▪ دووبەرەکی کورد ڕێگا خۆشکەربوو بۆ دوژمنان
جبار عبداللە مهاجیر
لەدرێژەی بابەتەکەم تیشک دەخەمە سەر دوو تەوەری گرنگ، یەکەمیان خۆی دەبینێتەوە لەدووبەرکی کوردو ئەو دژایەتیانەی لەکۆنەوە وەکو میرات بۆ کورد ماونەتەوە تاکو ئیستاش کورد وەکو تاکە گەل بەردەوامە لەسەری، تەبعەن دەوڵەت لەسەر ئاشتەوای نێوخۆیی دروست دەبێت کەهەموو لاینەکان یەک هەڵوێست و یەکگرتوو تەبابن لەسەر کێشە دەرکیەکان یەک وتاری سیاسیان هەبێت بۆئەوەی دوژمنان زەفەرمان پێ نەبەن، هەڵوێستی کورد و لاینە سیاسیەکان لەبەرامبەر هەستکردن بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بەگەل و نشتیمان پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدار، هەر ئەو هەوڵانەش بونەتە هۆکارێک بۆ بەهێزبوونی دوژمنان و نەیارانی کورد، لێدوانی دژبەیەک ئەنجامێکی خراپی دەبێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ باردۆخەکان بەرەو ئاڵۆز بوونی زیاتر دەڕوات و کێشەکان گەورەتر دەبن و هەموو لایەک تیادا زەرەرمەند دەبن، لەلایەکی تر ئەو کێشمەکێشمە سیاسیەی بەرۆکی لاینەکانی گرتووە بەجۆرێک کاریگەری دەبێت لەسەر تاکی کورد کەپاشەکشە بکات لەئینتیمابوون بەنشتیمان و دوورکەوتنەوە لەهەستە نەتەوەیەکان، چارەسەری دۆخە ئاڵۆزەکان پێویستی بەکۆدەنگی نشتیمانی هەیە کەهەموو لایەنەکان یەک دەنگ و یەک هەڵوێستبن لەدۆزینەوەی چارەسەری سەرەتای و دواتر ڕێگای بنەبڕکردنی ئەو کێشانە بگرنەبەر، لەهەمووی مەترسیدارتر شۆشیال میدیایە کەدۆخێکەی ئاڵۆزتر کردووە کۆمەڵێک پەیج و ئەکاونت لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکان ڕۆژانە کۆمەڵێک بابەتی بێ بنەما بڵاودەکرێنەوە بێ ئابڕویانە دەکەونە گیانی یەکتری و هەرچی وشەی ناشرین و نەشیاوە بەڕووی یەکتردا دەڵێنەوە،
تەوەری دووەم لەبابەتەکەم بەهێزبوونی نەیارانی کوردە، ئیستا لەهەموو کاتێک زیاتر دەوڵەتە ئەقلیمیەکان لەهەوڵی لاوازکردنی دەسهەڵات و پێگەی کورددان لەناوچەکەدا کەکاریگەری هەبووە لەسەر پێشکەوتنەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێکەوتنێکی سێ قۆڵی ژێربەژێر هەیە لەنێوان عیراق و ئێران و تورکیا کەدەیانەوێت وەکو جاران کورد بگەڕێنەوە پێش ساڵی ۱۹۹۱،ئەوەی دەرفەتی بەهێزبوونی بەدوژمنان دا ئەو دوبەرەکیەبوو کەلەنێوخۆی کوردا هەیە، سەرەتا لەڕێگەی لاوازکردنی ئابوری و ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەبیانووی ئەوەی فرۆشتنی نەوتی کوردستان نایاسایە و لەدەستوری عیراقدا بوونی نیە، ئەگەر فرۆشتنی نەوتی کوردستان نادەستوری بێت ئەی بڕینی موچەی فەرمانبەران هۆکارەکەی چیە؟ پێشتر چەندین جار ڕاتانگەیاندووە کەکوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لەعیراق و فەرمانبەرانی کوردستان بەشێکن لەفەرمانبەرانی عیراق کەچی وادەرنەچوو، بەو عەقلیەتە ناتوانن هەست و سۆزی تاکی کورد بۆلای خۆتان ڕابکێشن و کورد ملکەچی پیلانە گڵاوەکانتان بکەن، ئەو جۆرە سیاسەتە ئێکسپایەر بووە دەتوانن ڕێگەی تر بدۆزنەوە بۆ ڕاکێشانی کورد بەلای خۆتاندا
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.