▪ حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە جێگەی ئومێدی خەڵک و پێکهاتەکان بووە
سارا دلشاد .پەرلەمانتاری کوردستان راگەیاند ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە جێگەی ئومێدی خەڵک و پێکهاتەکان بووە، بۆ پاراستنیان لە ئاگری شەڕ و ناخۆشییەکانی ناوچەکە و هەمیشەش وارگەیەکی ئارام و پەناگەی هەموو چەوساوە و لێقەوماوان بووە. ئەزموونی کوردستان لە ناوچەیەکی پڕ ئاگر و کێشە بووەتە هەرێمێکی ئارام و دوور لە ناخۆشی، ئەوەش بووەتە مایەی نیگەرانی ئەوانەی شەڕ لە ناوچەکە بڵاودەکەنەوە و سەرچاوەی نائارامین. هەمیشەش هەوڵیان داوە ئەو پەناگە ئارامە رووبەڕووی قەیران و سەختی بکەنەوە و نەهێڵن ئەو هەرێمە ئارامەش بمێنێت و وەکو ناوچەکانی دیکە بیکەن
سارا گوتژی، بەشێک لەو هێزانە بۆ بەدەستهێنانی مەرامكانيان، هەندێک هێزی ناوخۆیی بەکاردەهێنن و دەیانەوێت ئەجێندا هەندێک لایەن و هێزی ناوخۆیش، بێگوێدانە ئەو هەموو قوربانی و خەباتەی خەڵکی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئەزموونە داویانە و بێ گوێدانە ماف و دەسکەوتەکان، لەبری هاوکاری و هەماهەنگی کاردەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی نائومێدی و نانەوەی قەیران و کێشە، بۆ ئەوەی لەو زۆنگاوە خراپەکارییەکانیان بڵاوبکەنەوە و سەرمایە و ژێرخان و ئارەزووی ئەو میللەتە بخەنە خزمەتی ئەجێنداکانیان.
پێویستە هێزە کوردستانییەکان لە بری ئاژاوە و ناکۆکی و نانەوەی تۆوی دووبەرەکی، بیر لە ئایندەی خەڵک و حکوومەتی کوردستان و پەناگە ئارامەکەمان بکەنەوە و هەوڵ بدەن دوسکەوتی زیاتر بۆ خەلکی کوردستان بەدیبهێنن و مافە وەدەستهاتووەکانیش زیاتر بچەسپێنن.
ئەو پەرلەمانتارە زیاتر گوتژی، ئەو هێزە ناوخۆییانە پێویستە لە بری کارکردن بۆ ئەجێندا و کارنامەی هێزە شەڕخوازەکان و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان دوور بکەونەوە لە چاندنی تۆویی دووبەرەکی و بڵاوکردنەوەی نائارامی و پشێووی. پێویستە لەو گۆڕانکاریانەی ئێستا لە ئارادان و لە ناوچەکە روودەدەن، بکەنە دەرفەتێک بۆ زیاتر ئارامکردنی کوردستان، ئەوەش بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی بەدیدێت.
ئەوانەی دەست لە بەرژەوەندییەکانیان بەرنادەن و گوێ بە دەسکەوت و خەباتی گەلی کوردستان نادەن
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.