▪ حزبی یه‌كجار (ده‌نگ هێن)
ئەسرین عاسی شوانی
هه‌ندێك حزب هه‌یه چونكه بنه‌مای رێكخستن و قه‌زیه‌یه‌ك له‌پشتیان نییه بۆ دروست بوون وه‌ك هه‌وری به‌هار دێن و ده‌چن و دوایی له‌مێژوودا كه‌س باسیشیان ناكات له كوردستان و له سنووری سلێمانی نمونه‌ی ئه‌م جۆره حزبانه زۆرن له‌دوای 2009 زۆرێكیان دروست بوون و ئێستا ئاسه‌واریان نه‌ماوه ئاخر ڤێرژنیان حزبه‌كه‌ی شاسواره كه له‌گه‌ڵ نه‌مانی خۆی یان وازهێنانی یان به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ته‌واوی حزبه‌كه‌ش نامێنێی ئێستاش له‌سیاسه‌تدا خه‌ریكه یاری منداڵانهدهكات ئایا باشتر نییە لەجیاتی ئەوەی سواڵکەرئاسا لەبەردەم دەرگای دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بکەوێ و هەوڵی ناشیرین‌کردنی کوردستان بدا، لە خۆی بپرسێ، چۆن و بە چی وا هەڵتۆقی و بە سەدان دۆنم زەوی خراوەتە خزمەتییەوە و پرۆژەی گەشتیاریی (چاڤی لاند)ی تێدا دامەزراندووە، لە کوێی بوو؟
ئایا باشتر نییە بچێ بەدەم سکاڵای سەدان هاووڵاتی، کە بە ناوی (پشک)ەوە دەستی بڕیون و پارەی خواردوون و لەسەر شانی ئەوان سەرمایەی زیاتری کەڵەکە کردووە؟ ئەی ئەگەر دەسەڵاتی بەدەست بێ دەبێ چی لە خەڵک بکا؟
ئایا باشتر نییە هیچ نەبێ نیوەی ئەو سکاڵایانەی دژی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، بە خۆی و سروەی خوشکیەوە لە دادگای فیدڕاڵی تۆماریان کردووە، لە هەمبەر تەعریب و خۆدزینەوەی بەغدا لە جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ سکاڵا لەسەر حکوومەتی ناوەند تۆمار كردبا؟
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.