▪ حیزب ئامرازه‌ بۆ كوردایه‌تی نه‌ك زیانگه‌یاندن به نه‌ته‌وه‌ و‌ نیشتیمان


رێبوار حەمەلاو شوانی

حیزب و ئامانجه‌كانی له‌ روونی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی روون وئاشكرایه‌ ، كه‌ قۆناغی شۆڕشگێری و خه‌باتی بێ وچان له‌ دوێنی بریتی بووه‌ له‌ رزگار و ئازادی له‌ چه‌نگ داگیركه‌ر و ڕژێمه‌ سه‌ركوتكاره‌كانی عێراق ، له‌ ئێستاشدا كه‌ دوای ده‌یان ساڵ خه‌باتی چه‌كداری و شۆڕش گه‌لی كورد ، خه‌باتی شارستانی و ئاشتیانه‌ و دیموكراسیانه‌ ده‌ستپێكردووه‌ ، ئامانێجێتی به‌ ڕێگه‌ی سیاسه‌تكردن كه‌ ئامانجێك وڕێگه‌یه‌كی یاساییه بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات و له‌وێشه‌وه‌ پیاده‌كردنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی حیزب له‌ ڕێگه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك و حكومرانییه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یدا .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ هه‌ڕێمی كوردستان هه‌ندێك حیزب و لایه‌ن به‌ ڕه‌چاونه‌گرتنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئه‌و ئازادییه‌ی كه‌ به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی ده‌یان ساڵه‌یه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ له‌ خه‌می به‌رژوه‌ندی حیزبی و شه‌خسیدان و ئه‌وه‌نده‌ له‌ په‌رۆشی به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌ل ونیشتیمانه‌كه‌یان نین و ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ئه‌و بیرته‌سكی و حیزبایه‌تییه‌ به‌رته‌سكه‌ زیانی گه‌وره‌ به‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی بگه‌ینێت و دوژمنان سوودمه‌ند و شامادمان بكات .
به‌تایبه‌ت ئه‌و حیزبانه‌ زۆر بێ شه‌ڕمانه‌ ته‌نها ئامانجی سیاسه‌تكردنیان ته‌نها بۆ گه‌یشتنه‌ به‌ كورسی ده‌سه‌ڵات و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ و به‌رژوه‌ندییه‌ تایبه‌تییه‌كانیان ، به‌ بێ ڕه‌چاوگرتنی ئه‌و راستییانه‌ی كه‌ دۆزی ره‌وایی گه‌له‌مان پێیدا گوزه‌ر ده‌كات و هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌یه‌كدا كه‌ پڕكێشه‌ وململانێیه‌ و هه‌رده‌م گه‌لی كورد ئامانجی دوژمنان و داگیركه‌رانی بووه‌ .
به‌ پێچه‌وانه‌ هه‌ندێك لایه‌نیش به‌ پێچه‌وانه‌ ، به‌رژوه‌ندی نیشتیمان و خزمه‌تكاری و فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ كوردستانیان به‌ بێ جیاوازی ئاینی و نەتەوەیی و سیاسی، حکومەت دەخەنە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانەوە. ئه‌وه‌ش ئه‌و ستراتیژ و به‌رنامه‌یه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حیزبی پێشه‌نگ له‌ كوردایه‌تیی و خزمه‌تكاری گه‌ل و نیشتیمان هه‌میشه‌ په‌رۆشی به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ و خاكه‌كه‌ی بووه‌ . ئاماده‌ نه‌بووه‌ له‌ سه‌خترین قۆناغه‌كاندا ، بۆ دوژمنانی كورد وكوردستان بچووكترین سازش بكات .

به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ ، هه‌ندێكی تر له‌و حیزب ولایه‌نانه‌ ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت ته‌نها بۆ به‌رژوه‌ندی حیزبی و شه‌خسی به‌كار دێنن و خزمه‌تكردنی هاووتیان پاشگوێ ده‌خه‌ن ، به‌ جۆرێك زۆرتر له‌ قه‌باره‌ی حیزبی و كورسییه‌كانیان خۆیان ده‌بینن و ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر خۆسه‌پاندن و كارێكی نادیموكراسیانه‌ ،له‌ هه‌مانكاتدا سه‌پاندنی ئیراده‌ی حیزبه‌ ،لەهەمانکاتدا ئەوانەشی کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن کار لەسەر هەست و سۆزی هاووڵاتییان دەکەن و لە رێگەی میدیاوە هاووڵاتییان چەواشە دەکەن، متمانە ناهێڵن و راست و ناڕاست تێکەڵ دەکەن . نه‌ك له‌ماوه‌ی رابردوو نه‌یانتوانیووه‌ ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه‌ و خزمه‌تكار بن ،ئه‌وا ته‌نها كاریان چه‌واشه‌كاری و شه‌ڕی میدیایی وخزمه‌تكردنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی دوژمنان و ناحه‌زانی كوردستانه‌ و هەندێ پاشکۆ کە بە روونی بەرگری لەو لایەنە سیاسییە دەکەن، بۆ مانەوەی خۆیان و بە دەستخستنی هەندێ لە بەرژەوەندییە تایبەتەکانیان.
بۆیه‌، ئه‌و جۆره‌ حیزبابه‌تی وبه‌رژوه‌ندییه‌ شه‌خسیانه‌ زیان به‌ به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌ل و نیشتیمان ده‌گه‌ێنن ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر هه‌ر حیزب ولایه‌نێكی كوردستان گرنگه‌ و كوردایه‌تییه‌ سه‌روه‌ری خاك و كه‌لتوور و زمان وئابوورییه‌ ،كه‌ پاشگوێ خستنیان زیانی گه‌وره‌ به‌ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان وئه‌زموونه‌كه‌ی ده‌گه‌ێنن وه‌ك چۆن له‌ رابردوو و ئێستاشدا به‌هۆی كاڵفامی بێت یان حیزبایه‌تی ته‌سك چه‌ند دوژمنان سوودمه‌ند بوونه‌ .بۆیه‌، ده‌بێت بزانین كه‌ حیزب ئامرازه‌ بۆ كوردایه‌تیی نه‌ك به‌رژوه‌ندی حیزبی و زیانگه‌یاند به‌ نیشتیمان

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.