▪ دوو باندی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکران

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی دوو باندی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەری راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە (23ـی نیسان/ئێپڕڵی 2023)، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند، لە زنجیرە چالاکییەکی یەک لەدوای یەکدا لە ماوەی ھەشت رۆژی رابردوودا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەدوو چالاکیدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردو گرتنەبەری رێکارەیاساییەکان توانییان دوو باندی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیربکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو دوو باندە پێکاتوون لە چوار کەس و توانیویانە بڕی 11 کیلۆگرام لە ماددەی ھۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش دەستبەسەردا بگرن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.