▪ ره‌نج سه‌نگاوی وەفاداری جووت برا
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
ماوه‌یه‌كه كه‌ناڵی رووداو و ره‌نج سه‌نگاوی، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا و ئاراسته‌كراو له‌لایه‌ن جووت برای خاكفرۆش و به‌كرێگیراو، هێرش و چه‌واشه‌كاری و په‌لاماردانی چڕیان دژی پارتی و كابینه‌ی نۆ ده‌ست پێ كردووه. پێیان وایه ئه‌و جۆره په‌لاماردانه‌ی سه‌نگاوی ده‌توانرێت له په‌نای ره‌خنه‌وه وه‌ك تیرێكی ژه‌هراوی دژی پارتی و حكوومه‌تی كوردستان سوودی لێ وه‌ربگیرێت، نازانن كه خه‌ڵكی كوردستان زۆر له‌وه هۆشیارتره كه به فێڵبازی و چه‌واشه‌كارییه‌كان باوه‌ڕ بكات .
من گله‌ییم له رووداوه كه به‌ناوی بێ لایه‌نی و پرۆفیشناڵییه‌وه، ده‌رگه‌ی بۆ نه‌یارانی ناوخۆیی كوردستان و هه‌ندێك پێشكه‌شكار و میدیاكار كردووه‌ته‌وه، تا هه‌رچی بابه‌تی دژی كورد و كوردستان و ویستی دوژمنان و ناحه‌زانه، له پێناو لاوازكردنی هه‌ست و سۆزی نیشتمانپه‌وه‌ری و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری، بیكه‌نه ئامانج و بازرگانییه‌كی قێزه‌ون به هه‌ست و سۆزی كوردپه‌وه‌ری و خۆشه‌ویستیی نیشتمانه‌وه بكه‌ن، هێزه نیشتمانپه‌وه‌ر و كوردپهوهرهكان بێنه ریزی خاكفرۆشان و خۆفرۆشانه‌وه .
یه‌كێك له‌و میدیاكارانه‌ی كه رۆژ به رۆژ قێزه‌ونی و وه‌لایی بۆ قوباد و بافڵی خۆفرۆش و نیشتمانفرۆش زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، ره‌نج سه‌نگاوییه كه دیاره پێشتر چی بووه و له كوێ سه‌رچاوه‌ی گرتووه، بازرگانییه‌كی قێزه‌ون به‌ناوی بێ لایه‌نی، به‌ڵام زۆر لایه‌نیی بۆ ناحه‌زانی پارتی و له دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ده‌ركه‌وت كه چه‌نده به‌كرێگیراوی جووت برای خۆسه‌پێنن و به‌كرێگیراوی حه‌شد و وڵاتانی هه‌رێمین، هه‌رچی بێته به‌رده‌ستیان به تاڵان ده‌یفرۆشنه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه باكیان نه‌بوو له فرۆشتنی نیوه‌ی خاكی كوردستان، چۆن ده‌بێت به‌م شێوه‌یه میدیاكارێك خۆی بكاته پارێزه‌ریان و له كه‌ناڵێكی فه‌رمی وه‌ك “رووداو” سیمای قێزه‌ونی خۆفرۆشییان جوان پێشان بدات .
ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕینیان كردووه‌ته هێڵی ده‌زگه سیخوڕییه‌كان و مافیاگه‌رایی و میلیشیا و نه‌یارانی كورد، جووت برا بێ شه‌رمانه و به ئاشكرا و به پاره‌ی سه‌رانه و تاڵانكاری و بێ شه‌رمانه، به میدیاكانی حزبه‌كه‌ی و هه‌ندێكی تری سێبه‌ری و ئینجا ره‌نج سه‌نگاوی كه له ناو میدیایه‌كی به‌ناو بێ لایه‌ن كاری پێشكه‌شكاری ده‌كات، به‌ڵام دژی پارتی و حكوومه‌تی كوردستان و به‌فه‌رمانی راسته‌وخۆی جووته برای خۆفرۆش، هه‌رچی خراپه و دووره له راستی و چه‌واشه‌كاری له پێناو شاردنه‌وه‌ی كاره قێزه‌ونه‌كانی بافڵ و قوباد دژی هه‌رێمی كوردستان و پارتی و كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ڵێته‌وه، چاوپۆشی له هه‌موو تاوانكارییه قێزه‌ونه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كات كه خۆی له تیرۆر و كاری مافیایی ده‌بینێته‌وه، له ژێر په‌رده‌ی ره‌خنه‌گرتن كه هه‌موو لایه‌نگرییه‌كی بۆ یه‌كێتییه‌كه‌ی جووته براوه پێوه دیاره .
ره‌نج سه‌نگاویی به‌كرێگیراو ده‌یه‌وێت له پاڵ ره‌خنه‌وه، هه‌موو جوانییه‌كانی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانی بشارێته‌وه و نایه‌وێت باسی قێزه‌ونی و كاره تاڵانكاری و تیرۆر و مافیاگهرییهكانی ده‌ڤه‌ری سڵێمانی و ده‌وروبه‌ری وه‌ك خۆی باس بكات، نایه‌وێت باسی هه‌موو ئه‌و سته‌مكارییانه بكات كه جووت برا چی‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كه هێناوه و ئه‌وه‌ی ده‌یكات جگه له‌وه‌ی زیان به‌خه‌ڵكی سلێمانی و ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، پشتیوانكردنێكی ره‌وایه له سته‌مكارانی وه‌ك باڤڵۆك و قوبادۆك، چونكه ئه‌و دوو برایه له خزمه‌ت خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه كار ناكه‌ن و ته‌نیا خزمه‌تی گیرفان و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ده‌كه‌ن.
ره‌نج سه‌نگاوی رقئه‌ستوور به‌رانبه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی، هه‌رچییان له هه‌گبه كردووه وه‌ك ژه‌هرێكی پیس و فه‌رمانێك جێبه‌جێی ده‌كات، له كاتێكدا بوێری و ئازایه‌تی، كاره تێكده‌رانه و تاڵانكارییه‌كانی جووت برای نییه، هه‌ر له بردنی پاره‌ی بانكه‌كان و داهاتی ناوچه سنوورییه‌كان و تیرۆر و رفاندن له‌و ده‌ڤه‌ره و كاری تێكده‌رانه‌ی بێ شومار، بۆیه كه‌سانی وه‌ك ره‌نج سه‌نگاوی نه‌ك هه‌ر ئه‌رك و پیشه‌كه‌یان فرۆشتووه، ویژدانیشیان نییه و هه‌ركارێك ده‌كه‌ن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و حه‌زی شه‌خسییان، ئه‌وه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی خۆفرۆشییه‌وه ، چونكه شه‌رمه‌زارییه‌كه‌ی گه‌وره‌یه له په‌نای كه‌ناڵێكی بێ لایه‌نه‌وه په‌لاماری هه‌موو سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن و جوانییه‌كانی نیشتمانه‌كه‌ت بده‌یت كه خۆت باش بینیوته، ئینجا چاوپۆشی له خۆفرۆشی و تاوانكاریی جووت برا و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی كه به‌سه‌ر ده‌ڤه‌ری سلێمانییان هێناوه بكه‌یت .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.