▪ دەزگه‌ی خێرخوازی بارزانیی خزمه‌تكاری مرۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌ڵه‌تییه‌كانی ده‌ربازكرد
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
پێشه‌كی ده‌مهه‌وێت بڵێم كه ،پێش 18 ، دەزگەی خێرخوازی بارزانیی هاتنە دامەزراندن ، بەو پلان وبەرنامەیەی كە بارزانیی نەمر هەمیشە وەك باوەرێكی كوردانە و مرۆڤانە باوەری پێی هەبوو وەك بەرنامەیەكی نیشتیمانی و هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە تاك و كۆمەڵ ،بەوەی كە گەورەترین شانازیی ئەوەیە كە مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێ.. ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی به شوناسی كوردستانی و به سیمای دامه‌زراوه‌یی نێوده‌وڵه‌تی، توانای بەهاناوەچوونی خێرا و کەمکردنەوەی کاریگەری زیانی قەیرانەکانی مرۆیی و كارهساتەکانی سروشتی له جیهان و ناوچه‌كه هەیە، توانایەکی دیاری لە پرۆسەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی مرۆیی و به‌هانه‌وه‌چوونی لێقەوماوان و چاودێری پزیشکی و پێشکەشکردنی یارمەتی جۆراوجۆری وەک خواردن و خواردنەوە، پەروەردە، نیشتەجێبوون و پاراستنی منداڵ و..تاد، هەیە.
دەزگەی خێر خوازی بارزانیی ، ئەو دەزگەیە ، كە لە ماوەی 18 ساڵی رابردوو ، لە سەختترین بارودۆخەكان و قەیرانەكان ، بە ستافێكی ماندوونه‌ناسانه، خۆبەخش و لەخۆبووردوو لە نێو جەنگ و ناخۆشییەكان ، گەرما، سەرما ، شەو و رۆژ و پێشمەرگەئاسا لە كەركووك تا زاخۆ هەر شوێنك دەنگی بێ نازێك ، لێقەوماو و ئاوارە و پەنابەر و خاوەن پێداویستی ، نەخۆش و بە ساڵاچووییەك و بێ نازێك پێوستی بە هاوكاری بوو بێ ئەوا بۆتە ، چەترێك و پشتیوانێك بۆ هاوكار و خزمەتكاریان بووە .. لە هەمانكاتیشدا لە رووی پەیوەندییەكانیشەوە ، توانیوێتی لەگەڵ چەندین رێكخراو و دەزگەی ناوداری جیهان و خێرخوازی پەیوەندی بكات تا لەو رێگەیەوە ، پاڵپشتی و هاوكارییەكان بگەێنێتە ئاوارە و ئەو توێژەانەی كە پێوستیان بە پشتوانیكردن هەیە لە گشت روویەكەوە ..
هه‌روه‌ها گرنگه ئاماژه به هه‌نگاوه ستراتیژی و گرنگه‌كانی ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی نه‌مر بكه‌ین ،به تایبه‌ت له كاتی رووداو و كاره‌ساته‌كان كه چه‌نده مرۆڤ دۆستانه به پلان و خێرایی ئاماده‌یی هه‌بووه و کاروانی هاوکارییەکانی گه‌یاندۆته چه‌ندین وڵاتان له سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌ڵه‌تیش به‌تایبه‌ت ناوچه‌كه‌كانی باشوور و ناوه‌راستی عێراق. به‌تایبه‌ت به‌شداری ئه‌مجاره‌ی ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه له‌كاتی رووداوی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا، كاره‌كانی ئه‌و ده‌زگه‌یه‌ی له كوردستانییه‌وه گۆڕی بۆ سه‌ر ئاستی ده‌زگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و پێگەیەکی پێشەنگی لەسەر نەخشەی کاری مرۆیی نێودەوڵەتی به ده‌زگاكه به‌خشی و سەنگ وپێگه‌ی خزمه‌تگه‌یاندنی مرۆیی، به‌رامبه‌ر جیهان نیشاندا.
لە هەمانكاتیشدا ، لەو ماوەیەدا ، دەزگەی خێرخوازی بارزانیی بە جێبەجێكردنی ئەو پلان وبەرنامە خێرخوازییە گشتگیرە بە تایبەت لە ماوەی چوار ساڵی هاتنی لێشاویی ئاوارەكان كە نزیكەی دوو میلیۆن كەس بوون ، توانیی چەندین خەڵاتی نێو دەوڵەتی و متمانە پێكراویی جیهانی بەدەست بهێنێت و شانازییەكی گەورە بۆ كورد وكوردستان تۆمار بكات .. بەدڵنییاییەوە، ئەمرٍۆ دەزگەی خێراخوازی بارزانیی جێگەی ئومێدی هەمووانە بەوەی كە هەمیشە و بە هەموو تواناوە و بە باوەر و متمانەوە كە گەورەترین شانازیی ئەوەیە كە مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێ بەرنامە و كارەكانی بەرفراوانتر دەكات بەرە سەركەوتن گەورەتر..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.