▪ جه‌ژنی نه‌ورۆز سیمبولی تەبایی ، ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانه..
رێبوار حەمەلاو شوانی
نه‌ورۆز جه‌ژنێكی كوردستانیه پاشخانێكی مێژووی زۆر دێرینی هه‌یه، نه‌ورۆز شارستانیه‌تی نەتەوەیی كورد گرێده‌داته‌وه به چه‌ندین گەل وشارستانیه‌تی جیهانی، وكاریگه‌ری شارستانیه‌تی كوردستانی بۆ جیهان ده‌رده‌خات، هاوبه‌شی مێژووی له‌نێوان چه‌ندین ئاین وپێكهاته‌ی كه‌لتوری ده‌رده‌خات. به گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، نه‌ورۆز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ٦١٢ی به‌ر له زایین، له ململانێی نێوان پادشای سته‌مكار زوحاك و كاوه‌ی ئاسنگه‌ره‌وه سەریهەڵداوە، هه‌روه‌ها مشت‌ومڕ هه‌یه، كه به ئه‌گه‌ری زۆر چیرۆكی نه‌ورۆز بۆ به‌ر له‌و ڕێكه‌وته بگه‌ڕێته‌وه.نه‌ورۆز جه‌ژنێكی گشتگیره وچه‌ندین لایه‌نی سیاسی نیشتیمانی وهزری ئازادی وبنه‌مای ئاینی جیاجیا له‌خۆی ده‌گرێت. به‌پێی به‌ڵگه مێژوویه‌كانی ئه‌و گه‌لانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه، كه چاوكی ده‌ركه‌وتنی نه‌ورۆز له شاخه‌كانی زاگروس بووه، وبهبهردوامی وبه‌بێ دابڕان هه‌زاران ساڵه لهوشاخانهوه ئه‌و جه‌ژنه به‌رپابووه وهه‌ر لهوناوچانهشهوه گه‌شه‌ی كردوه وبهربڵاوبۆتهوه بۆ ناوچه‌كانی دیكه، نه‌ورۆز جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانیی كوردستانیه ونیشانه‌یه‌كی گشتگیری هه‌یه، به‌و مانایه كه ده‌رخسته‌ی بیروبۆچوونی ئازادی ورزگارییه وبهههمانكاتیشدا جه‌ژنێكی ژینگه‌یی وپهیوهندیداره به كه‌لتوری كشتوكاڵی وژینگه‌یی، وره‌هه‌ندی مێژووی وپیرۆزی ئاینی وبیروباوهریی جۆراوجۆری هه‌یه له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ری ساڵه وده‌ستپێكی ساڵی نوێیه. له‌سه‌ر ئه‌م پێوه‌ره ده‌رده‌كه‌وێت كه كوردستان ده‌توانێت له‌رێگای نه‌ورۆز بونیادی هاوبه‌شی وپیگه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی وهه‌رێمی بدۆزێته‌وه وخۆی له گەمارۆ و په‌راوێزخستن رزگار بكات.
نەورۆز بۆ نەتەوەیی كورد بە واتایی نەمانی بەستەڵەكی زۆرداری و لە گۆڕنانی ژێردەستەیی دێت، جگە لەوانە جەژنی نەورۆز یەكەمین رۆژی ساڵی تازەی كوردییە، لەلایەكی ترەوە یەكەمین رۆژی بەهاریشە، جەژنی نەورۆز یەكێكە لەو جەژنە پڕمانایانەی كە هەموو ساڵێك هەست و نەستێكی پڕ گەشبینی لەلای مرۆڤی كورد دەخوڵقێنێت، مرۆڤی كورد هەموو ساڵێك لە ئاڵۆزترین و تاڵترین قۆناغی مێژووەكەشیدا بوو بێت هیوایەكی زۆری هەربە نەورۆز هەبووە چونكە نەورۆز لای ئەو دەست پێكردنەوەی ژیانێكی نوێ و قۆناغێكی تازەیە و وەرزی ژیانەوەی هیوا وشك بووەكانە، لە مێژووی كوردا زۆرجاران نەورۆز بۆتە هاندەرێك بۆ بەرپا بوونی سەرهەڵدان و بەرخودانی مەزن و كورد لە نەورۆزدا زۆرجاران سەركەوتنی مەزنی تۆما ركردووە، هەموو ئەوانە دەیسەلمێنن كە نەورۆز هێزو وزەیەكی شۆڕشگێڕی و خۆشەویستی و ژیاندۆستی و مرۆڤ دۆستی و ئاشتیخوازی و ژینگە پەروەری و وزەیەكی لەبن نەهاتووی گەشبینی تێدایە.
