▪ رێككەوتننامەی 11ی ئازار، راپه‌ڕین و كوردستانێكی به‌هێزتر زنجیرێكی نه‌پساوه ..
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
گەلی كورد خاوه‌ن دیرۆكێكی پڕ شانزییه له خه‌بات و قوربانیدان و له خه‌بات و راپه‌ڕین و شۆڕش و بەرگری كردنی به مانه‌وه‌ی شوناس و بوون و شكۆیی خۆی هەبووە، مێژوو گه‌واهیده‌ره كه داگیركه‌ران و دوژمنان بە درێژایی ئەو مێژووە درێغییان نه‌ركردووه به هه‌موو جۆره پیلانگێری ، فڕۆكه و چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و گه‌له‌كۆمه‌كی ناوچه‌یی و نێودوڵه‌تی له پێناو هەوڵی سركردن و ساردنه‌وه‌ی ئەم گەلە له خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانی ، ، بەڵام هیچ كاتێك نەبووە گەلی كورد لە ژێر ترس و گۆشار واز لە دۆزی رەوای خۆیان بێنن، مەلكەچی دوژمنان ببن، بەڵكو گەلی كورد خاوەنی ئیرادەیەكی بەهێز بوون، نەیهێشتووە دوژمنان بە سەریان دا سەربكەون،تەنها لە ماوەی 10 شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە رێبەرایەتیی بارزانی، توانی بۆ جاری یەكەم لەمێژوودا ، ڕژێمی عێراق ناچار بكات ددان بە بوونی كورد و شوناس و مێژوو و جوگرافیایی كوردستان دابێنێت ، هەرچەندە وەك پیشەیی هەمیشەییان بۆ دوای چوار ساڵ لە ڕێككەوتننامە پەشیمان بوونەوە و گەلەكۆمەكی و پیلانگێریی گەورەیان دژی گەلی كورد و شۆڕشەكەی ئەنجام دا ، بەڵام ئەو ڕێككەوتننامەی مێژووییە بووە هەوێنی چەسپاندنی مافەرەواكانی كورد وكوردستان ، ئەوەش ئەوەش دەرخەری ئەو راستییە بوو كە ، ڕێککەوتنی 11ی یٔادار، به‌رهه‌می خه‌باتێكی درێژخایه‌ن و قوربانیدانێكی كه‌موێنه‌ی گه‌لی كوردستان بوو، كه به‌درێژایی مێژووی خۆی خه‌باتی كردووه تا به سه‌ربه‌رزی له‌سه‌ر خاكی خۆی یٔازادانه بژی و چارەنووسی خۆی دیاری بکات و لەلایەكی دیكەش ، بارزانی رێبەڕی نەتەوەیی كورد ، هەڵگری ئومێدی نەتەوەیەك و مێژووی نیشتمانێك و جوگرافیای خاکێکی لەتلەتکراو بوو، دامەزراوەیەکی نەتەوەیی بەرهەم هێنا، كە دڵسۆزی و خۆشەویستی بۆ بەرژوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتمانی كوردان.رێککەتنامەی 11 ی ئاداری 1970 ، دەستکەوت و قۆناغێکی مێژوویی گەلی کوردستانە بە رێبەرایەتی مستەفا بارزانی. هەروەها تەبایی و یەكدەنگی كورد وك کوردستان و هۆگربوونی بە مستەفا بارزانی ھۆکارێکی گرنگی ئەو سەرکەوتنە بووە. ئه‌م گه‌له تێكۆشه‌ر و خۆڕاگره سه‌ره‌رایی هه‌موو كۆسپ و تهگهرهیی دووژمنان وناحه‌زان له به‌رده‌م كاروانی خه‌باتی به‌ڵام هه‌رگیز چۆكی بۆ دوژمن دانه‌نا چونكه پێشه‌نگ وئاڵاههڵگرهكهی به دوێنی و ئه‌مڕۆشه سه‌رۆك بارزانییه و زۆر پشوودرێژانه و وردبینانه توانیوێتی هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و گه‌ل و دۆزه ره‌واكه‌ی به‌ره‌و قۆناغی سه‌ركه‌وتووتر ببات ،سه‌ره‌رایی هه‌وڵی دوژمنان بۆ شكاندنی ئیراده‌مان به‌ڵام گه‌لی كورد به رابه‌رایه‌تیی بارزانی پیشانی هه‌موو جیهانی دا كه گه‌لی كورد خاوه‌ن مێژووییه‌كی پڕشانازییه له قوربانیدان و به‌رگریكردن و وه‌ك داربه‌رووه و نه به‌سووتان و برینه‌وه به ئائاسانی له‌ناو ناچێت.
ئێستا دوای 53ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه مێژووییه‌دا كه له مێژوویی خه‌باتی گه‌لی كورد و چه‌سپاندنی مافه‌ره‌واكانی بێ وێنه بووه ، هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی بوون به به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی و سیاسی گرنگ بۆ مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ، بوو به ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی و ستراتیژی و تا هه‌تایه وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك نه‌خشی ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ ماف و خواسته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان. ته‌نانه‌ت ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌ڕین و كوردستانی به‌هێز و هه‌موو شكۆمه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌می خه‌بات و ده‌ستكه‌وتانه‌ی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول و 11ی ئازاره. ڕێككەوتننامەی 11ی ئازار بووە هەوێنی چەسپاندنی مافەکانی كورد و لە قۆناغەکانی خەباتی پێشمەرگایەتی و سیاسی و راپەڕین و پەرلەمان وحكوومەت و فیدراڵیی بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان و ئینجا چەسپاندنی لە نێو دەستووری هەمیشەیی عێراق لە ساڵی 2005 گەلی کورد و ئینجا ده‌ستكه‌وته‌كانی 11ی ئازاری 1970 و راپه‌ڕینی 1991 و 25ی ئه‌یلوولی 2017 بەڵێ بۆ ریفراندۆمیی سەربەخۆیی و ئێستای كوردستانی بەهێز وه‌ك زنجیره‌یه‌كی نهسپاوهن به‌ره‌و داهاتووییه‌كی گه‌شتر ..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.