▪ روبار، غوربەتی بڵاوکردەوە
خانمە هونەرمەند: روبار رەشید کاکەیی، ڤیدیۆ کلیپێکی بەناوی (غوربەت) بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکە لە تێکستی موتیع جەباریی و ئاوازی سیروان عومەرە و زانا عەبدوڵا کاری دابەشکردنی میوزیک، میکس و ماسترینگی بۆ ئەنجامداوە.
گۆرانییەکە باس لە خۆشەویستی نیشتیمان و خاک دەکات و تایبەت بە ئەو کەسانەیە دورن نیشتیمانی خۆیان.
روبار، هاوکات یەكەم ژنە كاكەییە كە پێشتر گۆرانی بۆ كارەسات و نەهامەتی كاكەییەكان وتوە، گۆرانیەکە بەناوی (هاواری كاكەیی) بو و بە وئاوازی فۆلکلۆری کاکەیی و بەشێوەزاری ماچۆ وتبوی.
کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیپەکە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.