▪ داخستنی هێلی ئاسمانی توركیا و سلێمانی و نهێمی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی
ئه‌سرین عاسی شوانی
هێشتا دیار نییه چ كه‌تنێكی دیكه له‌ژێر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی روویداوه، به‌ڵام داخستنی هێلی ئاسمانی توركیا بۆ سلێمانی جگه له‌هۆكاری ئه‌منی كه بوه‌ته شوێنی ته‌راتێنی هه‌واڵگری ده‌وڵه‌تان دیارنییه رۆژانه چه‌ند چه‌كداری په‌كه‌كه و به‌رپرسانی په‌كه‌كه له‌و فرۆكه‌خانه‌وه هاتووچۆیان پێكراوه، هه‌ندێك قسه‌ش هه‌ن كه بهپاسهپۆرتی ساخه به‌رپرسانی په‌كه‌كه فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانیان به‌كارهێناوه، له‌ساڵی 2020 زیاتر له سه‌دان سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی كوردستانی هه‌بوون باسیان له قاچاغ و ئاڵتونی قاچاغ و ماده‌ی هۆشبه‌ر كردووه له سنووری سلێمانی، ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك باس له ساغ كردنه‌وه‌ی زێركراوه به‌مه‌به‌ستی سوكردنی سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌مه‌ریكا خستونیه‌تیه لیستی سزاكانییه‌وه، فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌شێكی گرنگی دامه‌زاروه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی سیادی عێراقن ئاخر چۆن ده‌كرێ فرۆكهخانهیهكی گرنگی وه‌ك سلێمانی كه بۆ هاتووچۆی مه‌ده‌نی و خزمه‌تی شاره‌كه دروستكراوه بكرێته شوێنی ته‌راتێنی سیخوری و هه‌واڵگری و گواستنه‌وه‌ی چه‌كداری په‌كه‌كه، ئێستا ملیۆنێك كه‌س له سلێمانی گیرۆده‌ی سیاسه‌تی چه‌ند كه‌سێكن كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ناوی ئه‌و شاره‌وه په‌یره‌وی ده‌كات باشه بۆ ده‌بێت سلێمانی باجی په‌یوه‌ندی په‌كه‌كه و یه‌كێتی بدات له‌كاتێكدا تێ ناگه‌ین خه‌باتی په‌كه‌كه له باكووری كوردستانه یان كه هه‌ڵه‌بجه و عه‌ربه‌ت و گه‌رمیان؟ ئاخر سلێمانی بۆ ده‌بێت باجی سیاسه‌تێك بدات كه یاخی بكات له خزمه‌تكردن و له‌ئیداره‌ی كوردستان و حكوومه‌ت، بۆ هه‌رده‌بێت له رقی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌دیل هه‌بێت بۆ سلێمانی، جارێك به هێزی تازه و جارێك به په‌كه‌كه و جارێك به گروپی جۆراوجۆی ئیسلامی سیاسی.
ئه‌وه‌ی له فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی روویداوه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی لێی بێ ده‌نگ نابێت، توركیا وڵاتی دووه‌می هێزی ناتۆیه ئێستا وه‌ك به‌شێك له ناتۆ توركیا ده‌لێت: تێبینم هه‌یه له‌سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و په‌كه‌كه به‌كاریهێناوه له‌دژی ده‌وڵه‌تی توركیا، له‌م كاته‌دا ناتۆش ده‌بێته به‌شێك له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیا و له‌رێگای ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌وه كوردستان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م پرسیاری ئه‌وه‌ی چۆن له هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌دات له‌وانه به‌ئامانج گرتنی توركیا كه نامانه‌وێت چیتر له‌مه زیاتر گرفتیمان بۆ دروست بكرێت دوورنییه توركیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی شكایه‌ت له عێراق و كوردستانیش نه‌كات به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی فرۆكه‌خانه بۆ خزمه‌تی په‌كه‌كه به‌كارهێنراوه، هه‌میشه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له سلێمانی په‌یره‌وكراوه هه‌موو كوردستان دواجار باجه‌كه‌ی داوه له ته‌سفیه حسابی ناوخۆیی له ده‌ستگرتنی په‌كه‌كه لهرادهستكردنی مسته‌فا سه‌لیمی و له‌كوشتن و تیرۆكردنی خه‌ڵك له سلێمانی و به ئامانج گرتنی خه‌ڵك له هه‌ولێرو وه‌ك تیرۆكردنی هاوكار جاف.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.