▪ جەمسەرگیری بۆ نیشتمان نەبێت لە سیاسەتداکارەساتە بۆ پرۆسەی دیموکراسی زیانی زیاترە بۆ کوردستان
سیاسەت بەشێکە لە زانستی کۆمەڵایەتی بەگشتی لە پێناسە تەقلیدیەکەی دەرچن ،ڕێگەی چارەسەرکردنی هەموو کێشەیەک و جیاوازیەکی هزریەکانە بۆ تێڕوان و ڕوانگەی بە چۆنێتی بەرێوە بردن و دەسەڵات گرتنە دەست بە پرۆسەی هەڵبژاردن لە دۆخێکی دیموکراتیدا کە زۆر جودایە لە کایەی دیکەی سیاسی وەک سەپاندنی ڕا بەسەر ئەوانی دیکەدا بەزۆرە ملێ … ڕاستە هەمووان لەسەر گشت پرسێک ڕێکناکەون، بەڵام ئەوە نابێت بەو مانایە بێت کە یەکتر بە ئەهریمەن بکەین .بۆیە زۆر کەس لەجیاتی ئەوەی بژاردەی رێزگرتن لە بۆچوونی کەسان و لایەنی دیکە بگرن، گەڕاونەتەوە بۆ ڕق و کینەو بەلا ڕێدا بردنی راستیەکان . ململانێی سیاسی تەندرووست لەناو حزبەکاندا ئاسایی وسروشتی و زانستیانەیە تا ئەو ئاستەی لەبەرژەوەندی کۆمەڵگەدا بێت گەیشتن بە ئامانجاکان لە پێناو نیشتماندا ، هەرچەندە مەرج نییە بەم شێوەیە بێت کە بە دوورخستنەوەی ناکۆکی حزبیەکانی نێوان لایەنەکان دەتوانن مۆدێلی دیموکراسییەک بن کە تێیدا نوێنەرانیان بۆ خەڵک حوکمڕانی بکەن نەک بۆ خۆیان ، ئەم حاڵەتە لەم ڕۆژانە لە کوردستاندا روون دیار بووکە ئەندامی سەرکردایەتی حزبێک تانەی لە خەڵکێکی لێقەوماوی دەستی عەرەبە هاوردەکانن دا پێیانی دەگوت دەنگیان بە ئێمە نەداوە !! وەک گازندەیەک وەک بڕیارێکی ناراستەوخۆ کە بەرگریتان لێناکەین گەر چی تووشی نەهامەتی بوون لەئێستادا ..
ووتەی ئەو کەسە هەمان ئەو کەمپینانەی کە سەردەمانێک راگەیاندنەکان و کۆمەڵگەیان بە ئاراستەی ناتەواودا دەبرد کەچی ئێستا کڕن و بێدەنگ لەسەر یەکپارچەیی و ڕێزگرتن لە بنیاتی نەتەوەی و نیشتمانی بوون و ئێستا پشت بە ڕق و کینە و تێڕوانینە هەڵەکان دەبەستن بۆ دەرخستنی ڕوانگەی سیاسی چەوتیان کە لەگەڵ یەک ئامانجی نیشتمانی یەکانگیر نابێتەوە و سواری تەواوی هەر ناڕازیبوونێکی ڕەوای کۆمەڵگە دەبن بە بیرێکی تەسکی حزبایەتی ناتەواوە کە لەبنەڕەتدا هاوکێشەیەکی سیاسی کامڵ نیییە و بڕیارەکانیشیان خۆیی نین ..
لەمێژوودا بگەرێن لە کایەی سیاسیدا جۆرج واشنتۆن راستی دەکرد لە وتاری ماڵئاوایی خۆیدا وەک یەکەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداریی دا لە پێکهێنانی پارتە سیاسییەکان و ئاماژەی بەوەدا کە دابەشبوون لە حکومەتدا خراپە بۆ دیموکراسییەکەمان.
