▪ دۆژمنانی دەرەوە بە شەو پلان دژی ئەم هەرێمە دادەرێژن ،
بە رۆژیش بە نەیارەکانی ناوخۆی هەرێم تەنڤیزی دەکەن
هشیار شکاک خورشید
لە ماوەی رابردوو زۆر کەس و لایەنی کوردی هەبوون کاریان بۆ ئەوە دەکرد تاوەکۆ هەرێم بگەرێتەوە سەر بەغدا ، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین یاداشت و کۆبوونەوەیان لەگەل بەرپرسانی گەورەی عێراق ئەنجام دا ، تاوەکۆ پشگیری بە دەست بێنن و بەو داوایەیان رازی بن ، وەک ئەوەی زۆر لە خەمی هەرێم و خەلکی کوردستان بن ، بەلام کاتێک رێکەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا واژووکرا ، تاوەکۆ نەوتی هەرێم لە رێگای عێراقەوە هەناردەی دەرەوە بکرێت ، لە بەرامبەردا بەغدا پشکی هەرێم بنێرێت ، ئێستاش هەر هەمان ئەو کەس و لایەنانە هاتوون دەلێن هەرێم تەسلیمی بەغدا بووە ، بەوەی نەیتوانیووە خۆی بژێنێت و مووچەی خەلک دابین بکات ، ئێمە دەزانین ئەوان هیچتان لە باغەلدا نییە ، ئەگەر نا هەرێم لەوانەیە پشتر ترس و دلە راوکێی هەبێت بەرامبەر بەو رێکەوتنانەی کە لەگەل بەغدا ئەنجامی دابوون ، بەلام ئێستا هیچ یەکێک لەمانەی نەماوە لە ئێستادا هەرێم چەکێکی گەورەی بە دەستەوەیە دەتوانێت هەر کاتێک بیەوێت دژی بەغدا بەکاری بهێنێت ئەویش ئەنجامی ریفراندومی سەربەخۆی هەرێمی کوردستانە، کە زوورینەی دەنگی بەلێی بە دەست هێناوە ، عێراقیش کە ئێستا نەرمی نوواندووە دەیەوێت بە ئاشتی لەگەل هەرێم رێک بکەوێت ، ئەمە لەبەر چاوی رەشی ئەو کەس و لایانە نییە کە ناحەزی ناوخۆی هەرێمن ، بەلکۆ لە ترسی ئەنجامی ئەو ریفراندوومەیە کە کورد کردوویەتی ، چونکە ئەوان دوای خیانەتی شازدەی ئۆکتۆبەر لە رووی سەربازییەوە خۆیان تاقی کردەووە بەوەی دەیانویست هەتا پایتەختی هەرێم بێن و داگیری بکەن شتێک بە ناوی شاری کوردی و هەرێمی کوردستان نەمێنێت ، بەلام هەرێم هەموو پلان و خەیالەکانی ئەوانی لە گۆرنا ، دەردێکیان پێ کرد رێگای گەرانەوەیان لێ وون ببوو ، ئەو هەرێمەی کە ئێوە بەتەما بوون فاتیحەی بۆ بخوێنن ، کەچی ئێستا ئەو هەرێمە بووتە پەناگە و شوێنێکی ئارام بۆ ناوخۆ و دەرەوە ، ئێمە دەزانین ئەو کەس و لایەنانە بە فیتە و ئۆکێی کێ دەجۆلێنەوە و بە شەو لە دەرەوە پلان و بەرنامە دژی ئەم هەرێمە دادەرێژن ، بە رۆژیش بە نەیارەکانی ناوخۆی هەرێم تەنڤیزی دەکەن ، بەلام ئەوان با بە دۆست و پالپشتەکانیشیانەوە باش بزانن هەرێمی کوردستان هەروا بە ئاسانی نەهاتووتە بوون و گەشتووتە ئەم پێشکەوتنەی ئێستا ، بەلکۆ ئەمە بەرهەمی رووبارێک خوێن و سەدان شۆرەش و سالانێکی زۆری خەبات هاتووتە بوون ، جا بە چەند کەس و لایەنێکی بێ ئاست و نفس نزم و بە کرێگیراوی ناوخۆیی دروست نەبووە تاوەکۆ بە وان لە ناو بچێت .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.