▪  جیاوازی نێوان نێرە و پیاو ــ زێیێ بادینان

غەیدا بێرۆخی


لەسەردەمی خەلیفەی راشدین ئیمامی( عومەری کوری خەتاب ) پیاوێک لە خێزانەکەی تورەبوو کە دەنگی بەسەر بەرز کردەوە چوو شکایەت لای ئەمیری برواداران عومەری کوری خەتاب بکات کە گوایە خێزانەکەی دەنگی بەسەر بەرز کردۆتەوە کە نزیکی دەرگا بوو گویێ بیستی خێزانی ئیمامی عومەر بوو کە بەهەمان شێوە تورەیە و قسە دەکات و دەنگی بەرز کردۆتەوە وبەبێ دەنگی خۆی خزاند کە برواتەوە ماڵ و ئیمامی عومەر دەرگاکەی کردەوەو هاتە دەرەوە و پیاوەکەی لەبەر دەرگا بینی پێی گوت چی تۆی هێناوە ئێرە ، ئەویش وەڵامی دایەوە و گوتی هاتبوم شکایەت لە هاوسەرەکەم بکەم بەڵام کە بینیم هەمان شت لەماڵی تۆش دا هەیە و تۆش بەلاتەوە ئاسایە پێم سەیر بوو بۆیە ویستم برۆم و باسی نەکەم ، ئیمامی عومەر لە وەڵام دا گوتی هاوسەرەکەم جلەکانم دەشوات و و مناڵەکانم پەروەردە دەکات و خواردن ئامادە دەکات و ماڵ خاوین دەکات لەکاتێک دا کە خودای گەورە فەرمانی ئەم کارانەی پێی نەکردوە ئەوەی دەیکات لە چاکەی خۆیەتی و خودا بەچاکە بۆی دەنوسێت ، ئایا من چۆن تەحەمولی ئەوە نەکەم کە توڕەبێت و دەنگ بەرز بکاتەوە لەکاتێک دا کە ئەو تەحەموڵی ماڵ و مناڵ دەکات ؟ لێرە دا گەورەیی ئەو پیاوە دەردەکەوێت کە ئینس و جن لە شکۆ و هەیبەتی دەترسن بەرامبەر ئافرەت ئاوا نەرم و لەسەرخۆ و خاکیە ، لێرەدا پیاو و نێرە لێک جیادەکرێنەوە بەرامبەر ئافرەت، پیاوی نەزان و خۆبەزلزان وەکو خزمەتکار سەیری ئافرەت دەکات جا چ کچی بێت یاخود خوشک یان دایک یان هاوسەری بێت مامەڵەی ئاغا و خزمەتکاری لەگەڵ دەکات کە تەنها ئەرکی خزمەتکردنە و نابێت دەنگی دەربێت و قسە بکات ، دەبێت ئەوە بزانین کە ئافرەت ناتەواو نیە تاوەکو پیاوێک بێت و تەواوی بکات و عەورەت نیە تاکو پیاو دایپۆشێت ئەو نیوەی کۆمەڵگەیە و نیوەی تری کۆمەڵگەش پەروەردە دەکات ئافرەت ئەمانەتی خودایە و خودای گەورە رێزی بۆ داناوە چ کچ بێت چ هاوسەردار بێت چ لە هاسەری جیابوبێتەوە (مطلقة ) یاخود ( ارملة ) هاوسەری مرد بێت بەهەرشێوەیەک بێت هەر ئەو بونەوەرەیە کە خودا رێزی بۆ داناوە و پێغەمبەرمان درودی خوای لێ بێت بە شوشە وەسفی کردوە کەفەرمویەتی (رفقآ بالقوارير ) واتە نەرم و لەسەرخۆبن لەگەلیان لەفەرمودەیەکی تر هاتوە کە دەلێت ( إن إكرام المرأة دليل على الشخصية المتكاملة، وإهانتها دليل على الخسة واللؤم، فما أكرم النساء إلا كريم، وما أهانهن إلا لئيم.) ، (واتە رێزگرتنی ئافرەت لای پیاو واتە کەسایەتیەکی بەرزی هەیە ئەو پیاوە و بێ رێزی و ئیهانە کردن دەلیلی خراپی پیاوە ، پیاوی بەرێزو رەسەن رێزی ئافرەت دەگرێت بەپێچەوانەوە پیاوی خراب ونارەسەن و بێ ریز ناتوانێت رێزی ئافرەت بگرێت ) و پیاو تەمسیلی ئەو پەروەردەیە دەکات ئەگەر رێزدار و خاکی بو دەلالەتی ئەوەیە کە پەروەردەی دەستی ئافرەتێکی باشە کە دایکیەتی و باوکێکی خانەدان کە هەڵەکانی بۆ راست دەکاتەوە و بە پێچەوانەشەوە، ئافرەت نە بەهۆی هاسەرگیری رێز بەدەست دەهینێت نە لەکاتی جیابونەوەش رێز لەدەست دەدات بەڵکو ئافرەت بەهەڵسوکەوت و خورەوشتی جوان و کەسایەتی بەرزو و ئێماندار رێز بەدەست دەهێنیت و بەپێچەوانەوەش، ئەمە باسی ئافرەتی باش و سالیحەیە ئافرەتی داوێن پاک و خاوەن کەسایەتی بەرزو رەوشتی جوان و بەرز بێت کە خۆی نرخ و بەهای خۆی بزانێت و کەمی نەکات و رێگەش بەوە نەدات کە هیچ کەسێک لەکەسایەتی کەم بکات، ئەم جۆرە ئافرەتە دەبێت بەرێزەوە مامەڵەی لەگەڵ دا بکرێت .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.