▪ خیانەت و خۆفرۆشی بەس نەبوو ؟
هشیار شکاک خورشید
لایەنێکی سیاسی کە پێیەکیان لە حکۆمەتە و ئەوەی تریان لە دەرەوەی حکۆمەتە بەو خیانەتەی خۆیان نەوەستان ، کە لە شازدەی ئۆکتۆبەر بەرامبەر خەلک و خاکی هەرێمی کوردستان کردیان ، زیاتر لە نیوەی خاکیان تەسلیمی دۆژمن کرد، ئەمرووش دەبینین هەمان ئەو کەس و لایەنە کە سەر بە حکۆمەتە دەیانەوێ خەنجەرێکی تری خیانەت لە خەلکی هەرێم بدەن بەوەی ماف و قوتی خەلکی بکەوێتە دەست نەیارانی کوردستان ، بۆ ئەمەش پلانیان داناوە لەگەل ئاغاکانی خۆیان تاوەکۆ گۆرانکاری لە بەشە بووچە و مووچەکانی خەلکی کوردستان بکەن ، هەرێمی کوردستان بەم گۆرانکاریانە تەسلیمی ئاغاکانی خۆیان بکەن ، تەنانەت هەرچی سایێت و پەیج و شاشەی خۆیان هەیە خراوتە کار تاوەکۆ دلە راوکێ و مەترسی بخەنە سەر دل و دەرونی خەلکی هەرێمی کوردستان ، بەوەی شتێک بە ناوی هەرێمی کوردستان نامێنێت ، خەلکی کوردستان لە کاتێکدا لەم جۆرە هەلومەرجانەدا چاوەرێی یەک دەنگ و یەک بریاری لە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکرد لە پێناو پاراستنی مافەکانیان ، کەچی دەبینین بەرەی نەیاران ئەمیان کردووتە دەرفەتێک تاوەکۆ مەرامە سیاسییەکانی خۆیان بەرامبەر لایەنێکی تری دەسەلات برێژن ، لە کاتێکدا ئەم جۆرە کاتانە هی ئەوە نین بۆ شەر و دووبەرەکی بقۆزێتەوە ، هەرێمی کوردستان بەدرێژایی حکۆمەتە یەک لە دوایەکانی خۆی بەردەوام باجی خۆ فرۆشی هەندێک کەس و لایەنی سیاسی ناوخۆی داوە ، بەوەی هەولیان داوە حکۆمەتەکانی هەرێم شەرعییەتی نەبێت ، بەلکۆ ویستوویانە نەیار و دەورووبەرمان بریار لە سەر هەرێمی کوردستان بدەن ، پێویستە خەلکی هەرێمی کوردستانیش خۆیان لە سەر ئەوە پەروەردە بکەن کە چی دیکە نەهێلن ئەم جۆرە کەس و لایەنە خۆفروشەی ناوخۆیی ببنە بریار دەر و خاوەن دەسەلات و بێنە ناو گۆرەپانی سیاسی کوردستان و بەلکۆ با ئەو کەس و لایەنە هەلبژێرن کە پارێزگاری لە مافەکانی خۆیان و خاکی پیرۆزی هەرێمی کوردستان دەکات و هەمیشە هەولی دابێت کە حکۆمەتەکانی هەرێم پێگەیەکی بەهێز و شەرعییەتی تەواوی هەبێت ، خەلکی کوردستان خۆی بریار لە گشت ماف و ئایندەکانی خۆیان بدەن نەک حەشدێک و سامرایەک لە بەغدا بریار بدات و کوردێک لێرە جێبەجێی بکات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.