دوای نزیکەی 250 ساڵێک ووتەکەی بۆ ئێستایی کورد گونجاوە بەدابەش بوونی ڕوانگەی سیاسی کارکردن لە پێناو نیشتمان ، وا دیارە میللەتەکەمان و سستمی دیموکراتیەکەی و حکومەت لە دوای ئەو هەموو فشارە جیاوازانە و شەڕی لێستاندنەوەی مافەکانمان و بڕینی قوتی یەک بەیەکمان بەو زۆرترین دابەشبوونەوە . ئەمڕۆ حزب هەبێت لەسەر هەموو پرسێک دەمەقاڵێ بکات بۆ لەباربردنی هەرێم وئابووریەکەی و تێکدانی چاودێری تەندروستی بەهێنانی ئاژەڵی نەخۆش لەوسەری جیهانەوە ! ،دژایەتی سیاسەتی چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی چەک لەکۆمەڵگەدا بەنمایشی سمیت و قایشی سەر شەرواڵی بێ پشتێن لە بازارێکی ئارامدا ..
ئەمە ململانێیی سیاسی نین بەڵکو دابەش کردنی هەموو کایەکی نیشتمانە لە پێناو تاغمه قەنەفەیەکی دیزاین کراوی پێش پرۆسەیەکی دەنگدانی دیموکراتی … کە کۆ سستمی دیموکراتی و بنەمای پێکەوژیان و کایەی سیاسی کوردستانیان لەڕێی دواخستنی چەندجاری بڕیاردان لەهەڵبژاردن تاکو دەگاتە بڕیارەکانی ئەو دادگایەیی پەنایان بۆ برد بۆ شکاندنی ئەو ڕێز و شەرەفەی کە سەردەمانێک نوێنەرایەتی سیاسەتی تەندرووستی کوردستانی دەکرد و هێنەرەدی هەموو دەسکەوتەکان بووە و ئێستاش تاک لایەنە پارێزەریەتی …
ململانی سیاسی کاتێک نامێنێ کە جێی گرتنەوەی کار بۆ نیشتمان کار بە بەرژەوەندی حزبایەتی تەسک ، یان لایەنگرییەکی بەهێز بۆ شتێک بێت وەک بەشێک لە پلانێکی دژبەرانی نیشتمان بکەیتە پرۆگرام ..
حکومەتی هەرێم لە ڕێی یاسایی تەواو تانەی لە بڕیارەکانی دادگای فیدرالی داوە وە نوێنەری کوردستان بەڵام کاتێک لایەنێک دژ بەم کارە هەڵسێت تانە لەسەر ئەو پرۆسەیە بدەتەوە کە دادگا بڕیاری لێنەداوە
یەکێک لە پێشهاتە سەرنجڕاکێشەکان دابەزینی ڕوانگەی ئەو لایانانەیە کە بەتەواوی ئاراستەی سیاسیان وون کردووە چ لە کوردستان یان لەبەغدا بە هۆی بەهێزی بڕیارەکانی هەولێر گرتویەتی بەر و یەک بەیەکی بڕیارە ناڕەوا یاساییە ناوەخن سیاسیەکان هەڵدەوەشێنێتەوە نەک بۆ دۆخی پێشووی دەگەڕێنێتەوە بەڵکو باشتر لە جاران هاوسەنگی سیاسەت دەکات بۆ بەهێز مانەوەی هەرێمی کوردستان ..
پارتی دیموکراتی کوردستان نموونەیەکی باشە بۆ ئەوەی کە چۆن حزبایەتییەکی بەهێزی لەم شێوەیە تێڕوانینی ئێمەی میللەتی بۆ سیاسەت داڕشتووە بە ستراتیژیەتی خۆی ، هەر مشتومڕەکانی سیاسی بە کردەوە یارییەکی هاوارکردن نـــــــەبوو، چونکە سیاسەت کردن یاری نییە لای پارتی وەکو چۆن لایەنی دی مشتومڕەکان بە سیاسەت ناو دەنێن کە پڕە لە هێرشی کەسی و تۆمەتی درۆکردن.
پارتی لە بەرنامەیەی سیاسی نیشتمانیدا کە زیاتر لە 77 ساڵە ئەو حزبایەتییە توندەی نەبووە کە بە درێژایی مێژووی بەڵگەی لەسەرە بەڕاستی جەختی لەوە کردۆتەوە کە ژینگەی سیاسی کوردستان چەندە ژەهراوی بووبێت توانیویەتی خاوێنی بکاتەوە له دۆخی ناجێگێر بۆ دۆحی ئارامتری بباتەوە ..
