▪ دادگاى فاشیزمى عێراق چەکێکى وێرانکەر بەرامبەر قەوارەى کوردستانى خۆراگر
رێبوار حەمەلاو شوانى
ئەوەی جێگەی نێگەرانیە بەشێك لەلایەنە كورییەكان كەوتۆنەتە ژێر ئەم هەژموونە دەرەكییەی كە دادگای بەناو فیدڕاڵى لە عێراق دژی مافەكانی گەلەمان و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان بەكاری دێنی، ئەمە ئەوپەڕی بێ ئەمەكیە بەرامبەر وڵاتی خۆت.بۆیە، ئەوە لە راستیدا دەبینرێت ئەویە کە ، دادگای باڵای عێراق بە تەواوی كەوتۆتە ژێر هەژموونی دەرەكییەوە. ئەمەش مانای ئەوەیە كە سیستەمی دادوەری لە عێراق لەلایەن هەژموونی دەرەكییەوە كاریگەرییەكی زۆری لەسەرە و دەستوەردانی ئاشکرایی سیاسیە لە كارووباری دادگا. ئەم حاڵەتە بۆتە هۆی ئەوەی كە سەربەخۆیی و بێلایەنی دادگا بخرێتە ژێر مەترسییەوە و ببێتە هۆی نیگەرانی لەبارەی دادپەروەری و سەروەری یاسا. جگەلەوەش، مەترسییە بۆ سەر یەكپارچەیی و سەروەری دەوڵەتی عێراق. ئەوەی قوربانی ئەم دادگایەیەش ژیانی خەڵكە.
دادگای بەناو فیدڕاڵى لە هەوڵى بەردەوام دایە و بەکاردەهێنرێت وەک چەکێک لە پێناو سەپاندنی بڕیاری سیاسی لایەنێک یان مەزهەبێک بەسەر ئەوانی تردا، بەبێ گوێ دانە یاسا و ئەو بنچینانەی کە گەلانی عێراف و پێکهاتەکان لە سەری ڕێککەوتوون وە یا بڕیاری پێکەوە ژیانیان داوە لەسەر بنچینەی سازان و هاوسەنگى و هاوبەشى ڕاستەقینە و دەستوور، ئەم دادگا بەناو فیدراڵیە کە لە دەرەوەی عێراق دژی بەرژەوەندیەکانی خودی عێراقیەکان ئاراستە دەکرێت خەریکە هەموو دەزگە شەرعیەکانی عێراق بن پێ و پشتگوێ دەخات لە برێتی خزمەتکردن لە پێناو ئەو ئامانجانەی کە لە پێناوی دامەزراوە، وا هەموو هێز و توانای خۆی دژی گەلی کوردستان و پێکهاتەکانی تر بەکاردەهێنی بۆ تێشکاندنى سەنگ و پێگە و قەوارەى کوردستان.
ئەم دادگایە بووە بە ئامرازێک بەدەستی نەیارانی عێراق و کوردستان، ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکان لە هەوڵی بەردەوامی نە هێشتنی کورد و کوردستاندا بوون بە هەموو شێواز و چەکێک سەری خۆیان لەبەرد دا و شەمەزاری مێژوو بوون . دوژمنانی کورد دەیانەوێ ئەم جارە ئەم دادگایە تاقی بکەنەوە و بیکەنە ئالەتی دەستی خۆیان بو تەواو کردن و بەردەومی پێدانی شەڕی نەهێشتنی هەرێم و گەلی کوردستان کە لە مێژووی خۆیان بە هەموو چەک و شێوازێک بۆیان نەچووە سەر. بڕیارەکانی ئەم دواییانەی ئاماژەی دیاری دوژمنایەتی کوردستانن کە گوایە شەریکی خەمی یەکترین و هاوولاتی یەک سەنگەرین، دوا دادڕەس بۆ نا حەزان ئەوەیە پەنا بۆ دادگای بەناو فیدراڵی ببەن بۆ چەسپاندنی بڕیاری دەرەکی لەسەر بەرژەوەندیە باڵاکانی عێراقی و کوردستان.ئەوەی ئێستا دادگای بەناوى فیدڕاڵى لە دژى کوردستان دەیكات سەپاندن و بەزاندنى ستانداردە نێودەوڵەتییەكانیشە، بۆیە پێویستە نەتەوەیەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش فشار بخەنە سەر دەوڵەتی عێراق كە پێویستە دادگا سەربەخۆیی خۆی بپارێزێت. لەمەش گرنگتر پێویستە هەموو ڕێکخراو سڤیل و دامەزراوە و دەزگە راگەیاندنە نیشتیمانپەوەرەکان رۆڵى گرنگ و بەرچاویان هەبێت لە هۆشیاركردنەوەی ڕای گشتی و چالاكی بكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی فشارە دەرەكییەكان لەسەر دادگا باڵای عێراق.
