▪ خوای گەورە كوردی خۆش دەوێت

سالارخاڵۆبازیانی

کادرو پێشمەرگە دڵسۆزەکانی پارتی ئەوانەی لەڕۆژە تاریکەکان خەباتیان کردووە ئێستاش بەهەمان نەفەس پشتیوانی سەرۆک و پارتین سالار خاڵۆبازیانی پێشمەرگەی سەردەمی ئەنفال و بەشداربووی داستانی خواکورک دەڵێت
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
خوای گەورە كوردی خۆش دەوێت،
ــــــــــــ

بە پێی ئەو هەڵسوكەوتەی زۆربەی لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان دەیكەن و ئەو خۆ بچوك كردنەوەی سەركردەكانیان لە بەردەم لایەنە عەرەبیەكان و دژە كوردەكان دەردەكەوێت كە خوای گەورە كوردی خۆش دەوێت بۆیە پارتی بە هێز دەكات ڕۆژ بە ڕۆژ پێگە و دەسەڵاتی لە هەرێم و عێراق و ناوچەكە بتە و تر دەبێت،

ڕەنگە هەندێك كەس و لایەن و هاوڕیێان ئێستا بڵێن ئەمەیان ماستاوە كردنە بۆ پارتی یا پاشگەز بونەوەیە لە پۆست و كۆمێنتەكانی ڕابردوو،

بەڵام ئەوەی ئەیڵێم ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگرە و هەموو كەس دركی پێ دەكات بەڵام هەموو كەس ناتوانێت پێ لە ڕاستی بنێت،

خۆ ڕاستە پارتی گرنگی بە بەشێكی زۆر لە شۆڕشگێڕەكانی نادات و بە ئەندازەی خۆی كەم و كوڕی هەیە،بەڵام بە جدی پارێزەری قەوارەی هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەیەتی،

لەم چەند ساڵەی دووای ئەگەر پارتی و سەرۆك بارزانی نەبایە باوەڕم وایە ئێستا نە هەرێم و نە ناوی كوردستان لە قوتووی هیچ عەتارێك نەدەما، ئێستا هەرێمی كوردستان گەڕابوە وە دۆخی جاران و پێیان دەوتین شیمالی عێراق!

بۆیە هەبوون و بە هێز بوونی پارتی زەروریەتێكی حەتمیە و هەر دەبێت بە هێز بێت نەك تەنها بۆ كوردستانی باكور بەڵكوو بۆ ڕۆژ هەڵات و باشور ڕۆژ ئاوایش هەر پارتی داكۆكی كەری ناسنامەی كوردایەتیە،

ن(سالار)
١٠ ـــ ٦ ـــ ٢٠٢٣
بابەتەكەم لە ناخی دڵەوە نوسیوە لێدوانی كادر و سەركردەی هەندێك حزبی كوردی دە بیستم بێزم لە خەباتیان دێتەوە،

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.