ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م به فه‌رمی رۆژی 18/12/2023ی دیاری كرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ئەنجوومەنی وەزیران ڕۆژی 18ی کانوونی یەکەمی داهاتووی وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بۆ ساڵی 2023 دیاری دەکات.
بڵاویشی كرده‌وه: وەکو پابەندبوونێک بەو بەرنامە وه‌زارییه‌ی کە حکوومەت پەسەندی کردووە و لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە.
جێی باسه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ته‌نیا پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌گرێته‌وه و له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ناچێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.