▪ رۆژی جل وبەرگی رەسانایەتی لەنێوان ئێمە وئەوان. دو وێنە ودوو رەهەندی جیاواز

پ.ی.د ابوبکر دێوانە

هەمو سالێک رۆژی ١٠ی ٣ تەرخان کراوە بۆ رۆژی جل وبەرگی کوردی.
وەک بلێی لەتەواوی ساڵ جڵ وبەرگی کوردی لەبیر دەکرێت تەنها لەم رۆژە یادی دەکرێتەوە وبەبیر خەلک دەهێندرێتەە کە ئێمەش ستایلەکی تایبەتی خۆمان هەیە کەبریتیە لەم شێوازە جل وبەرگە.
رەنگە بەگشتی رای من جیاواز بێت لەدیار کردنی رۆژەکان بۆ هەر بۆنەیەک من پێم وایە هەمو رۆژی ساڵ دەکرێت رۆژی خۆشەویستی بێت بەمانا قۆڵ وفراوانەکەی خۆشەویستی خاک ونیشتیمان وبەهابەرزەکان ودایباب وهاوسەر ومنداڵەکانت وهیتر.
بەهەمان شێوەش هەمو ساڵ لای من دەکرێت رۆژی شانازیکردن کردن بێت کەلتوری خۆت وجل وبەرگی خۆت وخاکی خۆت وفۆلکڵوری خۆت وشوناسی خۆت.
ئەم وێنەی داندراوە لەسەرەوە راگەیاندکاری بەتوانای وەرزشی قەتەری خالید جاسمە کەلەپیرە هەولێری خۆمان جل وبەرگی رەسەنی خۆی وقەتەریەتی خۆی لەبیر نەکرد، لێرە بێت لەقەتەر بێت لەخەلیج بێت ولەئەوروپا بێت کاری سەرەکی خۆی لەگەل کارە پیشەییەکەی بریتیە لەناساندنی شوناسی خۆی بەجیهان کە لێرە دەستخۆشیان لێدەکەم.
ئەرێ بۆ نوخبەی کوردستان لەراگەیاندکار وسیاسەتمەدار وپۆستدارەکان وئەکادیمیەکان بەخۆیان شەرمە لەدونیا شوناسی خۆیان بەجیهان بناسێنن هەر کەلە ماڵ بەرێکەوتن بۆ فرۆکەخانە پانتۆلێکی کابۆیی تەسک وفانیلەیەکی تیشرتانەیی وچاویلکەیەکی گرانبەهای رەش لەبەر دەکەن کاتێکیش دەگەنە ولاتی مەبەستدار بۆ گەشت ئەگەر نیمچەکۆبونەوەیەکیان هەبێت قاتێکی رەسمی وبۆینباغێک دەبەستن وێنەیەکیش دەگرن، ئیتر دەگەرێنەوە سەر لەبەرکردنی کابۆکەو فانیلەکە، وەخەیالیشیان نایەتە یەک هێمای کوردی لەگەل خۆیان ببەن نەکورتەک وشڵوار نەرانک وچۆغەڵ ونەکڵاوجامانە ونەیەکان زۆرن بۆیە زیاتر نالێم.
بەلام بۆ مێژوو وێنەی جەنابی سەرۆک لەکۆشکی سپی لەئەمریکا لەگەڵ جۆرج بۆشی سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا جوانترین تابلۆی رەسەنایەتی کوردییە کەدەبێت شانازی پێوە بکرێت.
لەکۆتایی دەلێم دیارکردنی رۆژێک لەناوەندەکانی خوێندن لەهەمو قۆناغەکان بۆ لەبەر کردنی جل وبەرگی کوردی بەرای من بەکەم سەیرکردنی رەسەنایەتی خۆمانە بۆبەلای کەم هەفتانە رۆژێک نەبێت کەلێرەوە دەستخۆشی لەئەنجومەنی زانکۆی سۆران دەکەم کە لەهەمو هەفتەیەک رۆژێک تەرخانکراوە بۆ پۆشینی جل وبەرگی کوردی هەم ستافی کارگێری وهەمیش ستافی ئەکادیمی وەبۆ قوتابیانیش اختیاری بێت.
ئێمە کەلەسەردانەکانمان بۆ زانکۆکانی دونیا بەتایبەت خەلیج دەبینین جلوبەرگی رەسمی لەناوحەرمی زانکۆ وناوەندەکانی خوێندن جلوبەرگی رەسەنایەتی خۆیانە، کە جێگای دەستخۆشیە.
تەنانەت بۆ بەکەم سەیرکردنی جل وبەرگی کوردی ئەو کەڵتورە لای قوتابیانی تازە وەرگیراو لەزانکۆ بڵاوە کەهێمای رۆشەنبیریەتی لەزانکۆ بریتیە لەلەبەرکردنی پانتۆڵ وچاکەت وریباتێکی شیک.
لەکۆتایی دەلێم هەقە وایە جل وبەرگی رەسەنایەتی کوردی ببێتە جل وبەرگی فەرمی ئارەزومەندانە دەوام کردن لەقوتابخانەکان لەزانکۆ ودام ودزگاکانی میری، وەبکرێتە مەرج لەهەر گەشتێکی فەرمی بۆ شاندنکردنی بەرپرسان وئەکادیمیەکان وهەرچینێکی کۆمەلگا لەکاتی کاری فەرمی دەبێت جل وبەرگی کوردی ببۆشن، وەشانازیشی پێوە بکەن.
وێنەی دووەم کە جێگای شانازی بۆمان لەکاتی بەشداریکردنمان لەکۆنفراسەکان هەردەم جلوبەرگی کوردی لەگەل خۆم دەبەم وەشانازیشی پێوەدەکەم.
وێنەکە لەئەهرامەکانی ولاتی میسرە.
بەشانازیەوە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.