▪ خه‌ونی نه‌زۆكی زهررگهیاندن به پارتی هه‌رگیز نایه‌ته‌دی …
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
مێژوو راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری سه‌لماندووه ئه‌ویش سازش نه‌كردن وپێداگری له به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی كورد وكوردستان هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كه دوژمنان و ناحه‌زانی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه به‌رده‌وام تیره ژه‌هراویی و په‌لاماردان و هه‌ره‌شه و هێرشه‌كانیان به‌ره‌و رووی پارتی بێت ،پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌میشه وه‌كو خۆرێكه كوردستان ڕووناك ده‌كاته‌وه و ژیان ده‌به‌خشێت به گه‌لی كورد هه‌ركاتێك ئه‌و خۆره دیار نه‌بێ گه‌لی كورد ئه‌نفال و كیمیاباران دەکرێت و له بن پۆستاڵی دوژمنان‌دا دەبێت و له نه‌بوونی پارتی حزبه‌كانی دیكه‌ش بێبه‌ش ده‌بن، چونكه به بوونی پارتی ئه‌وانیش هه‌ن و به‌رده‌وامن و پارتی هیچ كات سازشی له‌سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌ییی كورد نه‌كردووه و هه‌میشه پارتی و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ئه‌م نیشتمانه‌یان پاراستووه و ڕزگاریان كردووه و خۆیان كردووەته قوربانیی خاك و نه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ، گه‌لی كورد سه‌د ساڵه خه‌بات و به‌رخودان ده‌كات له پێناو كوردایه‌تی و نهتهوهکەیدا و هه‌میشه‌ش كێشه‌ی كورد له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بووه نه‌ك له پێناو حیزبایه‌تی به‌رته‌سك و ناوچه‌گه‌رێتی ، بۆیه هه‌ر شه‌هیدێكی كوردستانیش خوێنی به‌خشیبێت له پێناو كوردایه‌تی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان بووه، ئه‌وه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كان كردووه و خه‌باتی بۆ نه‌ته‌وه كردووه هه‌ر پارتی بووه.
هەر ئەوەش ترس لە پارتی ، لای دوژمنانی کورد بەهێز و بەهێزتر کرد و لە هەموو کاتیش زیاتر ئاراستەی هێرشەکانی دوژمنانی کورد و بەکرێگیراوانی ناوخۆ، ڕوویکردە پارتی و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كردستان . هەر لەوێشدا و کاتێک هەندێک لە هێزە کوردییەکان پشتیان لە گەل و ڕوویان لە دوژمن کرد و سەودایان بە دەنگ و چارەنوسی کوردەوە کرد، ئیتر دوژمنان زیاتر بۆیان دەرکەوت، کە پرسی کورد و کوردستان واتە پارتی بە نەبوونی ڕۆڵی کاریگەری بارزانی، پاشەکشە لە مافی چارەنوسی کورد ئاسانە و بە ئامادەیی و بەهێزی ڕۆڵی بارزانی و پارتی پاشەکشە لە مافە ڕەواکان نییە، بۆیە بەردەوام ڕووی هه‌ره‌شه‌كردنی و پهڵاماردانهكان به‌ره‌و رووی پارتییه.
ئێستا ئه‌وانه‌ی كه خه‌ون به زهررمهندبوونی پارتییه‌وه ده‌بیین ، هیستریا و ههڵچوونهكانییان بۆ ئه‌و راستییانه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه :
یه‌كه‌م ، پارتی 18 ساڵه له به‌غدا پێداگری و ڕژده له سه‌ر جێبه‌جێكردنی مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد
دووه‌م ، پارتی به هه‌موو تواناوه به‌رگری له پێگه وسه‌نگ و شكۆمه‌ندی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر شۆڤێنی و دژه كورهدان له عێراق كردووه.
سێیه‌م ، پارتی پێداگره له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆمه‌ندانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ركووك و شه‌نگال و هه‌موو ناوچه‌كه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌یی هه‌رێم و كاركردنی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی كوردستان .
چواره‌م ، پارتی ڕێگه‌ی نه‌دا دوژمنان له ڕێگه‌ی كۆێڵه و به‌كرێگیراوانی ناوخۆیی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بروخێنن .
پێنجه‌م ، پارتی به‌رگری قاره‌مانانه‌ی نواند له كاتی په‌ڵاماردانی خاكی كوردستان و وانه‌یه‌كی لووت شكێنی دایه هه‌موو دوژمنان و داگیركه‌ران و ناحه‌زان .
شه‌شه‌م ، پارتی هه‌میشه خوازیاره كورد وكوردستان خاوه‌ن شكۆوسهنگی خۆی بێت چ ل سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌و جیهانیش هه‌ر بۆیه ، هه‌رێمی كوردستانی له رووی سیاسی ، دیپلۆماسی زۆر بواریی گرنگی دیكه‌ش دا گه‌یاندۆته لووتكه .
حه‌وته‌م ، پارتی هه‌میشه خوازیاری كوردستانێكی به‌هێزه و كه‌تێیدا ماف و شایسته‌كانی گه‌له‌كه‌ی مسۆگه‌ر بێت و به‌چاویی پله دوو و سێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت ، هه‌رگیز ئاماده نه‌بووه سازش بكات .
به پێچه‌وانه ، ئه‌وانه‌ی كه به‌درێژایی مێژوو دهۆڵی زهرركردنی پارتی ده‌كوتی و تا ئێستاش به‌رده‌وامن باش ده‌زانن كه چاره‌نووسیان گه‌یشته كوێ ، ئه‌وه‌ی له باردۆخی سیاسی ئێستای گه‌لی كورد ده‌بینرێت ئه‌و راستییه كه به هه‌ڕه‌شه‌كردن و دروشمی بریقه‌دار هیچ حیزب ولایه‌نێك ناتوانێت ویسته نارهواكانی خۆی بسه‌پێنێت ، چونكه ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه به سه‌ر چوو و گه‌لی كوردستانیش باش ئه‌و راستییه ده‌زانێت ، كه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك مسعود بارزانی هەمیشە لەپێناو دۆزی گەلی كوردستان باجی و قوربانی و زه‌رری گه‌وره‌ی كردووه ، له‌پێناو ئەوەی كوردوكوردستان ههرگیززەرەر نەكات. ئه‌وانه‌شی كه به‌رده‌وام خه‌ونی زهررگهیاندن و به زمانی زه‌رر وهه‌ره‌شه مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن و ویستویانه زه‌رر به پارتی بگه‌ێنن چوونكه زبڵدانی مێژووه وئاسهواریشیان نه‌ما.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.