▪ دەسەڵاتدارانی زونی سەوز لە هەموو ڕویێکەوە شکستیان هێناوە
ڕاژان عبدالرحمان پیرۆ,
لە زونی سەوزدا یەکێتی نیشتیمانی حاکمی موتلەقە، پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی هیچ دەسەڵاتێک نیە لە بەڕێوەبەرێکی ئاساییەوە بگرە تا دەگاتە بەرزترین ئاستی دەسەڵات؛ سەرەڕای ئەوەش هەمیشە پارتی و بارزانی پەروشی خۆیان بۆ دۆخی خەڵکی خۆشەویستی ئەم زونە نەشاردوتەوە و بە کردار سەلماندویانە کە تا چەند لە خەمی هاونیشتیمانیانی زونی سەوزدان.
جوت برا هەرچی دەسەڵاتێکی ئەم زونە هەیە بۆ خۆیان قورخ کردووە و ڕاست و چەپ کەوتونەتە گیانی خەڵک، ھەرچی خێر و بێری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەوانە بۆ خۆیان بە ڕەوا زانیوە و دەزانن
ژیانی خەڵکیشیان کردوتە دۆزەخ.
شایانی باسە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هیچ هەوڵێک نەما نەیدات بۆ تێکدانی دوخی هەرێمی کوردستان بە گشتی، ھەوڵەکانی لە گەڵ وڵاتێکی هەرێمی و هەموو ئەو دەست و پەنجانەی ئەم وڵاتە هەرێمیە لە نێو عێراقدا
بۆ ئەوە بووە شکست بە دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان بێنێت.
چەندەها قەیرانی ڕووبەڕووی هەرێم کردەوە لە ڕووی سیاسی، ئابوری و دارایی، ئەمنی..هتد بەڵام لە گشت هەوڵەکانیدا بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان وەك حزبی پێشەنگی حوکمڕان شکستی خوارد و بوی نەچووە سەر، ئێستاش لە پیلانگێری بەردەوامە دژی هەر هەوڵێکی سەرکەوتووی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
کە لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان دا بێت.
ترسی یەکێتی ڕوون و ئاشکرایە ئەویش ئەوەیە ئەم حزبە پێگە جەماوەریەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز بووە،
زورینەی هەرە زوری جەماوەر لێییان بێزارن،
بۆیە ئەزعەفول ئیمان یەکێتی دەیەوێ شەڕی ناوخۆ هەڵگیرسێنێت بۆ پەردەپوش کردنی خیانەتەکانی و، هەروەها ئەنجام دانی پڕوسەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا.
لە کۆتایی دا دەڵێم ئەم پیلانگێریەشتان وەك هەموو پیلانەکانی ترتان مایە پوچ دەردەچن، چونکە هێژا بارزانی شەڕی براکوژی حەڕام کردووە بە یەکجاری، مەرامی گڵاویشتان هەرگیز ناهێتە دی
کوردستان لە دەستێکی ئەمیندایە و بارزانی سەممام ئەمانیەتی.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.