هەروەها نەورۆز لە هەموو قۆناغەكاندا ، ره‌هه‌ندی سیاسی ونیشتیمانی زاڵ بوونه، ده‌ستپێكی سه‌رده‌مێكی نوێیه وجه‌ژنی سه‌ركه‌وتن له‌دژی ستهماركارانه، هه‌گبه‌ی نوێبوونه‌وه ده‌خوڵقینێت بۆ تاك وبۆ كۆمه‌ڵگدا. ئه‌مه جگه له لایه‌نی مه‌عرفی وكه‌لتوری ومێژووی نه‌ورۆزه كه به‌تێكرا له نه‌ورۆزی كوردستان به‌دی ده‌كرێت، وله نه‌ورۆزی گەل ونەتەویەكی دیكه‌دا به‌دی ناكرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنێت، سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده مێژوییه‌كانی سه‌رده‌می سۆمه‌ری تاوه‌كو ئێستا له‌ناو نه‌ورۆزی كوردستان به‌دی ده‌كرێت، وبهروونی به‌رجه‌سته بوونه. وئه‌م دهوڵەمهندییه له شرۆڤه‌ی مێژووی له نه‌ورۆزدا بونیادی مێژووی سیاسی كوردستان به‌رجه‌سته‌ده‌كات.
جه‌ژنی نه‌ورۆز ، دێرینترین و ره‌سه‌نترین و پیرۆزترین و خۆشترین جه‌ژنی گه‌لی کوردمانه ،جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ییمانه ، جه‌ژنی یه‌کڕیزی وته‌بایی و برایه‌تیمانه، جه‌ژنی راپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدانه ،جه‌ژنی ئازادی و سه‌رفرازی و ئاشتیمانه ، جه‌ژنی ، جه‌ژنی خۆشی و گه‌شی و شادیمانه،جه‌ژنی شایی و گۆڤه‌ند و سه‌یرانه، جه‌ژنی ئه‌وین و خۆشه‌ویستیی عاشقانه ،رۆژی تازه‌کردنه‌وه‌ی به‌ڵێن و په‌یمانه، نه‌ورۆز جه‌ژنی سرۆشتی قه‌شنگ و جوانی کوردستانه . نه‌ورۆز ، جه‌ژنی یه‌که‌مین رۆژی سه‌ری ساڵی کوریمانه .. هێما و سیمبولی خه‌بات و کۆڵندان و راپهڕینمانه ، جه‌ژنی نه‌ورۆز په‌یامی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانه . دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان زۆرههوڵیان داوه په‌یوه‌ندی نێوان كورد ونه‌ورۆز بپچرێنن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌نده‌ها سیاساتی جۆراجۆریان دارشتووه وبه ده‌ستی چه‌په‌ڵی بهكرێگیراوان ده‌یانه‌وێت ئه‌و سیاسه‌تانه جێبه‌جێ بكه‌ن. جه‌ژنی نه‌ورۆز له 1970 وه‌كو جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌عیراق دانی پێنراوه، وله‌ساڵی 1999 رێكخراوی یۆنسكۆ نه‌ورۆزی وه‌كو فه‌رهه‌نگی كه‌لتوری جیهانی تۆماركردوه، ونهتهوهیهكگرتووهكان رۆژی نه‌ورۆزی به رۆژێكی جیهانی داناوه. بۆیە، دەتوانین بڵێین كە ، چارەنووس و قەدەری زۆرێك لە رووداوە مێژووییەكانی نەتەوەكەمان بە تایبەت باشووری كوردستان لە نێو وەزری نەورۆز و بەهار بوو بەتایبەت راپەڕینه مه‌زن و شكۆمه‌نده‌كه‌ی به‌هاری 1991 و رێككەوتننامەی ئادار و چەندین بۆنەی مێژوویی گرنگی دیكە ، لەگەڵ ئەوەشدا نەتەوەیی كورد لە سەرانسەری كوردستان و جیهان بە یەكدەنگ یادی ئەم بۆنە نەتەوەییە دەكەنەوە ،ئەوەش لەلایەك پێمان دەڵێن ، نەورۆز بكەین هەوێنی یەكدەنگی و یەكبوون بۆ بەدیهێنانی ئامانجەگەورەكەمان .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.