▪ راستییەک لە سەر کۆبوونەوەی ئەمرووی پەرلەمان

هشیار شکاک خورشید

ئاشکرایە هەرێمی کوردستان بەرەو پرسەیەکی دیموکراسی و ئاشتی هەنگاو دەنێت کە ئەویش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە ، کە ئێستا هەرێمی کوردستان لە قوناغی درێژکراوی حکۆمەت و پەرلەمانی کوردستان ، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دوای ئەو کەشە ئارامەی کە لە نێوان پارتی و یەکێتی هاتە کایەوە کە بەهەرهەمەکەی دانیشتنی هەر دوو لایەن بوو لە سەر مێزی گفتوگۆ لە پێناو گەشتن بە ئەنجامێک بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیارانی هەلبژاردنەکان ، کەچی دیار بوو یەکێتی نیشتیمانی بە هۆی ئەوەی کە نایانەوێ هەلبژاردن بکرێت ، پێشتر بیانووی ئەوەیان دەگرت لە سەر فرە بازنەی یا خود یەک بازنەیی کە پارتی بە هەردوو جۆر رازییە بوو ، کە چی ئێستا یەکێتی بە مەسیحی و پێکهاتەکان گرتووە بەوەی گۆتیان نابێت بەشدار بن لە هەلبژاردن کە دواتر نارەزایی ئەمانەی لێکەوتەوە ، ئەمرووش لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کە یەکێک لە برگەکان لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیاران بوو ، کە چی یەکێتی دووبارە ئەم دانیشتنەی بەرەو ئاژاوە گیری برد ، تاوەکۆ دەنگ لە سەر ئەو برگەیە نەدرێت ، وەک بینیمان چوون لە چاوی کامیرایەکان دیارن کە هێرش دەکەنە سەر دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان تاوەکۆ ئازاریان بدەن و دانیشتن نەکرێت ، ئەندامانی پارتی بۆ ئەوەی لێکیان بکاتەوە چوونەتە نێوانیان کەچی دواتر بە پارتیدا شکایەوە یەکێتیش هەر لە سەرەتاوە دیار بوون کە هاتوون کەشێکی نا سەقامگیر بخۆلقێنن ، چۆنکە ئەوە یەکەم جار و دووەم جاریان نییە ئاراستەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بەم ئاقارەی ئێستادا دەبەن بەلکۆ ئەوە لەچەندین کۆبوونەوەی تری پەرلەمان ئەم پشێوی و ئاژاوەیەی ئەمروو بە دی کراوە ، هەر جارێک لە برگە و ماددەکانی پەرلەمان رازی نەبن پەنادەبەنە بەر فیکە و تەپلە لێدان و فرێدانی دەبەی ئاو کە ئەمە دوورە لە سیفەتەکانی ئەندامانی پەرلەمان ، تەنانەت رێگای چارەسەری کێشەکانیش نییە کە بتوانن ببنە جێگای متمانەی دەنگدەرەکانیان ، بەلکۆ دەنگدەرەکانیان شەرم دانیاندەگرێت کە دەنگیان بەم جۆرە کەسانە داوە کە ناتوانن بە گفتۆگۆ و ئاشتی پارێزگاری لە مافەکانیان بکەن ، بەلام ئەوەی جێگای خۆش حالییە ئەو هەنگاوە تێپەری کە هەرێمی کوردستانی خستبووە چوارچێوەی نایاسایی و نادەستوری ، هەندێک لە کەس و پەیج کە دیارن سەر بە کام لایەنن بلاویان کردووتەوە کە دەلێن ئەمە نایاسایی بوو !! بەلام بە پێی برگەی دووەم لە ماددەی چل و هەشت رێگە بە پارتی دەدرێت کە زۆرینەی کورسی پەرلەمانی بەکار بهێنن بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیاران کە بینیمان بە کۆی حەفتا وهەشت دەنگ پەنجا و هەشت دەنگ لەگەل ئەوەدا بوون کە هەلبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت ، بەمەش هەرێمی کوردستان چوارچێوەی یاسایی و دەستوری وەرگرت بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردن .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.