▪ دین و دەولەت…….
نەوزاد محەمەد
سەرەتا دەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم کە کومەڵگای کوردەواری توانیویەتی زۆر بە جوانی تەواوی ئاینەکان لە ئامێز بکرێت و تێگهەڵ بە کەلتور و داب و نەرینی ڕەسەنی خۆی بکات و بە پیرۆز یان بزانێت.
ئەم خاڵە خەسلەتێکی زۆر جوانی ناو کۆمەڵگای کوردەواری یە، هەر بۆیەش روحی ئاشتی و برایەتی و پێکەوە ژیان ڕەنگی داوەتەوە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی و جێگیر بووە.
لە لایەکی ترەوە، خوادی گەورە ئاینەکانی بۆ کۆمەڵگاکان ناردووە، لە پێناو رێکخستنی ژیانی مرۆڤایەتی و خودا ناسی، نەک بۆ مەرامێکی سیاسی و سیاسەت پێ کردن، وە بە ڕێگای پەیامبەرەکان بووە کە کەسانی هەڵبژێردراوی ناو خودی کۆمەڵگاکان بوونە، نەک بە رێگای حزبی سیاسی و بە مەرجی هەوبونی حزبێکی سیاسی.
بەو پێیە ئاین و سیاسەت دوو جەمکی لێک جیاوازن و ل هیچ خاڵێک دا یەکتری ناگرنەوە، نە ئاین بە سیاسەت دەکرێت، نە سیاسەتیش بە ناوی ئاین دەکرێت، تێگهەڵ کردنیشیان هەڵەیەکی گەورەیە، خودی پیاوانی ئاینی و پیاوانی سیاسەت ئەم ڕاستیە دەزانن.
لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەی ڕابردوو لە پەیدا بوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە شەرعیەکان و ژیانی ئازادی و بنەما دیموکراسیەکان، کەش و هەوایەکی گونجاو پەیدا بووە بۆ گەشە کردنی ژیانیسیاسی و رێگا خۆشکەر بووە بۆ دامەزراندنی چەندین حزبی سیاسی کوردستانی.
ئەمە دیاردەیەکی تەندروستە، ئەگەر مەبەست لێی بەهێز کردن و فراوان کردنی پرۆسەی سیاسی بێت و پابەند بوون بێت بە بنەما و پرسە نەتەوەییەکان و لە بەرنامەی حزبی سیاسی دا ئەم بنەمایانە جێگیر کرابن.
بەڵام کە دامەزراندی حزبی سیاسی لە ژێر چەتری ئاین بوو، وە لە بەرنامەی کاری حزبی دا هیچ باس لە خەباتی نەتەوەیی و ئامانجەکان و خاک و ئاڵا و نەتەوە و زمان نەکرابوو، بەڵکو بە پێچەوانەوە لە ژێر ئایدیایەکی نا روون و مژاوی دا خوی نواندبێت، وە ئاین تەنها پەردەیەک بێت بۆ خۆ شاردنەوە، ئەمەیان پێویستی بە لەسەر ڕاوەستان هەیە.
بێ گومان ئەم جۆرە حزبانە دوور دەکەونەوە لە رێزی گەل و بە نامۆ دەبیندرێن و دەبنە هۆکاری شێواندنی رووی جوانی کۆمەڵگا و پرۆسەی سیاسی.
بەڕێوەبردنی دەولەت یان قەوارەیەکی فەرمی، بە رێگای حزبی سیاسی و نەتەوەیی دەبێت و پشتیوانی تەخ پبنەکانی ناو کۆمەڵگا دەبێت، نەک بە رێگای حزبێکی ئیسلامی نە لەنانەی روونی عەبێت و نە لە ناو کۆمەڵگادا جێگای متمانە بێت، لە دەوروبەرمان نمونەش زۆرن لەسەر شکستی حزبە ئیسلامیەکان لە ئەزمونی حوکمرانی و بەرێوەبردن دا، یان بە ئیسلامی کردنی دەولەت دا.
قۆناغی ئێستای سیاسی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لەسەر دەمی کابینەی نۆیەمی حکومەت دا، کە بەرنامەی چاکسازی و خزمەتکردنی لە خۆ گرتووە، وە توانراوە لەگەڵ حکومەتی بەغدا بکەنە لێکتێگەیشتنێک بۆ چارەسەری کێشە هەڵواسراوەکان، هەروەها بەهێز بوونی پەیوەندییەکانی دیبلوماسی لەسەر ئاستی دەرەوە، ئەوە دەخوازێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداچونەوە بکات بە یاسای دانەزراندنی حزب و کاری سیاسی.
ناکرێت ئەم ئەزمونە سەرکەتووە و ئەم دەستکەوتانە چیتر بکڕێنە قوربانی هەندێک لایەن کە لە ژێر چەتری ئاین خۆیان حەشارداوە و لە بنەڕەت دا بەستراوی ئەجندای دەرەکین و لە خرابە زیاتر هیچی تریان بۆ هەرێمی کوردستان و گەلی کورد نەبووە.
زۆر زەرورە یاسای دامەزراندنی حزبی سیاسی لەسەر بنەما نەتەوەییەکان رێکبخرێت، واتا حزبی سیاسی دەبێ لە بەرنامەی کاری دا پرسی نەتەوەیی و ئارمانجە نەتەوەییەکان و خەباتی نەتەوەیی خاڵی سەرەکی بن و پابەندی خۆیان بنوێنن بەم خاڵانە، لەوە بەدەر هیچ حزبێک بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد و پرسە نەتەوەییەکان کار ناکەن و نمونەی ئەو جۆرە حزبانەش دیار و لەبەر چاون.
لە ئێستا وەو بۆ داهاتوو، نەخشە رێگای سیاسی و دیبلوماسی هەرێمی کوردستان بە پێی پرسە جێهانیە هەنوکەییەکان، ئەو جۆرە حزبە ئیسلامیانە بەو شێوەیەش کە هەن، مایەی قبوڵ کردن نابن، بۆیە هەنگاوێش لە پێش دەبێ پێداچونەوە بە پرسی هەبوونی حزب و گروپی ئیسلامی لە کوردستان بکرێتەوە و پابەندی یاسایەکی گونجاو بکرێن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.