▪ خانمان کاری ناوبژیوانی دەکەن…..

مۆندیالی قەتەر لەپاڵ کارە نایابەکانی، ئەوەشی لە پاڵەوانێتیەکانی پێش خۆی جیاواز بوو بەوەی بۆ یەکەمینجار لەمێژوو، ستافێکی ناوبژیوانی خانم یارییەکیان بەڕێوەبرد.
لەگەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیال و لەیاریی نێوان ئەڵمانیا و کۆستاریکا، ستیفانی فراپارتی خانمە ناوبژیوانی فەرەنسی ناوبژیوانێتی ناوەڕاست بوو، هەروەها هەریەکە لە نیوزا ئینێس باکی خانمە ناوبژیوانی بڕازیلی یاریدەدەری یەکەم و کارین دیاز مێدینای خانمە ناوبژیوانی مەکسیکی یاریدەدەری دووەمی ناوبژیوان بوون لەو یارییەدا.

ئەم هەنگاوە دەرگای بەرووی خانمانی دیکەدا لەسەرانسەری جیهاندا کردەوە، بۆ ئەوەی تواناکانیان نمایش بکەن. کوردستان یەکێک بوو لەو وڵاتانە. لەچەند رۆژی رابردوو بۆ یەکەم جار لە مێژووی تۆپی پێی کەرکوک، کچێک یارییەکی یاریگەی گەورەی بەڕێوە برد، ئەویش عایشە عاتیف بوو، کە ناوبژیوانی چوارەم لە یاریی نێوان شۆڕجە و سەورە بوو.

عایشە، لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٨ـە و لە خێزانێکی وەرزشیە، دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشیەکانە، باوکیشی داوەری نێودەوڵەتی گۆڕەپان و مەیدانە، بەم کارەش عایشە مێژووی بۆ خۆی نوسیەوە.

دوای خۆیشی دەرگای بەڕووی خانمی دیکەدا واڵاکرد، تا ئەمانیش بێنە سەر ستەیجی پیشاندانی لێهاتووییان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.