▪ روسيا هاوكێشەکانی لەگەڵ رۆژئاوا فراوانتر کرد

نەوزاد محەمەد

رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٢/٧/٢٦، هەواڵە جیهانیەکان باسیان لە کودەتایەکی سەریازی کرد لە وڵاتی نەیجەر.

بە پێی هەواڵەکان بەشێک بە هێزی پاسەوانی کۆماری بەرپرسە لەو کودەتایە کە هەر خۆیان لە رێگای تەلەفزیونی فەرمی وڵاتەوە هەواڵی کوتاکەیان بڵاوکرۆتەوەو هەروەها سەرۆکی هەڵبژێردراوی وڵاتی “محمد بازوم” يان دەستەسەر کردووە.

کودەتایەکی زۆر هێمنانە، بێ ئەوەی هیچ بەرەنگاربونەوەیەک رووبدات لە نێوان ئەم هێزە و هێزەکانی تر، یان گرژی و ئاڵۆزی دروست ببێت و شەقام بگرتەوە و شەر و کوشتار رووبدات، هەر وەک چۆن لە کودتا سەربازیەکان باوە !.

لە رۆژی دواتر روسیا داوای بەستنی لوتکەی روسی ئەفریقی کرد، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەنجەی بۆ فەرەنسا درێژ کرد و بەوەی تومەتبار کرد کە هەوڵ دەدات دەستی خۆی بکاتە ناو کاروباری وڵاتی نەیجەرەوە.

هەڕ لەو لوتکەیە دا سەرۆکی هێزی ڤاگنەری روسی دەرکەوت و وێنەکانی لەگەڵ بەرپرسە ئەفریقیەکان بڵاوبونەوە !.

وە یەکێک لە پێشنیارەکانی روسیا ئەوە بووە کە هێزی ڤاگنەر ڕەوانەی نەیجەر بکرێت بە بیانوی پاراستنی ئەمن و ئاسایش !.

لە لایەکی ترەوە سەرۆکی هێزی ڤاگنەر “یفغینی بریغوجین” خۆشحالی خۆی دەربڕی بەو کودەتایە و هەروەها ئامادەیی هێزەکانی خۆی نیشاندا بۆ خزمەتی کردنی کودەتاچیەکان !.

ئەوەی مایەی ئاماژە پێکردنە، سەرۆکی نەیجەر محمد بازوم دۆست و هاوپەیمانی فەرەنسایە، وە پێشتر ئاماژەی بەوە کردووە کە روسیا و بە رێگای هێزی ڤاگنەر هەوڵ دەدات دەست بخاتە ناو کاروباری نەیجەرەوە !.

ئەم رووداو و لێدوانانە، گومان لەسەر ئەوە دروست دەکەن کە بابەتی کودەتا تەنها سیناریۆیەک بوبێت و لە لایەن روسیا وە رێکخرابێت، وە چەند مەرامێکیشی پێ هەبێت.

یەکەم : وڵاتی نەیجەر دور بکاتەوە لە فەرەنسا، واتا لە رۆژئاوا.
دووەم : وڵاتی نەیجەر بە رێژەیەکی زۆر کانزای یۆڕانیۆمی تێدا هەیە و فەرەنسا سوودی لێ دەبینێت.

بەم پێشهاتانە دەتوانین بڵێین مەرامی سەرەکی روسیا دور خستنەوەی فەرەنسا و درب لێدانە لە بەرژەوەندیەکانیەتی لە نەیجەر، ئەگەر بزانین فەرەنسا یەکێکە لە وڵاتانی رۆژئاوا کە پالپشتی ئۆکراینا دەکات لە شەری لەگەڵ روسیا.

بەم پێیەش روسیا نەخشەی هاوکێشەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا فراوانتر کرد و گواستیەوە بۆ ئەفریقیا.

بە گشتی مەبەستی روسیا درب لێدانە لە بەرژەوەنیەکانی وڵاتانی رۆژئاوا ئەوانەی پاڵپشتی ئۆکراینا دەکەن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.