▪ دوای 100ساڵ پە*كەكەشەرعیەتی بە ڕێككەوتننامەی شوومی لۆزان دایەوە
جیگر رشید م.طاهر
پێش دوو سێ ڕوژ ڕێكخراوێكی چەكداری بەناوی پە*كەكە جارێكی تر وەك پیشەی هەمیشەییان لە كۆنفڕانسێكدا شەرعیەتیان بە ڕێككەوتننامەی شوومی لۆزانیان دا كاتێك لەشاری لوزان سێ ئالای تری خستنە تەنیشت ئالای پیرۆزی كوردستان و جارێكیتر كوردستانی بە چوارپارچەی پیشانی جیهاندایەوە
لەو کۆنفڕانسەدا پەکەکە هەندێك كەسایەتی لە ڕوژهەلات و باشوور و ڕوژئاوا و باكووری كوردستانیان بانگهێشتكردبوون جێگەی داخە یەك كەس لەبەشداربوون كە بەشێكیین یەكێتیش بوون دركیان بەم خیانەت و شەرعیەتدانەی پەكەكە نەكردبوو كە ئەم كونفڕانسە بو شەرعیەتدانە بە ڕێككەوتنامەی لوزان نەك دژی ڕێككەوتنی لوزان، لە ڕێككەوتنی لۆزان كوردستان كرایە چوارپارچە هیچی لەو كۆنفڕانسە كەم تر نەبوو كە ئەم ڕێكخراوە چەكداریە بەمەبەست ڕێكیان خستبوو ئالایێكی گروپێكی تیرورستی بە نیشانەی چوارپارچەی دانرابووە تەنیشت ئالای دروستی كوردستان.
دەبوایە بەئالای پیروزی كوردستان و بەنەخشەی كوردستانی گەورە كۆنفرانسێكیان كردبا هەموو جومگەكانی یەكگرتن و یەكڕێزیان لەخۆی گرتبا كە دژی جیاكاری و پەرتەوازەیی با نەك بەم شێوەیە كوردستانیان بە پارچەكراوی پیشانی جیهان بدەنەوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.