▪ خاڵى لە کوردبوون وکوردایەتی
رێبوار شوانی
شوناسی كولتووریی و شارستانی ههر نهتهوهیهك، شتێكی چهسپاو و نهگۆڕه و بهشێكه له جهوههری كۆمهڵێك سیمای گشتی، كه له كولتوور و شارستانیهتێكی تر جیای دهكاتهوه، بهمهش كهسایهتی نیشتمانی نهتهوهیهك له كهسایهتی نیشتمانی و نهتهوهیی یهكێكی تر جیادهكاتهوه، لێرهوه پهیوندییهكی ڕاستهوخۆی شوناس به كولتوورهوه ههیه.ئایا لە ڕوانگەی شۆڤینیستی عەرەبێك و توركێك و فارسێك وەڵام بۆئەوپرسیارە دیاری دەکەین و بە پێ تێڕوانی ئەوان بۆ تورك و عەرەب و فارس وەڵامی کوردبونمان ئەدەینەوە ؟واتا لەبەرامبەر شۆڤینیستی ئەواندا کوردبوونمان ئەسەلمێنین و پێناسەی کوردبوونمان ئەکەین ؟
لە راستیدا کوردبوون پێناسەیەکی قورسە و ئاسان نی یە وەڵام دانەوەکەی ،،تەنها بەوە پێك نایەت کەواخۆمان بەکورد بزانین و بەزمانی کوردی بدوێین ،،چونکە جاش و خۆفرۆشەکانی کوردیش بەزمانی کوردی ئەدوێن و خۆشیان بە کوردئەزانن و جل و بەرگی کوردیش ئەکەنە بەریان ،،لە هەمان کاتیشدا لە پێش لە شکری داگیرکەران و نیشتمان سوتماك ئەکەن و کورد کۆکوژئەکەن ،،ئەوەی بە درێژای مێژوو بینیومانە لە زۆڵەکوردەکانی ڕێبازی بەناو کوردایەتی ،هەرئەوەندەێمان لە دوژمنان دیووە
لێرەدا ناکرێت کوردبوون تەنها ئەوەبێت کە خۆمان بەکورد بزانین و بەزمانی کوردی بدوێین ! بە پێچەوانەوە ئەبێت کوردبوونمان وەك ئەوەبێت کەڕێگربین لە سڕینەوەو لەناوبردنمان ئەو تێڕوانینەی دوژمنانمان لەبەرامبەر کوردبوونمان هەیانە ،پوچەڵ کردنەوەی هەموو ئەوهەوڵانەی کەوادەکات لەبۆتەی نەتەوەو فکری شۆڤینیستی ئەواندا بتوێینەوە، کەواتە کوردبوون سەختە و ڕاکردن لێێ نامەردی یە و پێویستە کوردبوونمان وەك ئەو درێشەیەبێت بۆ بەرپەرچ دانەوەی هەموو ئەو کەسانەى کە لە ژێر بەرگى کوردبوون بەڵام داردەستى دوژمنانى کوردستان بە توندى بدرێتەوە چونکە وەک نەخۆشییەکى کوشندەن بەجەستەى نیشتیمانەوە.
یەکەم ، ، دەبێ پرسیار بکەین کە ئایا ئەو کەس و لایەنانەى کە بوونە ڕێنشاندەر و مەقاش بەدەستى دوژمنان وداگیرکەرانى کوردستان ، کوردن یان هەستى کوردبوونیان تێیدایە .
دوووەم ،، هاندان خەڵکى نیشتیمانەکەت لە دژى قەوارە و شانازى و مێژوو دەچێتە چوار چێوەى کوردبوونى ئەو کەس ولایەنانە .
سێیەم ،، ئەوانەى کە دەبنە جى پى ئێس و چاوساغى و سیخورى بۆ نەیارانى کوردستان دەکەن ڕاستە شوناسى کوردبوونیان هەبێ یان تەنها بەناو کوردن .
چوارەم ،، کەس و لایەنێک هاوسۆز وشاگەشکە بێ بۆ هێرش و مووشەکبارانکردن و گەمارۆدانى گەل و نیشتیمانەکەى شایانى کوردبوون و کوردستانیبوونە .
پێنجەم ،، ئەوانەى بەرژوەندى خۆیان و حەزەکانیان پێش بەرژوەندییە باڵاکانى نیشتیمانەکەیان خستووتە و هیچ بەرپرسیاریەتی بەرامبەر وڵاتەکەیان ناگڕنە ئەستۆ ئایا کوردن .
شەشەم ،، ئەوانەى هۆکارى سەرەکین بڕینى مووچە و قووتى خەڵکى کوردستان و لەولاشەوە دێنەوە ناو کوردستان خەڵکى چەواشە دەکەن و یارى بە هەست و سۆزى خەڵکى کوردستان و خەونى ژێر دەستکردنیان دەبینن ، دەبێ چ جۆر کوردێک بن .
حەوتەم ،، دەبێت هەموو ئەوانەى کە بە ناوى کوردبوون کار بۆ بەدیهێنانى خەونى دوژمنانى کوردستان دەبینن و کارى قێزەوەن وتێکدەرانە نەما بۆ زیانگەیاند بە گەلى کورد ئەنجامى نەدەن ، بزانن قەوارەى ھەرێمی کوردستان بە خوێنی شەھیدان و رەنج و خەباتی پێشمەرگە و بەرگەگرتنی گەلی کوردستان ھاتووەتە دی، بە سیاسەتی قێزەونی ئەو کوردە ناڕەسەنانە دژ بە ھەرێم و گەلی کوردستان لەناو ناچێت و لاوازیش نابێت و کاروانى کوردستان لە پێشکەوتن و گەشەسەندن ناوەستێت .
بۆیە ، ئەوەى لە رابردوو و ئێستادا بە سانایی هەستى پێدەکرێت ، بەشێک لە حزب و پەرلەمانتارانی بەناو کورد و سەرکردە بەکرێگیراوەکانیان لە هەرێمى کوردستان تەنانەت ئەوەندەش فامیان هەبێت کە بەر لە مەرگیان تێبگەن ئەو کارەی دژ بە نەتەوەکەیان کردوویانە چەندە ناحەز و قێزەون و مایەی شەرمەزاری بووە، چوونکە پارە و مادییات جێگای هەموو پیرۆزییەکانی لای ئەوان پڕ کردۆتەوە واتا هەست کوردبوون و کوردستانیبوون لە نێو رۆح ومێشکیان بوونى نەماوە .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.