▪ دەیبینن ؟
هشیار شکاک
ئەمەی ئەمرۆ دەیبینن ئەو ولاتە کە سەردەمانێک لە بەر کردنی جل و بەرگی کوردی و جامانەی سور لای ئەوان قەدەغە بوو ، سزای لە سەر سەپێنراو بوو ، هەر بەو فکر و عەقلییەتەوە عێراقی فاشت هەشت هەزار بارزانی ئەنفال کرد تەنیا لە بەر ئەوەی بە زمانی کوردی قسەیان دەکرد و جل و بەرگی کوردی و جامانەی سوریان دەبەست ، لە کاتێکدا ئەم بارزانیانە هیچ تاوانیان نەبوو تاکە مەبەست و ئامانجیان بە ئازادی و سەربەستی لە سەر خاک و نیشتیمانی خۆیان ژیان بە سەر ببەن و بتوانن پارووە نانێک بۆ خێزان و منداڵەکانیان پەیدا بکەن ، کەچی عێراقی خوێن مژ ئەمەی پێ رەوا نەبینی لە هەموو کون و کوژمنەکانی عێراق بە ناوچەکانی کوردیشە بە دوای کوردپەروەران و نیشتیمان پەروەران و بە تایبەتی ( بارزانییەکان ) کە جامانەی سوریان دەبەست دەگەران تاوەکۆ زیندانی بکەن یاخود شەهید بکەن ، هەر بەو نەفەسەوە ئەو کارەیان کرد کە لە هیچ بەها مرۆڤایەتی و ئایینی رێگە پێدراو نەبوو هەزاران منداڵی ئێتیم و بێ سەرپەرشت کرد ، بەلام ئەمرۆ لە سایەی سیاسەت و دیبلۆماسیەتی حەکیمانەی بنەماڵەی ( بارزانییەکان ) بارەدۆخ پێچەوانە بووتەوە لە پێش چاوی تەواوی عێراقچییەکان و لە ناو خاکی هەمان ولاتی بە ناو فیدراڵی سەرۆک و رابەری گەڵی کورد ( مسعود بارزانی ) بە جل و بەرگی خاکی و جامانەی سوری پر لە کوردایەتی و نیشتیمان پەروەری سەردانی هەمان ولاتی کردووە ، ئەو ولاتەی کە سەردەمێک دەستیان بۆ هەموو شتێک و کارێک دەبرد تاوەکۆ گەڵی کورد بسرنەوە ، تەنانەت لەم ولاتە نەک هەر جێگای کوردی تێدا نەدەبوویەوە ، بگرە ناو هێنانی کورد و بە تایبەتی ( بارزانییەکان) گۆناح و تاوان بوو ، کەچی ئەمرۆ لە سایەی سەری سەرۆک و رابەری گەڵی کورد ( مسعود بارزانی ) هەر چی کاربەدەستانی عێراق هەن دەبێت لە ئامادە باشی تەواو و لە پێش دەرگای کۆشک و شوێنەکانیان بن تاوەکۆ سەرۆک و رابەری گەڵی کورد سەردانیان بکات ، دەبێت مەمنون و مەجبۆرانە گوێ لە ئامۆژگاری و قسەی کۆتایی جەنابیان بگرن ، گۆمانی تێدا نییە ئەمرۆکە دەرکەوتنی رابەری مەزن ( بارزانی ) بەو جل و بەرگە و جامانەی سەرەوە رۆحی تەواوی ئەنفال و شەهیدان لە ناو گۆردا ئارام و ئاسودەن ، چۆنکە لە سایەی سیاسەتی حەکیمانەی جەنابیان ئێستا هەر تاکێکی کورد ئازادە کە بە کلتۆر و داب و نەریتی پر لە کوردایەتی و نیشتیمان پەروەری نەتەوەیی خۆی لە سەر خاک و نیشتیمانی خۆیان سەربەست بژین ، تەنانەت بەو جل و بەرگ و جامانەوە دەتوانن سەردانی هەر شوێن و ولاتێک بکەن ، بێ ئەوەی هیچ کەسێک ڤزەیەک لە بەرامبەری بکات .
لە الله تعالا دەپارێینەوە سێبەری سەرۆک و رابەرمان ( مسعود بارزانی ) لە سەر ئێمە هەر بهێلێت ، وە هەرچی نەیار و دۆژمنانی سەرۆکمان و ئەم کوردستانەیە ریسوا بکات و لە ناوی ببات .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.