▪  دادگای بەناوی فیدراڵی چەکێک بۆ پەڵاماردان کوردستان


رێبوار حەمەلاو شوانی
كرۆكی ئەو بابەتە روونە ، بەوەی كە گەلی كورد نەتەوەیەكە كە ڕێزگرتن و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و بەخشینی ماف و ڕێزگرتن لە كەمە نەتەوە وپێكهاتەكانی تری وەك كەلتوورێكی جوان لێهاتووە و هەرگیز بەچاوێكی كەم مامەڵەی لەگەڵ نەكردوون ،ئەوەی لە هەنگاوەكانی بەغدا بە چەكی دادگا دژ بە كوردستان دەبینرێت ئەویە كە ،رۆژ بەرۆژ هەژمونگەرا هەرێمییەكان فشار و گەمارۆكان زیاتر دەكەن. لەوەش خراپتر، ئەو ناكۆكیی و كێشە و كەموكورتییە نێوەخۆییانەش ژێرپێی دەسەڵاتی سەردەستی بەغدا و كارتێكەرە هەرێمییەكەی زیاتر بووە. لەبەر ئەوەشی لە نێوەخۆ هەم ناتەبایی و هەم لە ئاستی باڵا و گشتیش نائاگاییەكی ئەكادیمی و پیشەیی و یاسایی هەیە بەرامبەر بە مافەكانمان وەكو نەتەوەیەكی بەناو هاوبەشی عێراق، دەبینین ئەو نائاگاییە یان مەستییە گشتیە دەستی دەسەڵاتی سەردەشتی واڵاتر كردووە بۆ دەستخستنە قوڕگی دەسەڵاتی دەستورییەكانی هەرێمی و كوردستان و ماف و شایستەكانی كوستانیان.
لە بەرامبەردا ئەوەی لە نەتەوەیەكی وەك عەرەب دەبینرێت ئەو راستییە جگە لەخۆپەرستی و ڕەتكردنەوەی بەرامبەرەكەی وپەراوێزخستنی و هەوڵی خنكاندنی و رازینەبوون بە هاوبەشی و مافەدەستوورییەكانی كردۆتە بنەمایەكی رەوا بۆ خوی لە كاتێكدا هەندێك كەس ولایەنی بەناو كوردی لە پێناو بەرژوەندییە تایبەتییەكانی خۆیان كە خۆیان بە سیاسی و رۆشنبیر لە قەڵەم دەدەن لە جیاتی باسكردنی راستییەكان و بەرگریكردن لە جوانی پێكەوەژیان و كوردستان ئەوا بەردەوام دهۆڵی ژێر دەستی دەكوتن
لە راستییدا هەموو ئەو بریارانەی دوێنی لە بارەی ڕێگریكردن لە فرۆشتنی نەوتی كوردستان و ئینجا هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی كوردستان و ئەمڕۆی نەهێشتنی كورسی كۆتا كان نەك هەر بریارێكی سادەیە لە دژی پێكهاتەكانی نێو هەرێمی كوردستان بەڵكو هەنگاوێكی سەنتراڵیزمی و تاكڕەوانەیە بە ئاڕاستەی خەونی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی كوردستان و ئینجا وەك چۆن لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 خەونی رادەستكردنی هەرێمی كوردستانیان بە بەكرێگیراو و عێراقچێتیەكان و دروستكردنی دەسەڵاتێكی كارتۆنی لە هەرێمی كوردستان دەبینی ، ئەوەتا ئەمڕۆش بەهەمان شێوە هەموو ئەو هەنگاوانەی دادگەی فاشیزمی بە ئاڕاستە جارێكی ژێردەستكردن و خەیاڵی رادەستكردنی قەوارەی كوردستان بەو كەس ولایەنە بەناو كورد وبەكرێگیراوانەیە كە بەشێكیان بە بانگەشەی نیشتیمانی و نەتەوە و بەشێكیشیان بە دژایەتی و بێ سەنگكردنی هەرێم ئەوەی دوژمن نەیكردووە، ئەنجامیان داوە.
بۆیە، هەموو ئەو هەنگاوانە دادگای بەناو فیدڕاڵی بە زێهینەتی فاشیزمی نەك هەر زیان بە دیموكراسی و پێكهاتە نەتەوەیی وئایینەكانی دەگەێنێت كە هەرێمی كوردستان پشتیوانی لێكردووە و هەمیشە فریادڕەسیان بووە ، بەڵكو مامەڵەكردنی تاكڕەوانەی بەغدا لە ژێر كاریگەری هەرژموونی دەرەكی ، پێمان دەڵێت كە ئەوەی لە خەیاڵی فاشیزمەكان دەگوزەرێت ، تەنها نەهێشتنی تاكە قەوارەی كوردستان و بە عێراقچێتی كردنێكی گشتگیرە كە خۆی لە خۆیدا ئەمە ئەو كورد و نەتەوانەی دیكەش دەگرێتەوە، كە وەكو ئێراقیی یان ئێراقچیی بەعەرەبكراو یان عەرەب بیر دەكەنەوە؛واتە گەڕانەوە بۆ سیستەمێكی دیكتاتۆری و نەهێشتنی فیدڕاڵی و دیموكراسی و هاوبەشی ، لە هەمان كاتیشدا شكستی دیموكراسی لە عێراق ، بەهەمان شێوەش دەیانهەوێت كوردستانیش بخەنە سەر ڕێرەوی نادیموكراسی بەتایبەتی كە ئێستا عێراق لە ژێر هەژموونی میلیشیایی مەزهەبی وتایفی توند دایە لە ژێر كاریگەری ئێران وەك بەشێك لە جەمسەربەندییەكانی ناوچەكە .بەشێكی بەرچاو لە بەناو بڕیارەكانی بەناو دادگای بەناو فیدراڵی لە دژی مافی پێكهاتەكان و كورد و خودی دەستوورن، بە شێوەیەك دژیەكییەكی زۆر هەیە لە لێكدانەوەكانیان بەرامبەر بە سادەترین مادەی دەستوری كە لە پرسی نەوت و گازەوە بگرە تا دەگاتە دەسەڵاتی خۆجێی هەرێمی كوردستان.بۆیە، هەموو ئەو هەنگاوانەی دادگای بەناو فیدراڵی دژ بەهەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت ، كاری دوژمنكارانە و راگەیاندنی شەڕە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان و پڕ لە ڕقوكینەیە لە دژی هەرێمی كوردستان و قەوارەی سیاسی هەرێم، دژی كورد و دیموكراتی و مافی كەمایەتییەكان بوو و دەست خستنە ناو داودەزگاكانی هەرێمی كوردستانە.
بەڵام ئەم جۆرە بیركردنەوەیە خەونە و هەرگیز نایێتەدی بۆ بەكرێگیراوان بەتایبەت یەكێتی و كڵكەكانی و ئاغاكانیان، ئەو خەون و خەیاڵەیە هەرێمی كوردستان و گەلی كوردی بەشەرەف بە بڕیاری دادگایەك كە فەرمان لە تارانەوە وەربگرێت لاواز بێت و چۆك بۆ دوژمناندا بدات، بە پێچەوانەوە ئەم بڕیارە دوژمنكارانەی ئێران و فاشیزمەكان بە پاڵپشتی جاشەكانیان‌ زیاتر هانمان دەدات بۆ ئەوەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ سورتر بین لەسەر داوا ڕەواكانی گەلەكەمان تا گەیشتن بەهەموو مافەرەواكانی كوردستان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.