▪ دەگێڕنەوە لە سەردەمی خەباتی شاخ ڕۆژنامەنوسێک ڕای یەکێک لە سەرکردەکانی حزبێک لە بارەی شەڕی ساردەوە دەپرسێت

ئەسرین عاسی شوانی

دەگێڕنەوە لە سەردەمی خەباتی شاخ ڕۆژنامەنوسێک ڕای یەکێک لە سەرکردەکانی حزبێک لە بارەی شەڕی ساردەوە دەپرسێت ،سەرۆکی حزبەکەش دەڵێت من باکم بە ساردی و گەرما نیە بەفر تا پشتێنەم هاتوەو شەڕی دوژمنم کردوە، ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەی یاری لە سیاسەت دەکات دەبێت هەموو زاراوەیەکی سیاسی وەک و ناوی خۆی ئەزبەر بکات.
گرنگ ئێستایەو سەردەمی شاخ تێپەڕی و ئێستا خەباتی شارستانی و حکومەتداریە و کاری بەڕێوەبردن هونەرێکە بۆ سەرکەوتنی حکومەت و دامودەزگاکانی بۆیە دانانی کەسی شیاو لە شوێن و کاری شیاو جۆرێکە لە سەرکەوتنی ئەو ئەزمونە نەک دانانی کاکەکان لە سەر ئەساسی خزمایەتی و دۆستایەتی و حزبایەتی، تا فەشەل بە ئەزمونەکەت بهێنرێت جا کەوایە ئەرک بە کەسێک بسپێرە بزانێ چی دەکات من هەرگیز کاری پینەدۆزێکم پێ ناکرێت ،ئەویش کارەکەی منی پێ ناسوڕێ کەوایە باشترین چارەسەر ئەوەیە بە خۆمان دا بچینەوەو فێری ژیانی شارستانی بین و خەباتی شاخ گوزەشت مەدەنیەت بە مەدەنیەت بسپێرین نەک بە عەقڵی شاخ.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.