵەکانى
ناو سکۆپەس دەتوانن دوو پێوەری تایبەتى SNIP و SJR وەرگرن لەگەڵ پێوەرانى دیکەى هەڵسەنگاندنى جۆڕناڵ, هەر جۆڕناڵێک
سەر بە سکۆپەس نەبێ ناتوانێت پێوەری سنیپ و ئێس جەى ئاڕ وەرگرن، بەنزیکى دوو بەرامبەری وێب ئۆف ساینس جۆڕناڵی لە
خۆ گرتووە. بە پێى تازەترین ئەپدەیت داتابەیسی سکۆپەس نزیکەی ٢٤٦٠٠ گۆڤاری لە ٥٠٠٠ باڵوکراوەی جیاواز لە خۆگرتووە،
لەگەڵ باڵوکردنەوەى زیاد لە ١٩٤٠٠٠ کتێب، نزیکى لەسەدا دەی سکۆپەس پێکهاتووە لە کۆنفرانس پەیپەر، هەروەها لەسەدا سەدی
سەرچاوەکانى مێدالینى لەخۆ گرتووە،ئەم بوارە فراوانەی سکۆپەس ڕێگایەکى ئاسانى خستۆتە بەردەم توێژەران بۆ ئاسان
دەستکەوتنى ئەو ناونیشانانەی پێویستیانە. سکۆپەس گرنگییەکى زۆری الی زانایان و توێژەران ی جیهان هەیە لە ئێستادا زۆرێک لە
توێژەران پێیان وایە کە ئەگەر گۆڤارێک لە سکۆپەس هەبێت ئەوا باوەڕپێکراوە لە ڕووی زانستییەوە، بەو پێیەی بۆ هەر
توێژینەوەیەک، چەند زانایەکی پسپۆر پێداچوونەوەی وردی زانستی پێدا دەکەن پاشان دەچێتە پڕۆسەی قبوڵکردن یان ڕەدکردنەوە
بۆ باڵوکردنەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.