▪ دەستگیر کردنی ئەندامی چەندباندێکی بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەر

دەستگیر کردنی ئەندامی چەندباندێکی بازرگانی کردن بەماددەی هۆشبەر.

دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواولەسەر چەند باندێکی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر لەلایەن تیمەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) بەبڕیاری بەڕیز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ، (٤) لەئەندامانی ئەم باندانەی ماددەی هۆشبەر لەکاتی فرۆشتن و دابەشکردنی دەستگیركران،بەناوەکانی (ی, ع ، م)و(م، ج ، م)و(د، م ، ب)و(أ ، ج ، ی)،هەروەها لەکاتی دەستگیر کردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا دەستمان گرت بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( مەریجوانە و حشیش و کریستاڵ و هیرۆین) هەروەها دەستمان گرت بەسەر چەند کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتباران ڕێکاری یاسایيان بەرامبەروگیراوەتەبەر

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.