▪  جەنابی براگەورەمان، لە هەر شوێنێک بێت ڕەقەمێکی گەورە و قورسە

“زانا عبدالباقی”

جەنابی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان خاوەن کەسایەتییەکی گەورە و پێگەیەکی گەورەیە لە ئاستی هەرێمی و جیهانی.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمێکە بەڵام هەمیشە بە چاوی سەرکردەی وڵاتە گەورەکان سەیردەکرێت و بەردەوام نوێنەرایەتی کوردستانی لە ڕیزی وڵاتە گەورەکانی جیهاندا کردووە، بە ئامادەبوونی جەنابیان کوردستانی زۆڕ لەوەی هەیە بەهێزتر و گەورەتر دەردەکەوێت.

لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وڵاتان و بەژداریکردن لە کۆڕبەند و کۆنفڕانسە جیاجیاکان زۆڕ بە ڕوونی ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە جەنابیان پێگەیەکی گەورەی هەیە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان. نەک کوردستان بەڵکۆ ناوچەکەش چاوەڕوانییەکی زۆڕی لە جەنابیان هەیە بۆ کەمکردنەوەی کێشەکان و پێشکەوتن، ئەوەش بەهۆی دیدگا و دونیابینی، ئەجێندای کارکردن و ڕوونی پەیامەکانی جەنابیانە.

هەر لەم ساڵەدا بەژداریکردنی جەنابیان لە کۆڕبەندی داڤۆس و لوتکەی جیهانی حکومەتەکان شایەدی ئەو ڕاستییەن کە جەنابی سەرۆک بە باشترین شێوە نوێنەرایەتی گەلەکەی کردووە و بە بەهێزییەوە کاری کردووە بۆ گەیاندنی دەنگی گەلەکەی و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکان، لەو دوو کۆڕبەندەدا زۆڕترین چاوەکان لەسەر جەنابی سەرۆکوەزیران بوون و یەکەک لە کاریگەرترین سەرکردە بەژداربووەکان بووە.
ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ کەسایەتی و تایبەتمەندییەکانی جەنابیان کە هەمیشە بەرامبەرەکەی ناچار دەبێت گوێی بۆ بگرێت و ڕێزی بگرێت، سەرۆک هەمیشە گەورەبووە هەر بە گەورەیی دەمێنێتەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.