▪ داستانی کۆڕێ و شەڕی ئیرادە

ڕاژان عەبدولڕەحمان پیرۆ

ئەمڕۆ یادی داستانێکی بێ وێنە دەکەینەوە کە بەر لە ٣٢ ساڵ بە سەرکەوتنێکی مەزنی پێشمەرگە قارەمانەکانی ”بەرەی کوردستانی” بە سەرۆکایەتی سەرۆك ”مەسعود بارزانی” تومار کرا. ڕژێمی بەعسی ڕەگەز پەرست لە ساڵی ١٩٩١ دوای کوڕەوە میلۆنیەکەی گەلی کوردستان بۆ سنورەکانی تورکیا و ئێران، هێرشێکی لە ڕادەبەدەر گەورەی هێنایە سەر باشوری کوردستان بە چەکی زۆر قوڕس و پێشەکەوتووی زەمینی و ئاسمانی و، هێنانی لەشکرێکی زەبەلاح بە مەبەستی کۆمەڵکوژ کردنی خەڵکی سڤیلی کوردستان؛

لە ڕووی چەک و تەقەمەنی و لەشکەریەوە هێزی سەربازی عێراق هیچ بەراورد نەدەکرا لە گەڵ هێزی پێشمەرگەی بەرەی کوردستانی، ئەوەی کە هۆکاری سەرکەوتنی هێزی چەکداری بەرەی کوردستانی بوو:

یەکەم/ ئیڕادەی بەهێز و یەکگرتووی پێشمەرگەی کوردستان بوو.

دووەم/ بەرژەوەندی گەلی کوردستان و پاراستنی کەرامەت و گیانی کوردستانیان.

سێیەم/ سەرپەرشتی کردنی ئەم داستانە مێژووییە لە لایەن سەرۆك بارزانیەوە.
کە لە ئەنجامدا هێزی زەبەلاحی بەعس ڕێیی پێگیرا و پاشەکشەی پێکراو زیانێکی زۆری مادی و مرویی بە حکومەتی ئەوسای عێراق کەوت و، بەعس لە هەمبەر هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووی کوردستان بەچوک داهات و هاوکێشەکە بە قازانجی گەلی کوردستان شکایەوە.

کەواتە سەرکەوتنی پێشمەرگە لە ”داستانی کوڕێ”دا سەرکەوتنی ئیرادە بوو بە سەر دوژمنێکی سەرسەخت و دڕندەی گەلی کوردستان.

بویە پێویستە پەندو وانە لە داستانی کوڕێ و هەموو ئەو قۆناغانەی کە بە یەکگرتوویی و تەبایی سەرکەوتن دوای سەرکەوتن تومار کراون وەربگرین، بکەینە سەرمەشقی خۆمان بۆ داهاتووی وڵاتەکەمان.

بەرز و پیرۆز بێت سەرکەوتنی هێزی یەکگرتووی پێشمەرگەی بەرەی کوردستانی لە داستانی مێژوویی کوڕێ دا.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.