▪ جیاوازی نێوان مستەفا کەمال ( ئەتاتورک) و ئۆردوگان بەرامبەر بە کوردەکان.
رانیا محمود سعید:
ئەگەر سەرێک لە مێژووی سەد ساڵی ڕابردووی تورکیا بدەین و لاپەڕەکانی هەڵدەینەوە، بێگومان پێشچاومان ئەوەندە ڕووندەبێت کە جیاوازیەکی ئەوتۆ نادۆزیتەوە لە نێوان کەسایەتی و ئادگاری سیاسی و ستایلی حوکمڕانی نێوان دوو سەرکردەی لە ئایدۆلۆژی جودا و لە دوو سەردەمی جیاواز، ئەویش مستەفا کەمال ئەتاتورکی کۆنە پەرست و ئەردۆگانی ئیخوانە، دیقەت بدەن چۆن ئەتاتورک لە سەرەتای هەڵوەشانەوەی ئیمڕاتۆریەتی عوسمانی و درووستبوونی تورکیای هاوچەرخ لەسەر بنەمای سیکۆلاریزم لە ساڵی ١٩٢٣، چۆن دەرفەت وەردەگرێت و بە بیانوی گەیشتن بە دەسەڵات چەند سیناریۆیەک دادەڕێژێ گوایە لە لایەن کەسانێکەوە بۆسە بۆ کوشتنی دانراوەتەوە ئەمە دەکات بە هەنجەتی سەرکووت کردنی سەرجەم نەیارەکانی و پاکتاویان دەکات، جگە لە سەرکردە سیاسی و جڤاکییەکانی ئەوسای کورد، هەروەها بەشێک لە بەرهەڵستکارانی نێو حزبەکەی خۆیشی یان دوور دەخاتەوە یانژی زیندانی و کوشتن ئەنجامەکەی دەبێت، ئەمە بوو بە هۆکاری گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و هێنانە کاییەی دەستورێکی تازەگی کە سەرجەم بنەماو یاساکانی ئیسلامی هەڵوەشاندەوەو خۆی دەبێتە تاکە ئەکتەری سەر شانۆی سیاسی و سەربازی ئەو وڵاتە.
بۆ ئەردۆگانیش هەمان شت ڕاستە، ئەڵبەت دوای گەیشتنی بە دەسەڵات و بەهێزبوونی، بینیمان لە ڕێگەی کودەتایەکی سیناریۆ ئاسا چۆن سیحری نەیارانی بەتاڵ کردەوەو لەڕێگەی کودەتایەکی درۆین کە سیناریۆکەی لە لایەن خودی ئەردۆگان و دەست و پێوەندەکانی داڕێژرابوو چۆن سەرجەم ئەوانەی ماییەی مەترسی بوون بۆ تونەکردنی هەژموونی ئەو سەرکردە ئیخوانە کە دواجار وەک پاساو هەموو ئەوانەی وەک دڕکی سەر ڕێگای بەرنامە سیاسیەکانی دەبینی تەفرو تونای کردن بەشێکی پەڕاگەندەی وڵاتانی تر و بەشێکی تریشیانی ناچار بە کونجی زیندانی ڕازی بوون بە مەرگ کردن، ئەمەیشی کردە پێودانگی گۆڕینی دەستوری وڵات و سیستەمی سیاسی لە پەرلەمانی بۆ کۆماری، لەو کاتەوە هەر ڕۆژ و هەر کەسێک تەنانەت بەدڵی ئەردۆگان قسەیەک نەکات تووشی گرفت و لێپێچینەوەی توند دەبێت”
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.