▪ دیپلۆماسیی ژیرانە وئیدارەدانی وردبینانەى هەرێمی كوردستانە


رێبوار حەمەلاو شوانى

سروشتی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جۆرێكە كە هەرگیز ئاڕامی و سەقامگیری بەخۆیەوە نەبینیووە ، كە بەشێكی زۆری بۆ ململانیی جەمسەرەكان و بەشێكی تری بۆ چاوچنۆكی داگیركەران و شەڕی تایفی و بەوەكاڵەت و بواری تر دەگەرێتەوە ، بۆ دۆزێكی وەك گەلی كوردیش لە نێو ئەو ژەینگە ئاڵۆز و پڕ ئاستەنگەی ناوچەكە و چۆنێتی مامەڵەكردنێكی ژیرانە و دیپلۆماسیی و ئیدارەدانێكی وردبینانە هونەرێكی گەورەیە ، چونكە راگرتنی هاوسەنگی لە نێو بەرژوەندییەكانی هێزە هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتییەكان هەموویان گڕێدراویی یەكترن .
هەروەها ئەگەر هەڵوستەیەكی وردبینانە لە سەر رووداو و پێشهات و گرژییەکانی چەند رۆژی رابردوویی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بكەین ئەو جەنگەی كە رەنگە ببێتە گۆرانكاری لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وکاریگەری لەسەر جۆگرافیای سیاسی ناوچەکە دەبێت و دەتوانێت ببێت بە ئاستەنگ بۆ نزیكبوونەوەی سعودیە لە ئیسرائیل و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوانیان، هەروەها دەتوانێ ببێت بە مایەی کەمکردنەوەی هەژموونی هێزە هەرێمییەکان، کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پشتگیری لە ” بەرەی مقاوەمە” دەکەن.ئەگەرەكانی درێژخایەنی و پەڕینەوەی تیشك و پڕیشكی ئاگرەكە بۆچەند وڵاتێكی تر لە ئارادیە ،عێراقیش بێ بەش نابێت لەو گڕژ ی و جەنگە نوێیە.
هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی , سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە كاتی روودا و پێشهاتەكانی ناوچەكە ، ئاماژەسەكلا روونن بە پەرۆشی و ئەو ئەرك و بەرپرسیاریەتییەی كە بەرامبەر بە دۆزی رەوای گەلەكەیان وبەتایبەت قەوارەكەی و گشت دەستكەوتەكانی گڕتوویانەتەبەر ، بەتایبەتی لە رووی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەكان چ لە سەر ئاستی عێراقی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییشدا لەگەڵ دۆستانی گەلی كورد .
بە تایبەت ئەگەر هەڵوەستیەكی وردبینانە لە سەر ئەوە هەنگاوانەی كە لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بینیمان سەرۆکوەزیران ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سیاسەتێکی ئاقڵانی بە بەرنامەی بۆ ئیدارەدان و بەرەنگار بوونەوەی قەیرانەکان دانا لە هەمانکاتدا لە ڕێگەی پڕۆژە جیاوەزەکانەوە ئاوەدان کردنەوە، گەشتیاری، بازرگانی، کشتووکاڵی بۆ بەردەوام بوون بە گەشەسەندی ئابووری و چاکسازی. بەڵام هەبوونی و یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان لە چوارچێوەی نەخشەیەکی نیشتیمانی لە هەموو کاتێک زیاتر پێوویستە. لە پاڵ ئەوەشا هەبوونی هاووڵاتی و لاوێکی هۆشیار بۆ جێبەجێ کردنی سیاسەتی بنەبڕکردن و بەرەنگار بوونەوەی ئەم قەیرانانە ئاسانتردەبێت.هەروەها لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا، کە لە کاتی جەنگی دژ بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و شەڕەکانی تری دژ بەو لایەنانەی، کە مەبەستیان بوو، سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری و ئازادی لە هەرێم و لە ناوچەکە لاواز بکەن، پشتیوانی هەرێمیان دەکرد.
هەر ئەوەشە وایكردووە كە , هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری یاسایی لە نێو عێراقی فیدڕاڵیدا،بەڕچاوگرتنی تێگەیشتن و لۆژیكانە ئامانجی ئەوە بووە تا بە شێوازی دیموكراسی و گفتوگۆ و دیپلۆماسی و ئاشتیانە و هێزی نەرم چارەسەری كێشە ناخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بكات ، ئەوەش بە سوودوەرگرتن لە مێژووی رابردووی رووداو و پێشهاتەكان ئەو توانایەی خۆی لە دروستكردنی هاوسەنگیی ئەرێنییەكان و گڕتنەبەری سیاسەتێكی ژیرانە لە سەر ئاستی دەرەوە و نێ,خۆی هەمیشە هەوڵی داوە تا كێشە وئاستەنگەكان بە سیاسەتێكی نەرم و لۆژیكانە لە عێراق و ناوچەكە دا چارەسەر بكات .كە بەدڵنییایەوە , هەموو ئەو هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكان وا دەكەن كە ببنە هۆی پارێزگاریكردن لە ئاسایش و سەقامگیی و بەرژوەندییە باڵاكانی كورد وكوردستان و راگڕتنی هاوسەنگییەكان و رێگریكردن لە هەموو ئەو هەوڵانانەی كە كار بۆ سەپاندنی هەژموونگەرایی و دەسەڵاتی رەهایی خۆیان دەكەن ،
هەر بۆیە، هەرێمی كوردستان ئامانجێتی كە , لە نێو ئەو رووداو وپێشهاتە نوێیانەدا ، بەڕچاوگرتنی بارودۆخی هەستیاری ناوچەكە و نێودەوڵەتیی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكان لەگەڵ وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەتایبەت وڵاتەیەگرتووەكانی ئەمەریكا و ئەوروپا بەتایبەت لە بواری وزە و نەوت و غازدا زیاتر پتەوتر بكات , تاكو لەلایەك پەیوەندییەكان پتەوتر بكات و لە لایەكی تریش هۆكاربێت بۆ سەقامگیری و ئاشتی و پێكەوەژیان و ئینجا سەقامگیری وزە و بە پێی تواناكانی خۆی لە دۆخە ناسكەی كە ناوچەكە و جیهان رووبەرووی بۆتەوە ، ئەوەش ئاماژەیە بە سەركەوتنی دیپلۆماسی و ئیدارەدانێكی ژیرانە لە نێو قەیران و كێشەكانی ئێستا كە بەرۆكی ناوچەكەی گڕتووە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.