سیاسەتکاری پارتی بۆچی گرنگە؟
بۆ خەڵکی کوردستان ئەگەر سیاسەتی لایەنەکانی دیکە بەردەوام بن لە دەنگدان بە تایبەتی بە درێژایی هێڵە حزبییەکانیان بۆ پەرژەوەندی تەسکی حزبیان و فەرامۆش کردنی بەرژەوەندیە باڵاکانی نیشتمان و تەنها لە بەرژەوەندی خۆیاندا مامەڵە بکەن، ئەوا خەڵک نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانەیان نابێت لە پارتی زیاتر لە داهاتوودا .
ئەوانی دیکە خاوەنی تێکدانی ئایدیایی دیموکراسی سەروەری جەماوەری – ڕەزامەندی خەڵکن – کە زۆرێک لە سەرکردەکانی لە حکومەتەکەماندا بەشدارن و نوێنەرایەتی دەکەن ،، خەڵک دەکەنە قوربانی بۆ حزبایەتی خۆیان وەک ئۆپزیسێۆنێکی بەدەر لە کۆ سستمی کوردستان سیاسەت دەکەن و زیانیان زیاترە لە سوود و پێی دەڵێن لەکۆتاییدا ئەمە گەمەی سیاسیامانە .
لە کاتێکدا پارتی سەیری داهاتوو دەکات و ئامانجی گێڕانەوەی سیاسیە و ڕوانگەکان بگۆڕێت تاکو لە داهاتوودا کەشوهەوای سیاسیمان بەردەوام دەبێت لە گۆڕان کە لە کوردستان ژمارەی دانیشتووان بەرز دەبێتەوە و پێشکەوتنی بنیاتنان و ئابووری گەشە دەکات، چۆن پێکەوە حوکمڕانی بکەین وە چۆنیەتی ژیانمان دیاری دەکات.
🔸ئامانجی پارتی کوردستانێکی یەکگرتووە زۆر زیاترە لە کورستانێکی دابەشکراو کە بەرهەمی گەمە سیاسیەکانی ئەوانی دیکە بەدەست دەهێنێت. پارتی تەنیا بە ئامادەیی سازشکردن لە سیاسەتدا بۆ میللەتەکەمان توانیوویەتی بیسەلمێنێت کە هەڵسەنگاندنی تەواوی ستراتیژیەتیەکانی بۆ لایەنە سیاسییەکان بە تەواوی ئەو ڕوانگەیە نییە ئەوان دەیانەوێت بەڵکو پارتی ئاراستە کردن و راستکردنەوەی هەموویان دەکات بۆ ڕوانگەیەکی سیاسی تەندرووست لە پێناو داهاتووی نیشتمان .🔸
پارتی دەتوانین گۆڕانکاری دروست بکات بە بێدەنگی و سیاسەتی نەرم لە ڕاگەیاندنەکانیدا و هەروەها لە سۆشیال میدیا بەکارهێنان بۆ پشتگیریکردنی خەڵک و مافەکانیان نەک ئازاردانیان.بە هەواڵی ناڕەوا و شەڕی دەروونی نەگونجاو ..
هەندێک لایەن دەبێت لە شکستدا بەخشندەبێت و دان بە کەموکوڕییەکانی کارەکتەرە سیاسیەکانیدا بنێن و ئاگاداربن بۆ داهاتوو ئەگەر بە دەنگدان بەشداری حکومەت بکەن وەکو ئێستا نەبن چونکە ئێمەی گەل لە ڕێگەی ئەم هەنگاوە سادەیەوە کە هەڵبژاردنە دەتوانین ڕێگاکەمان بەرەو ئایندەیەکی گەشاوەتر ببەین و متمانەی تەواومان بە سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە و دەشمێنێت چونکە تەنها جەمسەرگیری بۆ نیشتمان و میللەتە ..
Garmiyan Salahaalden
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.