بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتیان دەتوانن بە شەش قیست ئەو قەرزانەی ئاو بدەنەوە كە لەسەریانە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەپێناو ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی پارەی قەرزی ئاو، هاوڵاتیان دەتوانن بە شێوەی قیست پارەی قەرزی ئاو بدەنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هاوڵاتیانەی لە 200 هەزار دینار زیاتر پارەی ئاویان لایە، دەتوانن بە شەش جار پارەی ئاو بدەن، بۆ قیستی یەکەمجار لەسەدا 25 کۆی قەرزەكەو بۆ قیستەکانی تر هەرجارەی لەسەدا 15ی کۆی قەرزی پارەی ئاو بدەن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.