ئەم دادگایە ڕێچکە ڕاستەقینەکەی ڕێڕەوى ڕاستەقینەى خۆى وون کردووە و وەک چەکێک لە دوورەوە کۆنتڕۆڵ بەکاردەهێنرێت ، بەشێوەیەک کە مەرامى سەرەکى تێکشکاندن و لەناوبردنى بەرامبەرەکەیەتى بە هیچ شێوەیەک میکانیزمی پارسەنگی و چارەسەری نییە، نەیارانی كوردستانیش پشتگیری ئەو دادگایە دەكەن و تەنیا لە پێناو لێدان و لاوازکردنى کوردستان و قەوارەکەى بەوڕێگەیەوە پیلانە گڵاوەکانی خۆیان پێ جێبەجێ بكەن، بەمەش ئەم دادگە نا فیدراڵیەیان کرد بە مۆڵگەی کەسانی دژە کورد و کردیان بە بارەگای هێرشکرنە سەر کوردستان و بڕینی بودجە و مووچە و ڕاگرتنی نەوتی هەرێم و برسیکردنی خەڵکی کوردستان نەهێشتنی کورسی کۆتاکان و ڕێگری کردن لە کە سایەتی دیاری کوردستان هوشیار زێباری بۆ بوون بە سەرۆکی عیراق و دەست خستنە ناو کاروباری هەرێمی کوردستان و فتنە نانەوە بەمەش ئەو کێشانەی دادگای نافیدراڵ بۆ هەرێم دروست دەکات لە وانە ئاڵۆزتر و زۆرترن کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی ناوەند هەن و دادگا نەک هەر چارەی بۆ نەدۆزینەوە بەلکو بە پاڵپشت هەبووەکان قوڵتر دەکات و هی نوێش دروست دەکات، یارمەتی ناحەزان و دوژمنانی ئەم خاکە دەدات. دەیەوێت وڵات بخاتە ژێر دەست و پێی خۆی، نە حساب بو گەلی کوردستان دەکات و نە پەرلەمان و نە پێشمەرگە و نە ئەو دیمکراتیەتەی کە بە هیوای بووین لە عێراق بەرقەراری کەین .
بۆ ئەم مەبەستە و لە پێناو ڕێگریکردن لە کارە نایاسایی ونادەستوورییەکانى ئەم دادگایە، پێویستە هەوڵێكی هەمەلایەنە لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتی بدرێت، چونكە مەترسیە بۆ هاتنەكایەوە سیستەمێكی تاكڕەوەی لە عێراق و وەلاخستنی حكومەتی فیدرال و پەرلەمان بەوپێیە ئێستا كەس بە قەد دادگا باڵای عێراق بەشێوەیەكی سیاسی كارناكات، ناکرێت چیتر هیچ حیسابێک بۆ ئەم دادگایەکە کە وەک چەکێکى کوشندەیە بۆ جینۆسایدکردنى کوردستان بکەین ،چونکە مەرامیی سەڕەکییان دوژمنایەتی کردن کوردوکوردستانە ، پێدەچێت ئەم دادگایە بێ لایەن نەبێ مەبەست هەندێک کەس و لایەنى کوردستانیش تێکەڵ بەم خیانەتکارى و دوژمنکاریانە بن بەرامبەر بەم گەل و خاکە ، ئەم دادگایە کۆتا چەکى دوژمنانى کوردستانە و پەلەقاژەى مەرگی ناحەزان وبەکرێگیراوانیشە.
چونکە بێ دەنگى سەرۆککۆمارى و هەندێک لە پەرلەمانتار وحزبەکان بەرامبەر هەڵوێستەدوژمنکارییەکانى ئەم دادگا ستەمکارە لە بەرامبەر ماف و شایستە دەستوورییەکانى خەڵکى کوردستان ئاماژەیەکى روونە بۆ بەرەو دیکتاتوری وتاکڕەویچوونى عێراق و ئینجا بەرەو هەڵدێران و پووکانەوەیە و لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە هەموو لایەکمان ڕێبازێکی گشت لایەنە کە ڕێگەى یاسایی، سیاسی، دیپلۆماسی و کۆمەڵایەتی کۆبکاتەوە، زۆر گرنگە بۆ ئەوەی قەوارەى هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی کاریگەر لە بڕیارە ستەمکارە نەرێنییەکانی دادگای بەناو فیدراڵی بپارێزێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.