▪ راپه‌ڕین په‌پامێكی هه‌میشه‌یی و ڕاشكاو بۆ داگیركه‌رانی كوردستان
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
لە 5ى ئاداری ساڵی 1991دا لە چوارچێوەی ئەو بەرنامە و پلانەی بەرەی كوردستانی دایڕشتبوو و لە شاری ڕانیە یەكەم زەنگی ڕاپەڕینی شكۆداری خەڵكی كوردستان لێدرا و خه‌ڵكی كوردستان بە گڕوتینەوە بەرامبەر ڕژێمی سته‌مكاری بەعس ڕاپەڕین و بناغەی قۆناغێكی گرینگی ڕزگاریان لە دەستی ستەمكاری دانا ،سوپای سەدام، پێنجەمین سوپای بەهێزی جیهان بوو له سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه وجه‌ماوه‌ری كوردستان تێكشكێنرا.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕابەرایەتیی رێزدار سەرۆک بارزانی و بە پشتیوانیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە چەکی سووک و بە ئیراده ورەیەکی پۆڵایینەوە لە چیا و دۆڵەکانی کوردستان ، دژ بە داگیرکاری ئەو سوپا بەهێزە دەجەنگان، بەڵام هەمیشە هەق، سەنگی مەحەکە، چونکە گەلی کورد شەڕی مافەکانی دەکرد و ژێردەستیی ڕەت دەکردەوە.
لە ڕاپەرینی 1991 گەلی کورد بە دەستی بەتاڵ سوپای تانک و فڕۆکە و هێلیکۆپتەر و تۆپی راونا و بە هەزارەهای لە ئەفسەر و سەربازی به دیل گرت .هەمیشە گەلی کورد ڕاپەڕیوە و خۆی لە ژێرده‌ستی رزگار کردووە. هیچ داگیركه‌ر و دوژمن و هێزێک نەیتوانیوە بەرگەی ئیرادەی بگرێ. هه‌موو ئەم دەستکەوتانە هه‌روه‌ها به سانایی و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و زڵهێزهكههوه به گه‌لی كورد نه‌به‌خشراون به‌ڵكو ، بەرهەمی خۆڕاگری و شۆڕش و خەباتی بێ وچان و ده‌یان ساڵه و خوێنی شه‌هیدان و برینداربوونی هه‌زاران پێشمەرگە و رۆڵەی خەباتگێری گەلەکەمانن، کە ساڵەها ساڵە دەجەنگن دژ بە زۆرداری و چەوساندنەوە و گۆڕینی نەژاد و دیموگرافیای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، بەدەستی رژێمە یەک بە دوا یەکەکانی عێراق .
ڕاپەڕینه پڕ‌شكۆ و واتا دارهكهكی 1991 دەرەنجامی ده‌یان ساڵ زۆرداری ، كیمیاباران ، ئه‌نفال و كۆمه‌ڵكوژی و تیرۆر و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی مۆڕكی كوردانه‌مان یان ده‌دا به توڕه‌یی و جۆش و خرۆشه‌وه گەلی کورد لە دژی داگیركاری و دڕنده‌یی سوپای به‌عسی شۆڤێنی و ديکتاتۆر ، راپه‌ڕین . بەڵام بەداخەوە هەندێ جار بە گەلەکۆمەی وڵاتانی زلهێز و هەندێ جاریش ناڕێکی و ناتەبایی ناوماڵی کورد، بووەتە هۆی لە دەستچوونی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕینی جەماوەر.
ئەوەی دەکرێ بگوترێ، ئه‌وه‌يه كه راپەڕین هێشتا تەواو نەبووە، بەتایبەت لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان راسته ئێستا به هۆی پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه جارێكی تر ژێرده‌ست وئازار ده‌كێشێت ” به‌ڵام سه‌ركردایه‌تیی سیاسی گه‌لی كورد به هه‌موو توانایه‌كی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ له پێناو جێبه‌جێكردنی مافه‌ده‌ستوورییه‌كانی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه كوردستانیانه بۆ نێو باوه‌شی گه‌رمی كوردستان و جێی ئاماژه‌یه ، ماوەی 32ساڵە و دوای ڕاپەڕینی بەشکۆی باشووری کوردستان لە ساڵی 1991 هەموو ساڵێک لە ڕێکەوتی 5ى مانگى ئادار تاکوو21ى مانگه‌كه كه ڕۆژی نەورۆزه و تێیدا سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکانی باشووری کوردستان لە ئاسەوارەکانی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس پاک کرانەوە، خەڵکی بەشکۆوە یادی بۆنەکانی ئادار و ڕاپەڕین و نەوروز دەکەنەوە و وەک دەسپێکی قۆناغیکی گرنگ و چارەنووسساز لە مێژوویی خەباتی ڕزگاریخوازانەی گه‌لی کوردستاندا پێناسەی دەکەن وراپه‌ڕین تا گه‌یشتن به هه‌موو مافه‌ره‌واكان به‌رده‌وامه و له نێو دڵ ومێشك و ڕۆحی هه‌ر كوردێكی دڵسۆز ونیشتماپهرهوه و له هه‌مانكاتیشدا په‌یامێكی ڕاشكاو و هه‌میشه‌ییه بۆ داگیركه‌ران و دوژمنانی كوردوكوردستانه .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.