▪ حوکمڕانی باش یان شەڕە گەڕەک….

پەری محەمەد

کە ئەم شەڕە دەنوکەی حزبەکان بەو ناشیرینیە دەبینیت جاری وا هەیە بیر لەوە دەکەیتەوە هەرچی ئەکاونتی سوسیال میدیایە قوفڵیکی لێ بدەین و یەکجاری دایبخەین سوسیال میدیا ئیستا بۆتە شوینێک بۆ داڕووخاندنی هەموو شتێک حزب لەوەی بەشداربێت لە ئەرکەکەی خۆی لە حوکمرانی لەویوە وەک ئۆپۆزسیون نمایش دەکات و سڵ لە هیچ ناکاتەوەو بە ئارەزووی خۆی تۆمەت دەبەخشیتەوەو تەڕو وشک بە یەکەوە دەسوتێنت بی ئەوەی بیر لە دەرئەنجامەکەی بداتەوە.

ئەمە سەرەوە راست پڕ بە پیستی جیگری سەرۆکی حکومەت و یەکیەتیە ئارەزوومەندانە بەشداری حکومەتت کردوە هەر خۆشی تۆراوە لەبری دۆزینەوەی چارەسەر بۆ نزیکبونەوە کام چەکی ناشیرین بەکاریدینیت لە سوسیال میدیا تا بڵی من کیشەکە نیم بەلکو من پیاوە باشەکەم.

زۆر باشترە لەبری شکاندنی شکۆ و سوکایەتی کردن بە یەکتر و دەستبردن بۆ ژیانی تایبەت. هەوڵەکانتان بۆ کەمکردنەوەی قەیرانەکان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوانتان چر بکەنەوە پەرتەوازیە خزمەتی کەسمان ناکات ئەگەر ریگایکی گفتوگۆمان داخرابیت دەیان ریگای ترمان هەیە بۆ گفتگۆکردن تاقەتمان چوو ئیتر بەس نەبێت..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.