▪ دەزگای خێرخوازی بارزانی دەزگایەکی نێودەولەتییە بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی

نووسینی: جیگر رەشید هەرکی

دەزگای خێرخوازی بارزانی لەسەر ئەساسی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دامەزراوە، ئەم دەزگایە لەسەرەتای دروستبوونی لە ژێر وتەیەکی زێڕینی مەلامستەفا بارزانی دامەزرا کە فەرموویەتی: (شانازییە بۆ مرۆڤ کە خزمەتکاری خاک و وڵاتی خۆی بێت) هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئەم دەزگا پیرۆزە بێ جیاوازی لە تەواوی کوردستان و بگرە لە عێراق و ئێستاش لە تورکیا و سووریا بێ ئەوەی هەست بەماندوویەتی بکەن بەو پەڕی ئازایەتییەوە هاوکاری و خزمەت پێشکەشی خەڵکی لێقەوماو و خەڵکی زیان بەرکەوتوو و خەڵکی هەژار دەکەن.

دوای بەهاناوە چوونی تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ تورکیا و سوریا هەر زوو لە ناوخۆی تورکیا و سووریا و وڵاتان بە گرنگ و بە بایەخەوە باسی پێشکەشکردنی خزمەتی پیرۆزی ئەم دەزگایە دەکەن و ئێستاش تیمەکانی دەزگاکە کارکردن و خزمەتکردن بە منەت نازانن و بە ئەرکی پیرۆزی سەرشانیان دەزانن.

شایەنی باسە دەزگای خێرخوازی بارزانی دەزگایەکی نێودەولەتییە بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی لەسەرانسەری جیهان، تیمەکانی دەزگاکە بێ ماندووبوون شەو ڕۆژیان کردووەتە یەک بۆ ئەوەی پەڕە بە مرۆڤایەتی بدرێت و دەستی کەسانی هەژار و کەمدرامەت بگرێت و لە ناخۆشی و کاتە بەرتەنگەکان بەهانای خەڵکی زیان بەرکەوتووە بچن.

چۆن بارزانی نەمر مولکی هەموو کورد و کوردستان بوو، ئێستاش دەزگای خێرخوازی بارزانی مولکی هەموو کوردێکە و بگرە مولکی غەیرە کوردەکانیشە واتە مولکی مروڤایەتییە لە سەرانسەری جیهان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.